هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ
هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ
هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ
JQHd8wsE
|
 |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
دیداره‌کانی
گروپی فشاری که‌مئه‌ندامان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت دا
...
گروپی فشاری که‌مئه‌ندامان
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به گیانێکی پڕ له‌خۆبردوویی و هه‌وڵدان دروست بوو،
هه‌رچه‌ند ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه هه‌موویان سه‌رقاڵی ده‌وام و خوێندن و
وانه‌وتنه‌وه‌ن، به‌ڵام دڵسۆزییان بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ی خستویانه‌ته‌سه‌ر شانی
خۆیان هه‌میشه هانده‌ریانه و رۆژانه فه‌رمانگه و فه‌رمانگه ده‌گه‌ڕێن
و دیداریان له‌گه‌ڵ ساز ده‌که‌ن و له‌سه‌ر گرنگی رێوشوێنی که‌مئه‌ندامان
گفتوگۆی جدی و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و پێداده‌گرن له‌سه‌ر
ئه‌و مافه دانپێدانراوه‌ی که‌مئه‌ندامان و کۆڵ ناده‌ن تا سه‌رجه‌م
فه‌رمانگه‌کان رێوشوێنی که‌مئه‌ندامان دروست ده‌که‌ن.
 |
.JPG) |
|
|
جۆرێكى تر له ئه‌به‌دیه‌ت
گرنگ نیه
من له یادكه‌یت،
گرنگ ئه‌وه‌یه...
تۆ به‌شێكى له هزرم.
گرنگ نیه تۆ كۆچ بكه‌یت،
گرنگ ئه‌وه‌یه...
تۆ جۆرێكى له بیره‌وه‌ریه‌كانم.
گرنگ نیه گوێگرى ئاوازه‌كانم نه‌بیت.
گرنگ ئه‌وه‌یه...
من به‌رده‌وام ده‌نووسم بۆت.
گرنگ نیه چۆن باسم ده‌كه‌ى، چۆن ده‌مبینى.
گرنگ ئه‌وه‌یه...

|
 |
|
|
هاوسه‌ره‌که‌م
|
که پێلوی چاوت لێک ده‌نێیت
دیمه‌نێکی چه‌ند شیرینه
هاوسه‌ره دڵفڕێنه‌که‌م....
سه‌ر تاپای جه‌سته‌ت ئه‌وینه
هێنده‌ی په‌پوله ئاسایه‌ک
شیله‌ی لێوت تێرم ده‌کات
که په‌نجه‌ت ده‌ده‌یت له په‌نجه‌م
هه‌ست گه‌رمت سڕم ده‌کات
که سۆزی بارانی دڵت...
له کوانوی عه‌شقم لێک ده‌نێی |
 |
|
|
دوه‌مین ڤیستڤاڵى باخچه‌كانى ساوایانى هه‌ڵه‌بجه‌ى
شه‌هید
|
به‌ئاماده‌بونى گۆران
ئه‌دهه‌م قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رێوه‌به‌رى به‌ریوه‌به‌رایه‌تى
په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و پسپۆرانى وه‌رزشى و سه‌رپه‌رشتیارانى
په‌روه‌رده‌یى ونوینه‌رى داموده‌زگا حیزبى وحكومیه‌كانى ناوچه‌كه
ژماره‌یه‌كى زۆر له‌دایك وباوكى مندالاَنى به‌شداربو یه‌كه‌ى چالاكى وه‌رزش
ودیده‌وانى سه‌ربه به‌ریوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌له‌بجه
هه‌ڵسابه‌سازدانى دوه‌مین ڤیستڤاڵى سالاَنه‌ى تایبه‌ت به‌باخچه‌ى ساوایان
له‌یاریگاى ئه‌شكه وڵ به‌به‌شداریكردنى
هه‌ریه‌ك له باخچه‌ى ساوایانى |
 |
|
|
ناوه‌ندى وه‌رزش ولاوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید پله‌ى دوه‌مى
به‌ده‌ستهێنا
به‌مه‌به‌ستى گرنگیدان
به‌یاریزانانى لاوى قه‌زاكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌ئاماده‌بونى دڵشاد
ئاغا به‌رێوه‌به‌رى به‌ریوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزش ولاوانى سلیمانى
وژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌وه‌رزشدۆستان له‌هۆڵى داخراوى رانیه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزش ولاوانى سلێمانى هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ى خولیكى
شه‌تره‌نج بوَ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى سنورى پارێزگاى سلیمانى
كه‌یاریه‌كانى له‌قه‌زاى رانیه بورێوه چون به‌به‌شدارى ناوه‌نده‌كانى
وه‌رزش ولاوانى (هه‌ڵه‌بجه‌و
رِانیه‌و قه‌لاَدزىَ وبه‌كره‌جۆو گۆیژه ) |
 |
|
|
مۆدێلێكى
ناشیرین له‌یاریگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌دا
|
به‌رده‌وام
له‌قه‌زاى شاره‌زوور تیپه میللیه‌كان رِووبه‌رِووى گرفت ده‌بنه‌وه ,
لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانیش له‌بوارى پركتیكدا لاوازه‌و هیچى پێناكرێت , ئه‌وه‌ى
كه‌وا تێبینى كراوه لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كان وه‌ك پێوویست كاره‌كانى
نارِوات به‌رِێوه چونكه هیچ كام له‌تیپه‌كان ئاماده‌نین برِیاره‌كانى
جێبه‌جێبكه‌ن , پاش خولى نوێى هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كان بۆ
جارێكى دیكه له‌خوله‌كاندا تیپ بێبه‌ش ده‌كرێت له‌یارى كردن و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش
بێده‌نگه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشلكاریانه , پێده‌چێت ئه‌مه‌ش مۆدێلێكى
نوێ بێت كه‌ئێستا پیاده ده‌كرێت , به‌جۆرێك بێبه‌ش كردنى تیپ له‌خولدا
بۆته مۆدێلێكى به‌رده‌وام و دووباره‌ده‌بێته‌وه, جه‌ماوه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ى
تازه رِووبه‌رِووى چه‌ندین گرفت بوونه‌ته‌وه یه‌كێك له‌و گرفتانه
 |
 |
|
|
لادانى
په‌رده له‌سه‌رپه‌یكه‌رى دایكى كوردان خاتوو دانیال َمیتیران
|
به‌ئاماده‌بونى
گۆران ئه‌دهه‌م قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانى
عیراق وكوردستان و سه‌رۆكى شاره‌وانى و نوینه‌رانى دام وده‌زگا حیزبى
وحكومى ناوچه‌كه له‌مراسیمیكى تایبه‌تدا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌رى دایكى
كوردان خاتوو دانیاڵ میتیران له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه
لادرا 0
سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه ئاماده‌بوان خوله‌كیك وه‌ستان بۆگیانى پاكى شه‌هیدان
دواتر كوێستان ئه‌كره‌م جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه ووته‌یه‌كى
پێشكه‌ش كرد‌و ئاماژه‌یدا به‌رۆڵى گرنگى ئه‌و خانمه كه‌هه‌میشه
وه‌ك دۆستێكى گه‌لى كورد مامه‌ڵه‌ى كردوه |
 |
|
|
کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی
به‌ریتانیای چاودێری کوردۆساید –چاک به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی
هات
ڕۆژی
27 -3 -2010 له شاری( بۆرتۆن) ی به‌ریتانیا، کۆمیته‌ی به‌ریتانیای چاودێری
کوردۆ ساید- چاک کۆنفرانسی سالانه‌ی خۆی به‌دوو په‌نێڵ گرێدا‌و به ئاماده
بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆمیته‌که‌و چه‌ند
میوانێک کۆنفرانسه‌که به‌سه‌رکه‌ووتویی کۆتایی به کۆنفرانسه‌که هێناو
تێیدا کار‌و چالاکیه‌کانی ساڵی ڕابووردو له‌لایه‌ن هادی بۆتیمار به‌رپرسی
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن بۆ ئاماده‌بوانی کۆنفرانسه‌که خوێندرایه‌وه‌و پاشان
به‌رپرسی به‌شه‌کان تیشکیان
|
 |
|
|
له‌كۆماری ترسه‌وه بۆ كۆماری دزی‌و گه‌نده‌ڵی.
