|
زنجیره‌ى 3
یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه ـــــ

له‌گۆرِه‌پانه گه‌وره‌كه‌ى قوتابخانه ، یارى باسكه‌وباله‌ى تێدا ده‌كرا ،
به‌تایبه‌تى باله‌هه‌فته‌ى دووجار پاش نیوه‌رِوان ، زۆر ته‌ماشه‌كه‌رانى هه‌بوو..له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ى ئه‌م گۆرِه‌پانه له‌وانه‌ى وه‌رزشدا مه‌شقى یاریه‌كانى (سویدى)
تێدا ئه‌نجام ئه‌درا..به‌تایبه‌تى له‌كاتى ده‌وامى دوواى نیوه‌رِوان.
ساڵانه خۆپیشاندانى پێشبرِكێیی یاریه‌كانى تێدا ده‌كراو جه‌ماوه‌رێكى زۆر
ئاماده‌ى سه‌یركردنى و هانده‌رى بوون ...له یاریه كانى وه‌كو:- ته‌ناف
باز ، یه‌ك باز و سێ باز ، بازدان به‌سه‌ر كاوه‌نته‌رى تایبه‌ت (كه‌ر) ،
جۆره‌كانى رِاكردن ، پێشبرِكێی راكردن به گونیه ، وه به كه‌وچكو هێلكه‌وه،
دۆزینه‌وه‌ى دراو له‌ناو قاپێكى پرِ له‌ئارد ، وپێشبرِكێی خێرا جل له‌به‌ركردن
ورِاكێشانى په‌ت ( جر الحبل )....هتد. له پێشدا هه‌رقوتابخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى
كورِان و كچان به‌شدار بوون ، له‌پاشدا به‌و به‌ره‌وه قوتابخانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى
دووه‌میش كرایه‌وه و به‌شدارى پێشبرِكێ ده‌بوون كه مامۆستا {فه‌ره‌ج حاجى
حه‌مه عه‌لى } به‌رِێوه به‌رى بوو.شایانى باسه له‌و چه‌ند ساڵانه‌دا ،دوو
قوتابی پێشه‌نگ وسه‌ركه‌وتوو بوون له زۆر یاریه‌كاندا..به‌رِێزان : [عومه‌ر
مه‌لا محه‌مه‌د و كیسراعه‌بدوڵا به‌گ }به‌داخه‌وه كه‌ئێستاكه كیسرا
گیرۆده‌ى نه‌خۆشیه توواناى هه‌ڵس و كه‌وتى نه‌ماوه .

كیسراعه‌بدوڵا
به‌گ
عومه‌ر مه‌لا محه‌مه‌د
له‌قوتابیه‌كانى پۆلی پێنجه‌م و شه‌شه‌مى ئه‌و ساڵانه :- هۆشیار تاهر به‌گ
- فه‌رهه‌نگ جه‌لال - عه‌بدوڵا مه‌لا فه‌ره‌ج - مه‌حمود حاجه ره‌حیم -
سیروان جاف - كه‌مال عه‌لى حه‌مامچى - كه‌ریم حاجى شێخ حه‌مه‌ئه‌مین -
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د به‌گ سه‌وسه‌ن - فائق ئه‌حمه‌د به‌گ - عوسمان حه‌مه خان
- ساڵه‌ح زۆراب - عوسمان كه‌ریم ئه‌وبه‌رى - عه‌بدوڵا محه‌مه‌د ئه‌مین (عیفریت)
- په‌روێز ئه‌حمه‌د به‌گ - به‌هجه‌ت عیزه‌ت به‌گ - نورى محه‌مه‌د مه‌حمود -
تۆفیق وه‌ستا محه‌مه‌د - ساجد ئاواره - حه‌مدى حه‌مه‌سه‌عید به‌گ - ئه‌حمه‌د
حامد - ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د قادر - عه‌بدول باقى عه‌لى ....... وه زۆر به‌رِێزى
تر ناوه‌كانیانم له‌یاد نه‌ماوه .
