|
زنجیره 2یاده‌وریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه

مامۆستایان قوتابخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه 1948 نورى شێخ ره‌زا- محه‌مه‌د عارف -
ئه‌نوه‌ر نورى
ئازاد حه‌مدى
ئه‌م چه‌ند
قوتابیه‌ى پۆلى یه‌كه‌مم له به‌شى یه‌كه‌مدا له‌یاد چوبوون كه به‌رِێزان
:-
ته‌های ئامه‌ى دایه‌ن - محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به‌گ - ساله‌ح محه‌مه‌د مه‌حمود
- عه‌سمان سه‌ید قادر - سدیق شێخ ئه‌حمه‌د - حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن - هۆگر
مه‌حمود -حسه‌ین عه‌بدوڵا - شه‌ماڵ كه‌ریم - جه‌مال محه‌مه‌د ساڵه‌ح -
عه‌باس ئه‌مین - زاهید شێخ عومه‌ر -حه‌مه عه‌لى میرزا حسه‌ین.....
  
حسه‌ین فه‌ره‌ج (حسه ته‌تكه)
عومه‌ر حاجى ئه‌حمه‌د عه‌زیز
دیارى حامد به‌گ
له رارِه‌وه‌كه‌ى لاى پۆلى یه‌كه‌مه‌وه، تابلۆیه‌كى رووى دوو مناڵ
هه‌ڵواسرابوو به‌به‌رزیه‌وه ..لێی نوسرابوو (بزه‌ى سه‌ر لێوان) كه
به‌ده‌ستى مامۆستا تاهیر یه‌حیا نه‌خشێنرابوو .. ئه‌مه‌نده لام جوان بوو
ئه‌بووایه رۆژانه سه‌یرم بكردایه‌وه تاكه وێنه‌ش بوو له
رارِه‌وه‌كه‌دا .
ئه‌و كاتانه ده‌وامى قوتابخانه دوو ده‌وام بوو ، به‌یانیان چوار وانه
ده‌خوێنرا ، و دوواى نیوه‌رِوان له كات ژمێر دووه‌وه دوو وانه‌ى تر
ده‌خوێنرا ..هه‌موو به‌یانیه‌ك له حه‌وشه گه‌وره‌كه ئه‌بوایه سه‌رجه‌م
قوتابیان ریز ببونایه ، به‌مه‌به‌ستى پشكنینى پاك‌و خاوێنى ونینۆك درێژ
نه‌كردن و پیًبوونى ده‌سته سرِ ..ئه‌وه‌ى مه‌رجى پاك‌و خاۆێنى
نه‌بووایه..؟! به‌دارى ده‌ستى مامۆستا له پشتى ده‌ستى ئه‌درا..
ئه‌وكاتانه زووربه‌ى مامۆستایان داریان هه‌ڵده‌گرتن بۆ ته‌مىَ كردنى
سه‌رپێچى كاران، یان نه‌زانین و سه‌عى نه‌كردن ...شایانى باسه مامۆستا
سه‌ید كازم هه‌میشه رێكپۆش و بۆنخۆشبوو..داره‌كه‌ی ده‌ستیشى جیاواز بوو
به‌وه‌ى دار به‌ڵاڵوكى جوان بوو كه زۆر جار ده‌شى نه‌خشان به‌لێكردنه‌وه‌ى
توێژالّێكی له‌چه‌ند لایه‌كیه‌وه ..به‌خته‌وه‌رتر قوتابیه‌كانى پیُشه‌وه
بوون ، فرسه‌تیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌وت ده‌ستى لێبده‌ن و بۆنخۆش ببن ، به‌و
بۆنه‌خۆشه‌ى رِۆژانه مامۆستا به‌كارى ده‌هێنا وه‌كو ده‌نگى دابووه‌وه
عه‌ترى فه‌ره‌نسى 777 بوو...