ئه‌وناونیشانه‌ی
سه‌ره‌وه گوزارشتیك‌و بۆچوونی نوسه‌روبیریاری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب كه‌نعان
مه‌كییه‌یه، ئه‌ونوسه‌ره‌ی رۆلێكی گرنگی له داكۆكی مافه‌كانی مرۆڤ
بینیوه، به پێچه‌وانه‌ی گه‌لێك نوسه‌رو به‌ناو روناكبیری عه‌ره‌به‌وه
دژی سته‌مكاری به‌عس بووه‌و، له سۆنگه‌یه‌وه مه‌ینه‌تیه‌كی زۆری
دیووه‌و ساڵانێكی دورودرێژئاواره‌ی وڵاتان بووه، ئه‌و هه‌ردژی رژێمی
به‌عس نه‌بوو به‌لكو دژی بیده‌نگی‌و ترسیش بوو، ئه‌وكاته‌ی كتێبی
دلره‌قی‌و بێده‌نگی (القسوه والصمت) و كۆماری ترس (جمهوریه الخوف)ی
نوسی له‌لایه‌ن بیری تاریكی شۆڤینیزمه‌وه سه‌ركۆنه‌یه‌كی زۆركراوه‌و
تۆمه‌تی زۆری خراوه‌ته پاڵ، ئه‌م ره‌خنه‌و تانه‌یه‌ی ئه‌م جاره‌ی
مه‌كییه ده‌شێت به‌دڵسۆزی‌و
به‌ته‌نگه‌هاتنه‌وه‌یه‌كی تری بزانین، |
 |
|
|
پێداچوونه‌وه
به مێژووی کورد‌و ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی کێيه؟
|
مێژوو وه‌ک پێناسه کردن بريتيه له کۆمه‌ڵێک زانياری گرنگ.
له‌سه‌ر ڕه‌ووتی ژيانی مرۆڤايه‌تی و ڕووداوه‌کانی
ده‌وروبه‌ريدا.
له درووست بوونی گه‌ردوونه‌وه تاده‌گاته
ڕيتمی ئه‌و قۆناغه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌م تێيدا گوزه‌ر ده‌کات
.
وه‌ک ئاشکرايه ئه‌م زانياريانه‌ش به پێی کات و قۆناغ که‌م
تازۆرێک نووسراوه‌ته‌وه‌و هێندێک جاريش
بۆچوونی ميزاجی بۆ مێژوو کراوه.
سه‌باره‌ت به‌وئاڵقه لێکترازوانه‌ی بوونه‌ته هۆکاری
ڕووداوه يه‌ک له‌دوای يه‌که‌که‌ناندا.له‌به‌ر
ئه‌وه‌به‌شێک له
مێژوونووسان بۆبه‌ستنه‌وه‌ی زنجيره |
 |
|
|
به‌سه‌رهاتی
شه‌هيدێكی شيوعی:شه‌هيدی نه‌مر ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خدر چۆن
شه‌هيدکرا؟
|
براده‌ری خۆشه‌ويستمان و
هاوڕێی تێکۆشانمان، رۆڵه‌ی چينی کرێکار و جوتياران، ئه‌ندامی ليژنه‌ی ليوا
(پارێزگا)ی سلێماني‌ی حيزبی شيوعيی عێراق و سه‌رۆکی يه‌کێتيی کۆمه‌ڵه‌کانی
جوتيارانی سلێمانی، کۆمونيستێکی ئازا‌و چاونه‌ترس بوو.
کاتێک له ساڵی 1961دا
بوومه ئه‌ندامی ليژنه‌ی ليوای سلێمانی، که هاوڕێ ئه‌حمه‌د مه‌حمود حه‌لاق
به‌رپرسی بوو، له‌يه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌دا ده‌رکه‌وت که ئه‌ويش ئه‌ندامی
ليژ‌نه‌که‌يه‌و له‌بواری جوتياراندا ئه‌رکی
پێسپێردراوه، |
 |
|
|
ژماره
21 گۆڤاری هه‌ڵه‌بجه له هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ بخوێنه‌وه
گۆڤاری هه‌ڵه‌بجه كه
گۆڤارێكی تایبه‌ته سه‌نته‌ری رۆشنیری هه‌ڵه‌بجه وه‌رزانه ده‌ریده‌كات و
كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌می جوانی هه‌ڵه‌بجه و چوارده‌وری له رۆشنبیران له‌م
گۆڤاره‌دا بابه‌ته‌كانیان و چیرۆك و لێكۆلینه‌وه بابه‌تی فه‌لسه‌فی و ده‌روناسی
و چه‌ندین شاعیری لاو تیدا به‌رهه‌مه‌كانیان بلاو ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك كاری
هه‌میشه‌ی ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ لیره‌دا بۆخوێنه‌رانی هه‌ڵه‌بجه
گۆڤاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته دیاری
|
 |
|
|
پانۆراماى
یاده‌وه‌رى
|
كه‌پێم ده‌ڵێن ..:
چیه بۆ بێده‌نگى ...؟
گۆشه گیر‌و مۆن و گرژى .. ؟
له بۆنه‌و یاده‌كانیشدا ..
بوونت نیه. .
نابینرێیت ..