له پۆلى چواره‌م بووم ووتیان فائق بێكه‌سى شاعیر گوێزراوه‌ته‌وه بۆ
قوتابخانه‌كه‌مان له‌ساڵى 1948 دا ، سه‌رجه‌م قوتابیان زۆریان پێخۆش بوو
چوونكه زۆر له شیعر‌و سرووده‌كانیمان له‌به‌ربوو ، من له‌هه‌موویان زیاتر
چوونكه له‌سلیما نى به‌هۆى خزمایه‌تى خێزانه‌كه‌یه‌وه چاووم پێی كه‌وتبوو
..له‌یادمه ئه‌و رۆژانه‌ى نانمان بكردایه ده‌یووت به‌دایكت بڵێ (نانى گه‌رمه
ته‌نوورم ) بۆ بنێرێت ...وانه‌ى سێهه‌م بوو هاته پۆله‌كه‌مان ، وانه‌ى عه‌ره‌بیمان
هه‌بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر قه‌ڵه‌و بوو ، توواناى رِاوه‌ستانى نه‌بوو ،
له‌پێشه‌وه‌ى پۆله‌كه مێزێكى پته‌ویان بۆ دانابوو تا له‌سه‌رى دابنیشێت ..ئه‌و
وانه‌یه بۆ ناسینى قوتابیه‌كان بوو ، به‌رِیز یه‌كه یه‌كه‌له ناوى
قوتابى و باوكى و كاره‌كه‌ى ده‌پرسى .. هاته سه‌رمن پاش ناو‌و ناونیشان
ووتى : ئازا گیان ئه‌وه تۆی و براكانت چوَنن..؟؟ به‌شه‌رمه‌وه ووتم
نازانم وئه‌وان لێره‌نین ..! گورج ووتى ئێ ئێ .. ده‌ستى هێنا به‌سه‌رماو
ووتى بۆ له‌گه‌ڵ خاڵت دوێنى شه‌و نه‌هاتی بۆ ماڵمان بۆلاى شێركۆ .. ها ..
نیوه‌رِۆ له‌گه‌ڵما وه‌ره ماڵه‌وه ... هه‌ستم كرد هه‌موو قووتابیه‌كان سه‌یریان
ده‌كردم ..تاوه‌كو بووشم به مامۆستا ئه‌و ده‌فته‌ره‌ى ئیملاى عه‌ربیه‌ى ئه‌و
هه‌ڵه‌كانمى بۆ رِاست كردبوومه‌وه مابووم ..كه‌به‌هۆی گرتن و بارودۆخه‌وه
به داخه‌وه له‌ناوچو ...هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كى تردا له‌گه‌ڵیدا
ده‌رٍۆیشتین تابگاته ماڵه‌وه به سێ قۆناغ ئه‌بووایه دابنیشتایه و
ماڵكه‌یان له ماڵه‌كه‌ى موختار حه‌مه فه‌رجى كویخا به‌رامبه‌ر سه‌را
سووتاوه‌كه‌بوو ....
سه‌رله‌به‌یانیه‌كى زۆر زوو خه‌به‌ریان داینى كه مردووه .. به‌یانیه‌كى
زۆر سارد بوو دنیا به‌ستبووی كه‌چووین به‌ر ماڵكه‌یان قه‌ره باڵه‌غ بوو
پاش شتن‌و كفن كردن خرا یه‌سه‌رپاسێكى ته‌خته درێژه‌كان و به په‌ت به‌ستیان
ومناڵه‌كانی چه‌ند كه‌سانى ترله‌ناو پاسه‌كه سووار بوون و به‌رِێكرا به‌ره‌و
سله‌یمانى ، چه‌ند كه‌سێكى هه‌ڵه‌بجه‌یی وه كو كاك مه‌حمود كاره‌با و سه‌ید
كازم و تۆفیق ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن و كاك عارف چایچى چه‌ند كه‌سانى تر له‌گه‌ڵ
ته‌رمه‌كه‌دا چوون ، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى هه‌ڵه‌بجه تا خوار هه‌ڵبجه
به‌رِێیان كرد....بۆ ئێواره كه گه‌رِانه‌وه ووتیان له‌گردى سه‌یوان
نێژرا و پۆلیس هاتبوون چوونكه ئه‌مرى گرتنى هه‌بوو.. ئه‌و رۆژه 18/12/
1948 بووه كه رۆژى ماته‌م بوو له‌هه‌ڵه‌بجه و به‌تایبه‌تى له قوتابخانه‌كه‌ماندا
..
پاش ته‌واكردنى پۆله پێنجه‌م ، قوتابخانكه‌مان گوێزرایه‌وه بنا تازه‌كه
له‌گرِه‌كى سه‌را له‌پشت سه‌راكه‌وه..و پۆلى شه‌شه‌مم له‌وىَ ته‌واكرد..به‌رِێوه‌به‌ره‌كه‌ىمامۆستا
{عه‌زیز شاڵى } بووه ...دوواى ئه‌وه چوینه ناوه‌ندى كه‌له‌سه‌ر سه‌راوه
وه بوو..
ماویه‌تى
له‌زنجیره
ی
1
یاده‌وه‌رییه كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره
ی 2یاده‌وریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
3 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا\
|