|
|
|
زنجیره‌ى 4 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
له‌یاده‌وه‌ریه‌كانی مامۆستا ئازادی حمدی نمونه‌یه‌ك له‌و گوڵانه‌ی مامۆستا دروستی كردوون ..
بۆ ئینجانه‌كه‌ى ژێریان له‌لای شه‌هید {عومه‌ری حاجى سه‌عید بۆیاخ چى} شوشه به‌تاڵه‌كانم به‌كار ده‌هێنا كه به‌بێ پاره بۆى كۆده‌كردمه‌وه ..هه‌ر ده‌سكه گوڵێكم ده‌فرۆشت به دوو ئانه كه ده‌یكرده هه‌شت فلس ..ئه‌مه زۆر خه‌ریكى ده‌كردم چوونكه داواكارى زۆر بوو ..بیرم دێته‌وه فه‌رمانبه‌ری دائره‌ى زراعه به‌رِێز مه‌لا عوبید زۆرى له‌لا په‌سه‌ند بوو..یه‌كه‌م جار دوودانه‌ى تایبه‌تیم بۆ كرد كه به دیاری ده‌یبرده‌وه بۆ سله‌یمانى، هه‌ردانه‌یه‌كى ( 20 ))فلسی دامىَ .. كه هاته‌وه بانگى كردم ووتى تاسه‌رى مانگ ده‌گه‌رِێمه‌وه‌بۆ سلیمانى ( 3 ) دانه‌ى ترم بۆ بكه بۆ دیاری داوایان لیكردووم ,, گه‌لێك هانى دام و داواى به‌رده‌وام بوونى لێكردم.. هه‌ر له‌و سه‌روو ماوانه‌دا بوو كاك عه‌لى حاجى فه‌ره‌ج دوكانى پێڵاوى ( باتا) ى كردبووه ، له‌ناو جامخانه‌كه‌یدا مه‌یمونێكى تێدابوو ده‌جوڵایه‌وه سه‌رنجى خه‌ڵكى زۆر رِاده‌كێشا و له‌وه‌وه‌كه‌سێك ناشرین بووایه پێان ده‌ووت مه‌یمونه‌كه‌ى باتا .. پاش گه‌رِانه‌وه‌ىكاكه عه‌لى له به‌غداد پێی ووتم ئه‌بێت مه‌یمونه‌كه به‌رمه‌وه چونكه ماوه‌كه‌ى لای ئێمه ته‌واو بووه ده‌یبه‌ن بۆ دوكانێكى تر‌ى باتا.. له‌به‌ر ئه‌وه بیربكه‌ره‌وه له درووستكردنى هه‌ندێك گوڵ ، بۆ رازانه‌وه‌ى دووكانه‌كه .. له پاش بیركردنه‌وه ى دوو رِۆژی گه‌شتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه یه‌ك بن گووڵه‌باخى گه‌وره دروست بكه‌م ،به‌شیش بنك ولقه‌كانم كرد‌و تێدا (11) گووڵه‌باخى گه‌وره‌و چه‌ند چرۆ یه‌كم دروستكرد له‌بن هه‌ر گووڵێكدا شوێنى تاكه پێڵاوێكم دانا ,,به باوه‌شى {جه‌لاله شه‌ل}بردمان بۆدووكان و دامان نا ، كاك ئیبراهیم رِه‌سام له دوولاوه رِه‌سمى گرت، برا بۆ شه‌ریكه له به‌غداد ..له‌پاش دوو هه‌فته دوو نوێنه‌رى یان هات .. زۆر زۆریان به‌دڵبوو مه‌بله‌غى [ 5] دینار خه‌ڵات دامێ كه‌ئه‌وساتانه ئه‌وه زۆر بوو.. داوایان كرد كه‌بۆ شوێنه‌كانى تریانله‌به‌غا و شاره‌كان (9) دانه‌ى تریان بۆ بكه‌م ، له‌به‌ر كردنه‌وه‌ى قوتابخانه نه‌م تووانى ..به‌ناچارى گووله‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد .. له‌لقه‌كه‌ى به‌رى كه‌رخ دانرابوو .. به‌و پاره‌یه‌ى كۆمكردبووه وه یه‌ك قاتى قاوه‌یی فه‌تاح پاشام دا به‌دروون له‌لای كاك {ئه‌حمه‌د غووڵام } هه‌رچه‌نده زۆر دره‌نگ ته‌واوى كرد ، ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له به‌رم كرد تا بووم به مامۆستا ..
|
|
|
|
|