هه‌ڵناپه‌رِیت.. |
 |
|
|
یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و یانه‌ی برایه‌تی له‌یاریه‌كی دۆستانه‌دا
به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كردنى
یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ڵه‌بجه بۆخولى یانه پله دووه‌كانى كوردستان وله
یاریه‌كى دۆستانه‌دا وبه ئاماده‌بونى جه‌ماوه‌رێكى زۆرى وه‌رزشى له‌یاریگاى
مه‌ڵبه‌ندى لاوان یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه میواندارى یانه‌ى برایه‌تى هه‌ولێرى
كرد یاریزانانى هه‌ردولا ئاستیكى هونه‌رى به‌رزیان پیشانداو له‌گێمى یه‌كه‌مدا
یانه‌ى هه‌له‌بجه توانى گۆڵى یه‌كه‌م تۆمار بكات وپاشان له‌گیمى دوه‌مدا
یاریزانانى یانه‌ى برایه‌تى توانیان ئاستیكى به‌رزتر بنوینن و گۆلى
به‌رامبه‌ریان |
 |
|
|
ده‌سته‌ی ناساندن‌و بوژاندنه‌وه‌ی گگۆپته‌په
یادی دامه‌زراندنی كرده‌وه .
پاشنیوه‌رۆی به‌رواری
26ی ئازاری 2010 له حه وشه ى كتێبخانه‌ی گوندی گۆپته‌په ده‌سته‌ی
ناساندن‌و بوژاندنه‌وه‌ی گوندی گۆپته‌په‌ی شه‌هیدان یادی دامه‌زراندنی
ده‌سته‌كه‌یان‌و كتێبخانه‌كه‌یان كرده‌وه، له ئێواره كۆره‌دا خه‌ڵكێكی
به‌رچاو له‌گونده‌ی گۆپته‌په‌و نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاك‌و رێكخراوی سپی
بۆناوچه كیمیابارانكراوه‌كان ئاماده‌بوون. پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی
ده‌سته‌كه " به‌شدار عه‌بدالرحمن" به‌خیرهاتنی میوانه‌كانی
 |
 |
|
|
چالاکییه‌کانی
گروپی فشاری که‌مئه‌ندامان ...
کتێبخانەی گشتی دەبێت ماڵی
هەمووان بێت، لەبەر ئەوەی کتێبخانەی گشتییە کەواتە دەبێت هەموو توێژەکانی
شار بە ئاسانی بتوانن سوودی لێوەربگرن. لەو سۆنگەیەوە کە کتێبخانەی گشتی
سلێمانی یەکێکە لەو شوێنە گشتییانەی کە کەمئەندامان ناتوانن وەک پێوست
سوودی لێوەربگرن، ئەمڕۆ 25 / 3 / 2010 گروپی فشاری کەمئەندامان سەردانی
کتێبخانەی گشتی سلێمانییان کرد و لەگەڵ بەڕێز ئاری بابان بەڕێوەبەری
کتێبخانەی گشتی سلێمانی کۆبوونەوە. |
 |
|
|
ناوه‌ندی
چاک به‌شدارییان له کۆنگرەی جیهانی ساڵانەی نەتەوە
یەکگرتوەکان کرد
له‌کۆنگرەی جیهانی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا پەیوەست بە
مافی مرۆڤ، کەساڵانە لە کونسوڵی سەرەکی ڕێخراوەکە لە شاری جنێفی وڵاتی
سویسرادا ئەنجام دەدرێت، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و
جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک به داوه‌تنامه‌یه‌کی فه‌رمی ئاماده‌یبون و
نەهامەتی و مافەکانی گەلی کوردیان وروژاند. |
 |
|
|
كتێبى
"16 / 3 / 1988 ئه‌و رِۆژه‌ی كه هه‌موو شتێكیان لێ سه‌ندمه‌وه
|
به‌رِاى زۆربه‌ى
رۆژشنبیران و چاودێران یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرفته‌كانى هه‌ڵه‌بجه له
دواى كاره‌ساتى 16 ئادار/مارسى 1988 وه نه‌بوونى په‌رتوكى دیكیۆمێنتاریه
له‌سه‌ر ئه‌و فایله‌و نه‌دواندنى قوربانیانى كاره‌ساته‌كه و كۆكردنه‌وه‌ى
وته و راستى روداوه‌كان له‌زارى كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى روداوى
كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه. له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌رى 22 هه‌مین ساڵوه‌گه‌رِى كاره‌ساتى
كیمیاویبارانكردنى هه‌ڵه‌بجه ئه‌مساڵ كتێبى "16
/ 3 / 1988 ئه‌و رِۆژه‌ی
كه هه‌موو شتێكیان لێ
 |
 |
|
|
هه‌ڵه‌بجه
له نێوان کایه سیاسیه‌کاندا ته‌واوی كورِی نوسه‌ر هیدایه‌تی
مه‌لاعه‌لی به‌ده‌نگی لیره گوێ لێگره . |
|
په‌رله‌مانتارێکی سویسری: به‌ڵێ هه‌ڵه‌بجه جینۆسایده
|
ڕۆژی سێشه‌ممه 23/3
له شاری زویرخ نوێنه‌رانی کۆمیته‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید – چاک که
پێکهاتبوو له (هیوا ناسیح و د. کارزان) له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار (ماریۆ فێر)
کۆبوونه‌وه، که سه‌ر به لیستی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سویسرایه و
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه.
له‌دانیشتینێکی
دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ ناوبراو، نوێنه‌رانی چاک کۆمه‌ڵێک دۆکیۆمێنتیان له‌سه‌ر
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به زمانه‌کانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی پێدا، ناوبراو
تێگه‌یشتنێکی باشی هه‌بوو بۆ کێشه‌ی کورد به گشتی و کۆمه‌ڵکوژیی ئه‌نفال
و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و رایگه‌یاند، که ئه‌و پشتگیری له بوونی ئه‌و دوو
رووداوه به جینۆساید ده‌کات،
|
 |
|
|
هه‌ڵه‌بجه
له نێوان کایه سیاسیه‌کاندا
|
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی
له ڕێککه‌وتی 21-03-2010 دا هه‌ڵسا به‌ڕێکخستنی کۆڕێک
له‌یادی بیست و دووهه‌مین ساڵڕۆژی کیمابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا. بۆ به‌ڕێز
نوسه‌ر و هه‌ڵسوراوی سیاسی ( هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی ) له ژێر
 |
 |
|
|
نه‌وروَز
و كه‌رتى گه‌شتیارى هه‌رێم
رِوَژانى جه‌ژنى نه‌وروَزى
نه‌ته‌وه‌یى و ساڵى نوىَ ى كوردى له‌هه‌رێمى كوردستاندا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م
دانیشتوانى شاروشاروَچكه‌كان به‌وپه‌رِى جوانى و خوَشى به‌رِێكرا و سه‌قامگیرى
سیاسى و ئاسایشیش ئاهه‌نگه‌كانى نه‌وروَزى جوانتر و رِه‌نگینتر كرد،سه‌ره‌رِاى
جیاوازى به‌هارى سه‌وزى ئه‌مساڵ و رِه‌وینه‌وه‌ى مه‌ترسى یه‌كانى وشكه‌ساڵى.