شێوه‌ی ریزكردنى به‌یانیان به‌م شێوه‌یه‌بوو :-
له‌لای چه‌په‌وه پۆلى یه‌كه‌م و دووه‌م ، له ناوه‌رِاست پۆلى سێه‌م و
چواره‌م ، وه‌لاى رِاست پۆلى پێنجه‌م و شه‌شه‌م ده‌وه‌ستان...له پاش
پشكنینى قوتابیان و رێنمایی به‌رِێوه‌به‌ر وه یان ماموستا ى
چاو‌دێر..نۆبه‌ى چالاكى شیعر خوێندنه‌وه‌و سروود چرِین بوو ... شیعره‌كان
بریتى بوون له :-
ئه‌ی تۆپه‌كه فتبۆڵه‌كه - بانگى كه‌ڵه‌شێر - ئه‌ی وه‌ته‌ن - دایكم دایكى
شیرینم ........
وه سرووده‌كان :-
*-ئه‌ى چۆله‌كه پاسارى چه‌ند ته‌یرێكى نازدارى..... *-ده‌نكه گه‌نم
ئه‌یچێنم........
*- خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ى ...... *-ئازادى خواى كوردین ئێمه......
*- ئه‌ى ووڵاتم ..ئه‌ى ووڵاتم..... *- چه‌ند شیرینه لام.............
*- نه‌سرین ده‌مێكه داخت له‌دڵمه.... به‌رى به‌یانه رووناكه ئاسۆ....
وه‌چه‌ند سروودێكى تر له‌یادم نه‌ماوون.
زیندووكرنه‌وه‌ى ئه‌م سروود و ئاوازانه له ئه‌ستۆی هونه‌ر مه‌ندان و
تیپه هونه‌ریه‌كان كه بتووان تازه‌یان بكه‌نه‌و..شانبه‌شانى ئاوازه
فۆلكلۆریه‌كانى ئه‌و شاره....
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئه‌و رۆژه‌م دێته‌و یاد كه هه‌موو قوتابیان و
مامۆستایانى هه‌ژاند...!! پاش شه‌هید كردنى ئه‌حمه‌د حاجى ره‌حیم له
خۆپیشانكاندا له به‌غداد 23/تشرینى دووه‌م /1952 ، دوواى كۆتاییى
پرسه‌كه‌ى ..جه‌لالى براى هاتبووه وه بۆ قه‌تابخانه .. مامۆستا [ واحد
حسه‌ین عه‌زیز ] چاو‌دێر بوو.. پاش پشكنینى قوتابیه‌كان له رِیزدا ..؟1
داوا ی كرد كه كێ شیعرێك ده‌خوێنێته‌وه ..؟؟ زۆر سه‌رسام بووین به‌وه‌ى
زۆر ئازایانه جه‌لال هاته ناو گۆرِه‌پان و سوور هه‌ڵگه‌رِابوو به ده‌نگى
به‌رز رووی كرده قووتابیه‌كان ووتى :
( سه‌رسام مه‌بن .. نه‌شیعرتان بۆ ده‌خوێنمه‌وه نه سروود ...به‌ڵكو
گله‌ییه‌كى هاوه‌ڵانه‌تان لێده‌كه‌م..چوونكه براكه‌م له رِێگه‌ى
تێكۆشاندا له خۆپیشانه‌كانى شارى به‌غداد شه‌هید بوو..له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كانم
له‌مزگه‌وت سێ رۆژ پرسه‌مان بوو ..هه‌موودڵسۆزانى شار هاتن.. ئه‌وه‌ى
نه‌هات ئێوه‌ى خۆشه‌ویست بو ، كه به‌داخه‌وه به‌درێژى ئه‌و سێ رۆژه من
چاوم له‌ده‌رگاكه بوو كه‌كه‌ى دێنه پرسكه‌مان ، به‌ڵام نه‌هاتن ..
هیوادارم ئه‌مه دووا كه‌موو كووریتان بێت هاوكارى دڵنه‌وایی لێقه‌ومانان و
عاوه‌ڵه‌كانتان بكه‌ن) .
زویرىو ماته‌مى و هێمنی و شه‌رمه‌زارى باڵى كێشا به‌سه ر هه‌موواندا ..
