|
|
|
ئایا ده‌زانن فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی سنووری هه‌رێمی كوردستان به‌عسییه؟؟؟
بمرێ گه‌نده‌ڵی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب له نێوترین هه‌واڵدا عوده‌ی وقوسه‌ی زیندوون و تا ئێستا به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ن به‌ڵام له پێستی گورگ ده‌رچوون و پێستی مه‌ریان له به‌ر كردووه. به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی كوردستان ده‌زانن نه‌ته‌وه‌په‌رستانی عه‌ره‌ب و حزبی به‌عس و رژێمه شۆڤه‌نیسته‌كانی یه‌ك له دوای یه‌كی عێراق به شێوه‌یه‌كی درندانه وبێ شه‌رمانه دژایه‌تی گه‌لی خۆراگری كوردستانیان دهكردو به تۆپ و خومپاره‌و چه‌كی جۆراوجورو تانك و فرۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌لیكۆپته‌رو پیلاتۆز دێهات و شارۆچكه‌و شار‌و زێدی باب و باپیرانیان ده‌سووتان و كاولیان دهكردو راونان وگرتن و له سێداره‌دانی هاولاتیان بووه پیشه‌یان، له‌كۆتاییشدا چه‌كی كیمیاوی و كۆكوژییان به‌كارهێنا بۆ قركردن و له ناوبردنی. به‌ڵام رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستانی قاره‌مان توانیان دلێرانه به‌رنگاری هێرشه درندانهكانی رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كان ببنه‌وه‌و، له ئاكامدا راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991یان به‌رپا كرد‌و، ورده ورده هه‌نگاویان هه‌ڵهێنا بۆ دامه‌زراندنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و، پاشان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانیان گرته ده‌ست و، له ساڵی 2003 رژێمه‌كه‌ی تاونباری رووره‌ش سه‌دام حوسه‌ێن رووخا‌و، خه‌باتی گه‌لی كوردستان كه‌وته قۆناغێكی نۆێ. جێی داخه به‌عسییه خۆێنرێژهكان و ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كانی رژێمی دیكتاتۆری له ناوچووی سه‌دام حوسه‌ین ئه‌مرۆ له ناو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی متمانه‌ی به‌رپرسه گه‌وره‌كان و كاربه‌ده‌سته زبهلاحهكانی هه‌رێمن و به ئاشكرا ته‌راتێن ده‌كه‌ن و شۆێنی شایسته‌و هه‌ستیاریان به ده‌سته‌وه‌یه‌و، بۆ نموونه فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی سنووری هه‌رێمی كوردستان (قائد حرس حدود أقلیم كوردستان) لیوا ئه‌حمه‌د فه‌زله‌دین نه‌قشبه‌ندی یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌یه. له كاتی رژێمی دیكتاتۆری به‌عسی شۆڤهنیستدا ئه‌م لیوا ئه‌حمه‌د نه‌قشبه‌ندییه ئه‌فسه‌رێكی گه‌وره بووه‌و، پله سه‌ربازییه‌كه‌ی باشترین به‌ڵگه‌یه‌و كه‌س ناتوانێت نكوڵی لێ بكات و، دیاره ئه‌م (زاته) به‌عسییه وه‌ك هه‌موو به‌عسییه پله‌و پایه به‌رزه‌كان له چه‌شنی هاشم سوڵتان و نزار خهزرهچی وعه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو عه‌بد حمودو وه‌فیق سامه‌رایی و سه‌دان و هه‌زارانی تر له چڵكاو خۆر‌و كاسه لێسه‌كانی رژێمی به‌عس كه‌م تا زۆر به‌شداری پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناوو چه‌په‌ڵی كردووه‌و، ده‌سته‌كانی بێشك خۆیناوین به كوشتن وله ناوبردنی رۆڵه به ئه‌مه‌ك و چاو نه‌ترسه‌كانی گه‌لی كوردستان. ئه‌م به‌عسییه پایه بڵنده زۆر زیره‌ك و چالاكه له گۆرین و ته‌زویركردنی به‌ڵگه‌نامه‌و فرمان و ئه‌مره ئیدارییه‌كان و، یه‌كێكه له گه‌وره كه‌سانی دزو راوورووتكهرو، فێڵبازو زۆرزانه له فریودانی گه‌وره به‌رپرسانی كوردستان و، ته‌نانه‌ت فێڵی له‌و كۆمیته‌یه كردووه كه به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی پێنجه‌م و ئه‌ندامێتی به‌رێزان كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ‌و زه‌عیم عه‌لی وه‌زیری پێشمه‌رگه له هه‌مان كابینه‌دا، له كاتی گۆرینی پله‌و پایه‌ی پێشمه‌رگه‌كان بۆ پله‌و پایه‌ی ئه‌فسه‌ر له ریزی حكومه‌تی به‌ناو (عێراقی فیدراڵ) و، لیوا ئه‌حمه‌د نه‌قشبه‌ندی توانیویه‌تی به‌عسییه كۆنه‌كانی یاوه‌ری له عه‌ره‌به‌وه بكات به كورد‌و، له پله‌ی نزم به‌رزیان بكاته‌وه بۆ پله‌ی باڵا‌و، ئه‌مه‌ش هه‌ڵده‌گرین بۆ وتارێكی تر له ئاینده‌دا. لیوا ئه‌حمه‌د فه‌زله‌دین نه‌قشبه‌ندی بووه به خاوه‌نی ئه‌رزو موڵك و بیناو ئه‌پارتمانی جۆراوجۆر به هۆی دزی و جه‌رده‌یی و نووسینی ناو ژماره‌یه‌كی هاولاتی بێسهرو شۆێن وه‌ك پاسه‌وان و (حیمایه)و پاره‌كانیان ده‌چێته گیرفانه‌كانی باوكی عوده‌ی و قوسه‌ی. خۆێنه‌ری به‌رێز: ئه‌م لیوا ئه‌حمه‌د فه‌زڵه‌دین نه‌قشبه‌ندییه كه سنووره‌كانی كوردستانی شیرینمان ده‌پارێزێت باش بناسن و، بزانن چۆن چۆنی دزی ده‌كات و خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كات و، چۆن چۆنی ناوی كوره‌كانی له عوده‌ی و قوسه‌ی ده‌كات به ئه‌مین و مأمون. دیاره له كاتی رژێمی له گۆر نراوی به‌عسداو، بۆ رازی كردنی دڵی سه‌رۆكه هێژاكه‌ی ناوی كوره‌كانی ناوه عوده‌ی وقوسه‌ی و""ئێستاكه"" بۆ ئه‌وه‌ی عه‌یب و "عاره‌كانی" داپۆشێت ناوی ئه‌مین و مأمونی لێناون و، بۆیه هه‌موو كوردێكی به شه‌ره‌ف له ناو ده‌سه‌ڵات و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌ریانه ئه‌م جۆره كه‌سانه ریسوا بكه‌ن و بواریان پێنه‌درێت ببن به پیاو ماقولی كوردان و كه‌سانی به شه‌ره‌فی كوردستان. 27-8-2010
|
|
|
|
|