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه له‌م گوَشه‌یه‌دا قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین
لایه‌نى گه‌شتیارى |
 |
|
|
ئه‌وه‌نده
شیعرم بۆهه‌ڵه‌بجه نوسیوه، بۆبه‌رامبه‌ره‌كه‌مم نه‌نوسیوه
گفتوگۆ/ یوسف عه‌بدوڵڵا، ئه‌نوه‌ر
حه‌مه غه‌ریب
خاوه‌نى پێنج كتێبى چاپكراوى شیعرىء هه‌شت خه‌ڵاتى فێستیڤاڵ، كچه شاعیر (رۆژهه‌ڵه‌بجه‌یى)
له چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌تدا باسى شیعر‌و شاعیربوون و هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كانى
ژیان له‌روانگه‌ى شاعیره‌وه ده‌خاته روو، هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا شاعیر
تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه‌كانى عیشق‌و خۆشه‌ویستى و بژێوى ژیان، رۆژهه‌ڵه‌بجه‌یى
تورِه‌ییه‌كانى خۆى ده‌رباره‌ى بنكه‌ى گه‌لاوێژ باس ده‌كات.
_ شیعر چ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر ژیانى تۆ هه‌یه، لایه‌نه باش
|
.JPG) |
|
|
حلبجة يا مدينة الدموع
|
فجأة سكتت تحت الركام والدخان
فجأة تلاشت الأماكن وتكوّر
الزمان
صار الصغار فوق أحلامهم أشلاءْ
كراريسهم، أقلامهم، ألعابهم دماءْ
|
 |
|
|
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان پێوسته هه‌میشه رِووناك بن
شاعیری ناوداری گه‌لی كورد جه‌مال غه‌مبار سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ به‌مه‌ستی
سازدانی كۆرِێكی شیعری سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كرد سه‌ره‌تایی سه‌ردانه‌كه
له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌ری رۆشنبیری هه‌له‌بجه و جیگری شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه
چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی یادگاری هه‌ڵه‌بجه به‌خیرهاتن
كرا پاش به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی یادگاری هه‌ڵه‌بجه شاعیر به‌ره‌و
ناو شار گوزه‌رێكی كرد له‌ئیواره‌ی هه‌مان
|
 |
|
|
هه ڵه بجه زامی گه لێکه
|
کۆ مه ڵه ی کلتوری کوردی له شاری شتوتتگارتی ئه ڵمانیا
وه ک کاری هه میشه ی ئه م ساڵ بۆ به رز ڕاگرتنی مه رگه ساتی
16.03
له قوربانیانی هه ڵه بجه ی شه هیدله ڕۆژی شه مه به رواری.2010
20.03.
هه
ستا به سازدانی کۆرێکی ماته مینی بۆ ئه و یاد سه ره تای کۆره به ده قیقه یه
ک وه ستان بۆ گیانی پاکی شه هیدانی کوردتسنان به گشتی و شه هیدانی هه ڵه
بجه به تایبه تی
پاشان له لایه ن به ڕێز کاک که مال مه حه مه دبه ر پرسی
دارای کۆمه ڵه وێڕای به
خێرهانتنی میوانه کان |
 |
|
|
تیپی
وه‌رزشی شنروێ نادیه‌كی كوردستان گوڵباران ئه‌كات
هه‌ڵه‌بجه گه‌ر چی به‌هۆی
نه‌بوونی یاریگاوه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ چالاكی وه‌رزشی رِووی له كز بوون كرد
به‌لام پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند یاریگایه‌كی فوتسال دروست كرا‌و یاریگای مه‌لبه‌ندی
لاوان نۆژه‌نكرایه‌وه گرِو تینێك له وه‌رزش درایه‌وه یه‌كێك له تیپه
میلیلی دیاره‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه تیپی وه‌رزشی شنروێ یه و خاوه‌نی
مێژوویه‌كی پرِ له‌جوڵه‌یه بۆیه به‌بۆنه‌ى هاتنى سه‌رى ساڵى نوێى كوردى
وجه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه یانه‌ى وه‌رزشى بازیان
 |
 |
|
|
هه‌ڵه‌بجه
و تیشكێك له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیكه‌وته به‌ردیده‌ی خوێنه‌رانی
له‌نوێترین كتێبی تایبه‌ت
به هه‌ڵه‌بجه تازه‌ترین به‌رهه‌می خانه‌ی كتێبی هه‌ڵه‌بجه توانرا به
شێوازێكی نوێ و له‌به‌رگێكی قه‌شه‌نك و قه‌باره‌یه‌كی جیاواز كتێبی (
هه‌ڵه‌بجه و تیشكێك له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانی ) بخرێته به‌رده‌ست خوێنه‌ران
و هه‌ڵه‌بجه‌یان ئه‌م كتێبه‌یه كه بریتی له مێژووی بنه‌ماڵه‌كانی
هه‌ڵه‌بجه و زیاتر له 200 بنه‌ماڵه‌ی له‌خۆگرتووه . له ئاگاداریه‌كی
نوسه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری چاپی كتێب بۆ
هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ نێدراوه ئاماژه به |
 |
|
|
گۆڤاری هه‌ڵه‌بجه.. چۆن له‌دايک بوو.؟
پاش کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه
(1988) به چه‌ند مانگێک، کۆمه‌ڵێک خۆر‌ت و لاوی ئه‌وسا که بریتی بوون له
کاکان : (موحسین ئاسنگه‌ر)، (فه‌لاح سه‌عيد)، (جه‌لال حه‌يات)، (ئاراس
ڕه‌ئووف)، (محه‌مه‌د که‌رکووکی)، (موحسین عه‌بدوڵڵا) هاوکات به‌نده(موحسين
جوامێر) له شارۆچکه‌ی مۆندال-ی سوێد کۆ بووینه‌وه، به‌ئامانجی گه‌ياندنی
ده‌نگی کوردی سته‌مديده و ژینۆسايدکراو، به کۆمه‌ڵگه‌ی دنیا به‌گشتی و
جیهانی ئیسلام به‌تايبه‌تی. له‌و دانیشتنه‌دا،
 |
 |
|
|
ئه‌نفال‌و
هه‌ڵه‌بجه یان رۆتین‌و خۆدزینه‌وه له‌حه‌قیقه‌ت
«21ی كانونی یه‌كه‌می
ساڵی 2008 دادگای باڵای تاوانه‌كان، وه‌كو رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری یاسا
یه‌كه‌مین دانیشتنی بۆ دۆسێی تۆمه‌تبارانی كیمیابارانكردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه گرێدا، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تا كۆتایی ره‌وتی
به‌رێوه‌چوونی دۆسێكه،
تاراده‌یه‌ك مایه‌ی گومان‌و مه‌ترسیی چاودیرانی بوو، به‌تایبه‌تیش پاش
ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌گرنگترین تۆمه‌تباره‌كانی « فرۆكه‌وان تارق ره‌مه‌زان»