مامۆستا واحد پاش ده‌ستخۆشى گه‌رمى له جه‌لال ، سه‌ر زه‌نشتى
هه‌مووقووتابیانى كرد به‌وه‌ى ئه‌بووای هه‌ر هه‌موو پۆله‌كان به‌یه‌ك رِیزى
به‌شدار بوونایه.... به هێدى وزۆر به پیزانینه‌وه قوتابیان به‌ره‌و
پۆله‌كان چوون ، به‌درێژایی ئه‌و رۆژه قوتابخانه باڵى هێورى به‌سه‌ردا
كشابوو رِاكه رِاكه ویارى كردن نه‌مابوو..به‌رِاستى رِۆژێكى جیاواز بوو.

له‌بارى پانى پۆله‌كه‌ماندا، سێ رِیز مێزى ته‌خت و له‌به‌ر ده‌میاندا
هه‌ریه‌كه‌یان دوو تاكه كورسى بچووك هه‌بوون ..له‌سه‌ر یه‌كێكان له ناوه
رِاستدا دیارى حامد به‌گ داده‌نیشت كه به لۆكه‌و قوماش به‌رگ كرابوو
..پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و به‌رگه درِێندرابووه ، له‌ئیداره‌وه ئه‌و سێ
قوتابیه‌ى له هه‌مووان گه‌وره‌تر و جه‌ربه‌زه تر بوون (عه‌مه‌ر - عوسمان-
حسه‌ین) بانگ كرانه ئیداره و سوێندیان خواردبوو كه بێ‌ئاگان ..لێدانیشیان
خواردبوو..به‌ڵام زۆرى نه‌برد كورسیه كه پاش چاككردنه‌وه سه‌ر له‌نوێ
دررِا بوویه‌وه ..ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌بوو كورسیه‌كه‌یان گۆرِی وه‌كو
هه‌مووانى لێهاته‌وه .. ئه‌وه‌ى شایانى باس بێت ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى دیارى
به‌گ له‌گه‌ڵمان بوو، زۆر گونجاو و ئاسایی تێكه‌ڵمان ده بوو ..
له زستاندا سۆپایه‌كى دار بۆ گه‌رم كردنه‌وه دانرابوو ..له‌وانه‌ى
سێه‌مدا داری تێدا نه ئه‌ما ..ئه‌و سێ قوتابیه ده‌چوونه سه‌ر دوومێز
وله سه‌قفه‌كه كه‌داره به‌رچیخ بوو ، داریان لێده‌شكاند بۆ سووتاندن
..به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌س به‌مامۆستا بڵێت ..هه‌ر سێكیان چاو نه‌ترس و خۆشه‌ش
بووبوون باكیان به‌لێدان نه‌بوو ..قووتابیه‌كانیش حسابى خۆیان ده‌زانى ،
نه‌ك له‌ده‌ره‌وه تووشى شه‌رِیان
عوسمان حاجى ئه‌حمه‌د
ببنه‌وه.. ..زۆر جار بۆ ئه‌وه‌ى
برِۆینه‌وه‌و وانه نه‌خوێنین ئاویان هه‌ڵئه‌دا بۆ بنمیچه‌كه ، مامۆستا
وایده‌زانى دڵۆپه‌یه به ناچارى رِه‌وانه‌ى ماڵه‌وه ده‌كراینه‌وه..هه‌ر
له‌نمونه‌ى جه‌ربه‌زییه‌كه‌یان ..پاش نیوه‌رِوووان كه ده‌ماینه‌وه ، بۆ
به‌زم به‌رز ده‌كرانه‌وه بۆ بنمیچى دیوارى حانوته‌كه كه زۆر به‌رز
نه‌بوو ، ته‌یره ئه‌بابیله یان ده‌ر ئه‌هێنا و له‌پاش
په‌رِلێكردنه‌وه‌یان له له‌شیان ته‌نها په‌رِى باڵیان ئه‌ما.. هه‌ڵیان
ئه‌دا بۆ ئاسمان .. به‌جارێك هه‌ر هه‌موو باڵنده‌ى ئاسمانى دووا
ده‌كه‌وت...به‌زمو هه‌ڵاى ئێمه‌ش بۆماوه‌یه‌ك درێژه‌ى ده‌بوو.
ماویه‌تى..........
له‌زنجیره
یاده‌وه‌رییه كانم له هه‌ڵه‌بجه{ 1}
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا\
|