ئازاد كرا، به‌ڵام
|
 |
|
|
ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه 9 خوله‌ك له جنیف سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تیه‌كانی كورد ده‌خاته
رِوو
بریار وایه
22 ئازار و رِۆژانی دوایی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی
گه‌لی كورد - چاك بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له‌كۆنگره‌ی فراوانی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له جنیف به‌شداری بكات به‌چه‌ند ئه‌ندامێك بریار وایه
له‌و 9 ده‌قیقه‌ی كه تایبه‌ت كراوه به‌ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه وه بۆ
ئه‌وه‌ی باس له سه‌رجه‌م مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد وته‌یه‌ك بخوینه‌وه
له نوسراوێكی تایبه‌ت كه بۆ ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ نێدراوه ده‌قی
ئه‌و وتار ئاراسته‌مان كراوه به‌مه‌ستی بڵاو كردنه‌وه ویرای سه‌ركه‌وتن
له‌و كونگره‌یه‌دا داواكارین كه نوینه‌ری تایبه‌ت له‌وكۆنگره‌یه‌ك داكۆكی
بكه‌ن
له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مافه‌كانی گه‌لی كورد |
 |
|
|
یانه‌ى
هه‌ڵه‌بجه به‌بردنه‌وه‌ى له‌تیپى پۆلیسى سلێمانى یادى
كیمیابارانكردنى شاره‌كه‌ى كرده‌وه
به‌بۆنه‌ى
ساڵیادى كیمیابارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و به‌ئاماده‌بوونى
جه‌ماوه‌رێكى زۆر له وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستانى ناوچه‌كه , له‌یاریگاى
مه‌ڵبه‌ندى لاوان میواندارى تیپى پۆلیسى شارى سلێمانى كرد , پێش ده‌ست
پێكردنى یارییه‌كه له‌لایه‌ن یاریكه‌رانى هه‌ردوو لا و ئاده‌بووانه‌وه بۆ
رِێز گرتن له شه‌هیده‌كانى 16 ى 3 ى هه‌ڵه‌بجه خوله‌كێك به‌بىَ ده‌نگى
رِاوه‌ستان و دواتر ده‌ست كرا به یارییه‌كه .

|
 |
|
|
یادی هه‌ڵه‌بجه له سویسراش
کرایه‌وه
له یه‌كێک له مه‌یدانه
به‌ناوبانگه‌کانی شاری (بێرن)ی پایته‌ختی وڵاتی سویسرا ڕۆژی شه‌ممه20/3
یادێکی مۆدێرن و شارستانییانه بۆ بیست‌ودوو ساڵه‌ی کاره‌ساتی جه‌رگبڕی
هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن کۆمیته‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید/چاک ه‌وه
کرایه‌وه، ئه‌م یاده به هاوکاریی لقی سویسرای ڕێکخراوی داکۆکی له
گه‌له‌هه‌ره‌شه‌لێکراوه‌کان
(GFBV)،
که رێکخراوێکی ئینته‌رناسیۆناله سازکرا بوو. له‌م کۆبوونه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌دا سه‌ره‌ڕای بوونی دوو ئاهه‌نگی نه‌ورۆز
له‌هه‌مان ڕۆژدا و خراپی |
 |
|
|
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م
|
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م
ئه‌ی
شاره
سته‌م
دیده‌كه‌م
من
زوو زانیم مه‌رگی ڕۆڵه‌كانت ئه‌بنه
ناسنامه‌ی
گه‌له‌كه‌م
گیانی ئێوه له ئاسمانی بێ سنووری فراوانا
ده‌ست
له‌ملانه
له‌گه‌ڵ
ڕوحی
شه‌هیدانا
جه‌سته‌ی پاكتان بۆ هه‌میشه له‌باوه‌شی كوردستانا
مژده‌ی نه‌ورۆزمان بۆ دێنن هه‌موو ساڵێك له به‌هارا |
 |
|
|
یاریگای مه‌ڵبه‌ندی لاوان به هه‌ڵپه‌ركێ
ی كوران وكچان پێشوازی ساڵی نوێ ی كرد
به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه تیپى چه‌خماخه‌ى نوى
َسه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدیان كرد‌و له‌یاریگاى مه‌ڵبه‌ندى لاوان و
به‌ئاماده‌بونى گۆران ئه‌دهه‌م قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رۆكى شاره‌وانى
ونوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیاوجه‌ماوه‌ریكى زۆرى وه‌رزش دۆست
وعاشقانى هونه‌رمه‌ندانى سلیمانى ناسراو به‌تیپى چه‌خماخه له‌یاریه‌كى
به‌هیزدا له‌گه‌ل تیپى كچانى ته‌وارى هه‌له‌بجه به‌یه‌ك گه‌یشتن
وله‌یاریه‌كى خۆش وپیشكه‌ش كردنى
چه‌ندین دیمه‌نى
|
 |
|
|
هه‌ڵه‌بجه‌و
جه‌ژنى نه‌ورۆز
به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆزو سه‌رى ساڵى كوردیه‌وه هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید
وه‌كو سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان ئاهه‌نگى گۆرانى وهه‌لپه‌ركێیان
سازكرد‌و خۆشبه‌ختانه جه‌ژنى ئه‌مساڵیان جیاواز له‌سالانى رابردو بو به‌و
پێیه‌ى تاوانبارى سه‌ره‌كى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه له‌سێداره درا‌و
سه‌رجه‌م دانیشتوانى هه‌له‌بجه به‌كچ وكورومندالاَن به‌جلو به‌رگى كوردى
ورویان له‌شاخى شنروىَ و عه‌بابه‌یلىَ و عه‌نه‌ب كرد تائیواره‌یه‌كى دره‌نگ
هه‌لپه‌ركىَ وگۆرانیان سازكرد‌و دواتر به‌ووتنه‌وه‌ى ئه‌م رۆژى سالى
تازه‌یه
نه‌ورۆزه‌هاته‌و ه000جه‌ژنیكى قه‌وم |
 |
|
|
له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا دارایی فیستڤاڵ خرایه به‌رچاوو
رۆژى هه‌ینى به‌روارى
19/3/2010 له كاتژمێر 3ى پاش نیوه‌رِۆ له هۆلى مۆنیۆمینتى هه‌له‌بجه و
به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى لیژنه‌ى بالاى بیست و دووه‌مین ساڵیادى
كیمیابارانى هه‌له‌بجه به‌رِێز (شاهۆ عوسمان) و لیژنه‌ى دارایى به‌رِێزان
(ادیب له‌تیف) و (چیمه‌ن قادر) له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى
شه‌هیدانى سلێمانى، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازدرا سه‌باره‌ت به
چۆنیه‌تى سه‌رف كردنى خه‌رجیه‌كانى رۆژانى یاده‌كه، بۆیه سه‌ره‌تا
به‌رِێز |
 |
|
|
خۆزگه
ئه‌وشه‌یتانه‌مان تیانه ئه‌بوو.
ئه‌گه‌ر موحیبه‌ت پێناسه‌ى دێوانه‌یه‌كى سه‌رگه‌ردان نیه بۆچى گولىَ
باخچه‌ى ولاَته‌كه‌ت ئاواسیسن ؟ئه‌گه‌ر سۆزانیه‌كان ئه‌وین ئه‌تكى
نه‌كردوون خۆكوشتن له‌ناو دوكه‌ڵى تلیاكا له‌پاى چیه ؟
سڵاو گوڵی شیعر......من نازانم سه‌رئه‌نجامى ئه‌م نامه‌یه به‌كوێ ده‌گات،
بۆمنیش گرنگ نیه چی به‌سه‌ردێت، چونكه ته‌واوى دنیابگه‌رِێیت كه‌سێك
نادۆزیته‌وه،یائامێرێك به‌رده‌ستت ناكه‌وىَ، نامه‌یه‌ك له‌م دنیاوه
بگه‌یه‌نێته دنیاكه‌ى ترجگه له‌رِۆح.
|
 |
|
|
دووسه‌دو
په‌نجا ملیۆن یۆرۆ+باشترین و گرانترین یاریزان =به‌كردنه
ده‌ره‌وه
|
باشترین یاریزان ,باشترین هێرشبه‌ر , گرانترین یاریزان , زۆرتریت پاره ,
باشترین گۆڵچى ,نه‌یتوانى یانه‌ى شاهانه رِزگار بكات , نه‌یتوانى یانه‌ى
شاهانه بگه‌یه‌نێته خولى هه‌شته‌مى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا
,خه‌ونى جه‌ماوه‌رى كوردستان , خه‌ونه‌كانى هانده‌رانى سانتیاگۆ به‌رنابیۆ
, پێشبینیه‌كانى زۆربه‌ى رِاهێنه‌ران و ڵێكۆڵه‌رانى بوارى وه‌رزش ,
پێچه‌وانه ده‌رچوو , تۆ بڵێى ئه‌م جادووه كه‌ى كۆتایى پێ بێت ؟ تۆبڵێى
خاڵًى لاوازى ئه‌م یانه‌یه چى بێت ؟ رِیاڵ مه‌درید خه‌ون به‌سالاَنى
رِابردوه‌وه ده‌بینێت ,تۆ بڵێى ئه‌م یانه‌یه بۆچى به‌م ئاقاره‌دا
ده‌رِوات ؟ ئایا فاكته‌رى سه‌ره‌كى كردنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مساڵ چى بوو؟
 |
 |
|
|
ئاگاداریه‌ك
بۆ كوردانی .وڵاتی هوڵه‌ندا
وه‌ک مافییکی هاوڵاتی
هۆڵه‌ندی، ده‌توانیت به‌شداری له‌م هه‌ڵمه‌ته بکه‌یت، به‌رامبه‌ر به
کاره‌ساتێکی جه‌رگبڕی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵوێست ده‌ربڕی، وه سه‌روه‌رییه‌ک بۆ
خۆت تۆمارکه‌یت؛ به‌شدار به له‌رێزگرتن و به زیندوڕاگرتنی قوربانیانی
هه‌له‌بجه.بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له شاره‌وانی لاهای(ده‌نهاخ)، مۆنومێنتێک
دروست بکه‌ین به ناوی مۆنومێنتی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه. تکایه
به‌شداری ئه‌م
هه‌ڵمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌یه |
 |
|
|
هه‌ڵه‌بجه
بده‌نه‌وه ده‌ست خۆی!
|
هه‌موو وه‌رزێكی خوێناوی
به‌ده‌م شنه‌ی گریاناوی مارته‌وه
شه‌هیدێكی بزورگ
بزورگ به‌قه‌د خه‌می زه‌مین
ده‌بێته میوانی ئێمه‌و
چرای ژانێك
به دڵمانا هه‌ڵئه‌واسێ.
هه‌موو ساڵێك،
|
 |
|
|
یادی 22 جینۆساید
كردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لاهای به ڤیدیۆیی لێره ببینه .
ڕۆژی سێشه‌ممه 16.03.2010
یادی بیست و دوو ساڵه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه کرایه‌وه. وه‌ک هه‌موو ساڵێک
ئه‌م یاده به‌رامبه‌ر ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی له شاری
لاهای ده‌کریته‌وه. کامیرای چرا له‌م یاده ئاماده بوو، توانی به‌شێکی
ئه‌م یاده و ووتاره‌کانی ئاماده‌بووانتان بۆ تۆمار بکات. جێگه‌ی باسه
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ووتاریان له‌م یاده پێشکه‌شکرد گله‌ییان له ڕێژه و
که‌می به‌شداربووان له‌م ڕۆژه‌دا
 |
 |
|
|
گۆپته‌په‌ى
شه‌هید یادى شه‌هیدانى هه‌له‌بجه له 16/3/1988 دا
به‌رزراده‌گرێت
|
ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ى
ناساندنء بوژاندنه‌وه‌ى گۆپته‌په‌ى شه‌هیدء خه‌ڵكى گوندى گۆپته‌په، خۆمان
به ئاسوده ده‌زانین كه رۆژى 16.3 له‌یادى به‌رزراگرتنى یادى شه‌هیدانى
كیمیابارانكردنى شارى هه‌له‌بجه به‌شداریمانكرد له‌و خۆپیشاندانه گرنگه‌ى
بۆ به‌رده‌م قونوسلخانه‌ى ئه‌لمانیا به‌رێخراو نوێنه‌رمان كاك (به‌شدار
عه‌بدالرحمن) له‌گه‌ڵ نوینه‌رى باقى ناوچه كیمیابارانكراوه‌كان چووه
ژوره‌وه بۆ لاى قونسلى ئه‌لمانیا، به‌هیواین ئه‌م جۆره
چالاكیانه به‌رده‌وام بن، چونكه ئه‌ورۆژه |
 |
|
|
به
هاوكاری ناوه‌ندی چاك‌و ده‌سته‌ی بوژاندنه‌وه‌ی
گۆپته‌په‌ی شه‌هید
تیمێكی پزیشكی بنكه‌ی چاره‌سه‌ری قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه
سه‌ردانی گۆپته‌په‌یان كرد.
|
ئه‌مڕۆ 17/3/2010 تیمێكی
پزیشكی بنكه‌ی چاره‌سه‌ری قوربانیانی ئه‌شكنجه - چونه گوندی
گۆپته‌په‌ی شه‌هیدو له
كتيبخانه ى گوندی
گۆپته‌په‌ی شه‌هید
بيشوازيانكراو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان 72 نه‌خۆش‌و برینداری ئه‌و
گونده‌یان پشكنیوه‌و فۆرمیان بۆپركردوونه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌سێكیان
هه‌واڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كردووه‌و راشیان سپاردوون هه‌موو رۆژێك
ده‌توانن 4-5 له‌و نه‌خۆش‌و
 |
 |
|
|
ئه‌م
به‌رماڵى نوێژه بۆ سواڵ رِائه‌خه‌م
|
عاشق بونم
مه‌حاڵه رِۆحه‌كه‌م..
كاتێك كه‌مرۆڤه‌كان به‌دیار ته‌رمه‌كانه‌وه سه‌رسام نابن
ئیدى كه‌ى هه‌ست به‌وه‌رینى گه‌ڵایه‌ك ده‌كه‌ن
كاتێك كه كه‌وتنه خواره‌وه‌ى مه‌لێك
فرِینى فرۆكه‌یه‌ك خه‌جاڵه‌ت ناكات
ئه‌وكاته له‌م مه‌رگى زه‌مه‌نه‌دا..
تێده‌گه‌یت سروشتیش گیرۆده‌ى تۆفانه‌كانى ئه‌م وڵاته‌بووه
زه‌مه‌نه‌كه‌ت بێزراوه رِۆحه‌كه‌م.. |
 |
|
|
بێ
كه‌ستر له‌عه‌شق غه‌ریبتر له‌خه‌یاڵ
|
پیاوێ
ده‌لاَڵى ژنه‌كه‌ى بوو
كه چى پاره‌كانى سوتان
شاعیرێ ده‌لاَڵى كورسیه‌كه‌ى بوو
كه‌چى منداڵََێك شكاندى
سواڵكه‌رێكى
لوت به‌رز مرد
ده‌سرِه‌كه‌ى توند هاواری كرد:
له به‌رده‌م
ته‌لاری بازرگانی دا بینێژن
 |
 |
|
|
له‌هه‌ر
شوێنێك هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك بێت یاد و رۆحی پاكی شه‌هیدانی به‌رز
راده‌گرێت
پاش ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت
له‌شاری هه‌ڵه‌بجه یادی جینۆسایدكردنی هه‌ڵه‌بجه رِێكده‌خرێت ساڵانه ،
هاوشانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان و گه‌لی كوردی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان
به‌شێوازی جیا جیا یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌نه‌وه‌و رِۆحی پاكی قوربانیانی
به‌رز رِاده‌گرن به‌دروشمی(
ئیمه‌ش به‌شێكین له‌جه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه )گه‌نجان
و كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانى
هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه به‌روارى 16/3 به‌وه‌ستانیان |
 |
|
|
ئه
مساڵیش 16 ى 3 نه‌كرا یه پشوو!!!
وا چاوه‌رِوان ده‌كرا ئه
مساڵ 16ى 3 یادى كیمیابارانى هه‌ڵه بجه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردوستانه‌وه بكرێته پشووى فه‌رمى له سه‌رتا سه‌رى كوردستاندا به لاَم
به داخه‌وه ئه مساڵیش وه‌ك سالاَنى رِابوردوو ئه وجینۆسایدو یاده
گه‌وره یه نه‌كرایه پشوو ئه وه بوو له كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمدا ئه‌مساڵ به برِیارێك رِۆژى 16 ى 3 كرایه
رِۆژى ماته‌مینى گشتى له سه‌رتا سه‌رى
كوردستاندا نه‌ك پشووى فه‌رمى |
 |
|
|
بیره‌وه‌ریه‌کانی شایه‌تحاڵێک ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
|
له‌پێناو هه‌قدا بۆ ڕۆژی خۆی با بیره‌وه‌ریه‌کانمان سه‌باره‌ت
به‌کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌تۆمار بکه‌ین
حه‌مه‌غفور به‌شی پێنجه‌م
شه‌رمه‌زاری ویژدان
بۆ یادی 22ساڵه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌کاتێک
ده‌ستمبرد بۆ نووسینه‌وه‌ی به‌شی پێنجه‌می بیره‌وه‌ریه‌کانم، له ناخه‌وه
موچڕکێکی خنکێنه‌ر تووشی ڕاچڵه‌کین‌و ته‌زین‌و دۆشدامانێکی سه‌خت‌و
کوشنده‌ی کردم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له ڕه‌حمی ویژدانه‌وه هێزێک له
توخمێکی ناوازه‌وه پاڵی پێوه ئه‌نام بۆ نێو یاده‌وه‌ریه‌کانم‌و داوای
گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند په‌رده‌یه‌ک له نمایشی
 |
 |
|
|
ئه‌مساڵ
ڤیه‌نا یادێكی پرِ شكۆی له تاوانی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه
كرده‌وه
رِۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 14-3-2010 كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌رِۆ , چاودێری
كوردۆساید كۆمیته‌ی نه‌مسا به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك پارت و رِێكخراو یادێكی پرِ
شكۆیان له تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و قامشلو ,به ئاماده بوونی زیاتر
له 120 كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ژماره‌یه‌ك باش له
نه‌مساوییه‌كان كرده‌وه.
سه‌ره‌تا پاش به‌خێر هاتنی میوانان |
 |
|
|
ئابورى
ولاَتــــــه نه‌گبه‌ته‌كــــــــــــــــــــــــــــــان!
ئاشكرایه
ئابورى هه‌ر ولاَتێك سه‌یر بكه‌ین له‌سه‌ر كوَمه‌ڵێك كه‌رتى گرنگ و ستراتیژ
وه‌ستاوه ،هه‌ندێك له‌ولاَتانى جیهان ئابوریه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى
كه‌رتى پیشه‌سازى و ته‌كنوَلوَژى و بازرگانى و هه‌ندێكی تریش ئابوریه‌كه‌ى
له‌سه‌ر كه‌رتى كشتو‌كاڵى و كه‌ره‌سته‌ى خاوى كانزاكان بونیاد نراوه.هه‌رچى
ولاَتانى خاوه‌ن پیشه‌سازى و ته‌كنوَڵوَژى جیهانه كه‌له‌هه‌مان كاتدا
خاوه‌نى سه‌رمایه‌ى مروَیى ته‌واون كه به‌رهه‌مدارى و تواناى كاركردن
باشتر و زیاتریان هه‌یه و سه‌رمایه‌ى مروَیى ئه‌م ولاَتانه چه‌ندین جار
له‌سه‌رمایه‌یى مروَیى ولاَتانى جیهانى سىَ یه‌م زیاتر‌و گه‌وره‌تره
له‌مه‌وه ئابورى ئه‌م ولاَتانه به‌ئابورى ولاَته |
 |
|
|
ساتێک
له حزور وه‌رینی گه‌ڵاکاندا
|
سکاڵای چی؟
پێنوسه‌که‌م ناتوانێت
سه‌مای گه‌ڵایه‌ک
له نێوان مه‌ودای ماڵئاوایی
له لق وچونه باوه‌شی زه‌ویدا بنوسێته‌وه
که‌چی ئێستا !
خه‌زانێک چاوه‌ڕێیه
من چیرۆکی که‌رنه‌ڤاڵی
دوایین هه‌ناسه و
|
 |
|
|
مۆنۆمێنتى
هه‌ڵه‌بجه
به‌خه‌یاڵ
به‌خۆشه‌ویستى تابلۆیه‌كم كێشا..
هه‌موو رِه‌نگه‌كانى خۆشه‌ویستیم تیا جیا كرده‌وه..
تاگه‌یشته ئه‌و سنووره‌ى به‌ربه‌ره‌كانى له‌گه‌ڵ واقیع دا ده‌كرد كه‌بێته
كایه‌وه..
وه‌ك بژى بۆ ژیانه‌وه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى له‌گه‌ڵ كۆتایى ئه‌و به‌رِىَ
كه‌وىَ....
ئه‌مه بوونه له باوه‌شى كۆمه‌ڵىَ چیاى فراواندا له‌ناو متك
وگابه‌رده‌كانى دا وونم...
به‌لاَم له‌وان به‌هێزترم....
له‌ژێر پێ یه‌كانم دا ده‌له‌رزن و له گلێنه‌ى چاوه‌كانم دا وونیان
ده‌كه‌م.
 |
 |
|
|
سه‌رده‌میك
له بێده‌نگى
|
من
نامه‌وێت بێده‌نگیتان تێك بده‌م،
كه ئێوه چوون له‌گه‌ڵ خۆتاند سه‌رده‌مێكتان ناشت
سه‌رده‌مێك زه‌رده‌په‌رِ هه‌موو كات،
له ئێواره‌دا سه‌رى ده‌شكاو
گه‌ڵا له په‌نجه‌كانى چڵه‌وه،
له په‌یژه‌ى دره‌خت دائه‌به‌زى و
فرِین كه‌سك و سور له باڵ ئه‌تۆراو
گزنگ به‌شى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد،
ده‌ست بكاته ملى ئینجانه....
 |
 |
|
|
یاد
کردنه وه‌ی کاره ساتی هه ڵه بجه 16/3/1988
له شاری پۆرتسمۆس له به
ریتانیا
|
پاش
ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی
كوردی
له‌به‌ریتانیا بۆ ریز لێنان له‌گیانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه پێشانگایه‌كی
كرده‌وه. له‌رۆژی شه‌ممه رِێكه‌وتی 13 - 3 - 2010 له‌شاری پۆرتسمۆس له
وڵاتی به‌ریتانیا كۆمه‌ڵه‌ی كوردی هه‌ستا به‌به‌رزراگرتنی یادی
هه‌ڵه‌بجه‌پاشتر
له
شاری پۆرتسمۆس له 16/3 کوردانی شاره
که، به تایبه تی هه ڵه بجیه یکان بۆ
که مێك ڕ‌وینه وه ی خه ماکانو ڕێز گرتن له ڕۆحی
5000 شه هید، چه پکه گوڵی ڕێزلێنان له سه ر
مۆنیومێنتی هه ڵه بجه دانا له
پۆرتسمۆس. |
.JPG) |
|
|
هه‌ڵه‌بجه،
زه‌مه‌نێكی‌نوێ
ساڵی‌رابردوو،
ساڵێكی‌پرِ له روداو بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه، كه ده‌هێنێت هه‌موومان
له‌به‌رامبه‌ری‌بوه‌ستین‌و ئێستێكیان له‌سه‌ر بكه‌ین،
"21ی‌كانونی‌یه‌كه‌می2008 دادگای‌باڵای‌تاوانه‌كانی‌عێراق یه‌كه‌مین
دانیشتنی‌بۆ كه‌یسی‌هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێكردو دوای(37) دانیشتن،
برِیاری‌كۆتایی‌خۆی‌بۆ ئه‌و كه‌یسه له (17/1)دا ده‌ركرد، گه‌وره
تاوانباری‌كه‌یسه‌كه عه‌لی‌حه‌سه‌ن مه‌جید له دار درا‌و دواتر له (1/3)
له‌لایه‌ن دادگای‌ته‌میزه‌وه هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید pj
ناسێنران |
 |
|
|
چاودێری
کوردۆساید، کۆمیته‌ی دانمارك یادی هه‌له‌بجه‌ی ئه‌مساڵی له
شاری ئۆلبۆرگ به‌رز ڕاگرت
ده‌سته‌یه‌ك
له ئه‌ندامانی چاودێری کوردۆساید دوێنێ ڕۆژی 13ی مانگ له کۆپنهاگنه‌وه
که‌وتنه ڕێ به‌ره‌و شاری ئۆلبۆرگ بۆ یادکردنه‌وه‌ی 22 ساڵه‌ی کاره‌ساتی
کۆمه‌ڵکوژی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه. به گه‌یشتنی ئه‌ندامانی چاودێری
کوردۆساید بۆ ئۆلبۆرگ، له‌وێ له گۆڕه‌پانی شاره‌که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێك
دۆست و لایه‌نگران و نوێنه‌ری چاکه‌وه پێشوازی گه‌رمیان لێکراو و هه‌ر
له‌وێدا له ژێر زه‌بری ڕه‌شه‌باوسه‌رمای که‌نارده‌ریای ئه‌و شاره‌دا،
هه‌موو لایه‌ک
که‌وتنه هه‌ڵواسین |
 |
|
|
هه‌ڵه‌بجه‌ى
شه‌هیدو كاره‌ساتى 16/3/1988
كه‌یادى 22ساڵه‌ى كاره‌ساتى
كیمیا بارانى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆدا له‌جیاتى
سه‌یران كردنى دانیشتوانه‌كه‌ى بۆده‌شت وباخه‌كانى ده‌وروبه‌رى 0له‌پرِله‌لایه‌ن
رژێمى گۆر به‌گۆره‌وه چوارده‌ورى گیراو كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ربازبون
تیایدا مه‌حاڵبوو !به‌جۆریك بوته‌نانه‌ت سه‌ربازه‌كانى رژێمیش تواناى
رزگاربونیان نه‌بوو شار خرۆشابو كه‌س نه‌یئه‌زانى چ كاره‌ساتێك روئه‌دات
ئه‌وه‌ى به‌بیرى |
 |
|
 |
|
|
|
|
| |