|
\
حیزب یارى به فه‌رمانگه حكومیه‌كانى سه‌یدسادق
ئه‌كات

عه‌دنان قادر:
ئه‌وه‌نده‌ى له‌مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه برِیارده‌رده‌چێت ئه‌وه‌نده
له‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ده‌رناچێت
سالارمحمودى رِۆژنامه‌نوس:به‌رپرسه حیزبیه‌كان سه‌یدسادقان كردووه
به‌شوێنى گه‌شه‌ى خۆیان.
به‌رپرسى پێشووى كۆمیته:كه شاره‌وانى سه‌یدسادق درا به یه‌كگرتوو
ململانىَ دروست بوو.
به‌رِێوه‌به‌رێكى لابراو: تا له حیزبى ده‌سه‌ڵاتداردا بووم به‌زۆر كرام
به به‌رِێوه‌به‌ر
رِاپۆرتى:
ئارام شه‌مێرانى و ئه‌نوه‌ر حه‌مه غه‌ریب
سالار محمود رِۆژنامه‌نوس: شتێكى به‌ڵگه نه‌ویسته له‌هه‌موو كوردستاندا
حزب ده‌ستێوه‌ردانى ته‌واوى هه‌یه‌بۆناو داموده‌زگاكانء به‌رپرسانى باڵاش
دان به‌و رِاستیانه‌دا ده‌نێن، به‌ڵام ده‌بێ قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین
له‌شاره‌زوور به‌گشتىءبه‌تایبه‌تیش له‌قه‌زاى سه‌یدسادق داموده‌زگاكان
تاچه‌ندێك له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى حزبدان،به برِواى من سه‌یدسادق له‌هه‌موو
ناوچه‌كانى تر زیاتر ده‌ستێوه‌ردانى حزبى تێدا هه‌یه‌ءله‌ناو
هه‌مووكایه‌كانى ژیاندا رِه‌نگیداوه‌ته‌وه،ئه‌و بارودۆخه‌ش كه‌ئێستا
ده‌یبینین له‌ناو داموده‌زگاكاندا ئه‌وه‌شى كه‌له‌رِابردودابینیومانه
به‌رِاستى ئه‌م قسانه ده‌سه‌لمێنێت ،لابردنى به‌رِێوه‌به‌ره‌كان،یان
دانانى جێگرى به‌رِێوه‌به‌رى كوێره‌دێیه‌كیش ده‌بێت كه‌سێك بێت حزب به‌دڵى
بێت وبه‌فلته‌ره‌كانى حزبداو له‌موخته‌به‌ره‌كانى حزبه‌وه
ده‌رچووبێ،ئه‌مه بۆخۆى ئاماژه‌یه‌كه‌و یانى رِۆژانه ئێمه
به‌ریه‌ككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵیانداوپه‌نجه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كه‌ین،
به‌رِاستى ئه‌وه‌ى حزب مه‌یلى لێ نه‌بێتءپێى باش نه‌بێت ئه‌وه
فه‌رمانبه‌رێكءبه‌رِێوه‌به‌رێكى باش نییه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئیتر
ده‌توانێ خزمه‌ت به‌شاره‌كه بكات، قسه‌كانم له‌وه‌دا چرِبكه‌مه‌وه
ده‌ستێوه‌ردانى حزب له‌ناو دامءده‌زگاكانى قه‌زاى سه‌یدسادقدا زۆر به‌چرِى
ده‌بینرێ، رِه‌نگه هه‌موو كه‌سێكى ساده‌ش هه‌ستى به‌و دیارده‌یه كردبێت.
له‌وه‌ڵامى ئه‌وپرسیاره‌شدا كه‌ده‌ڵێت : زۆرێك له‌فه‌رمانگه‌كان
رِه‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆر حزبیان پێوه‌دیاره‌و به‌ئاشكراش حزبى بوونیان
هه‌ستى پێده‌كرێ ئه‌م رِه‌نگدانه‌وه‌یه له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه
رِۆژنامه‌نوس سالارمحمود ده‌ڵێت: ئه‌وه به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌لاوازى
به‌رِێوه‌به‌رى یه‌كه‌مى ئه‌و ده‌زگایانه‌وه هه‌یه،چه‌نده حزب
تاوانباره به‌وه‌ى كه‌ده‌ستوه‌رده‌داته‌كاروبارى حكومه‌ته‌وه،هێنده‌ش
لاوازى ئه‌وبه‌رپرسه رِۆڵ ده‌بینێت له‌وه‌ى كه‌وا چه‌ندێك مل بۆداواى حزب
كه‌چ ده‌كاتءحزب دێنێته‌ناو دامءده‌زگاكه‌یه‌وه،حزب به‌رِاستى ده‌یه‌وێت
برِوات،به‌ڵام ئایا به‌رپرسه‌كه یان به‌رِێوه‌به‌ره‌كه چه‌ندێك كارئاسانى
ده‌كات ده‌ستى حزب بێنێت بۆناوداموده‌زگاكه‌ى.
له‌درێژه‌ى قسه‌كانیداوله‌وه‌ڵامى ئه‌وپرسیاره‌دا كه‌ئایا تاچه‌نده
به‌رپرسه حزبیه‌كانى ئه‌م شاره دڵسۆزانه كاروپرِۆژه‌ى باش بۆ
شاره‌كه‌یان ده‌سته‌به‌رئه‌كه‌ن سالارمحمود ده‌ڵێت: به‌برِواى من هیچ
نه‌كراوه بۆ ئه‌م شاره،به‌وه‌ى كه‌وا له‌بوجه‌ى ساڵى (2010)دا ته‌نها دوو
پرِۆژه‌ى ستراتیجىءناگرنگ ده‌رچووه بۆ قه‌زاكه‌مان ئه‌مه ئاماژه‌یه
بۆئه‌وه‌ى كه‌وا به‌رپرسانى حكومىءحزبى له‌ئه‌م شاره‌ى ئێمه
زۆرنادڵسۆزءناكاران،قه‌زایه‌كى وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ى دراوسێمان كه‌رِێژه‌ى
دانیشتوانى سه‌یدسادق له‌وێ زیاتره په‌نجا پرِۆژه‌ى بۆ ده‌رچووه هێشتا
ئه‌وان نیگه‌رانن ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌به‌رپرسانى ئه‌وان
به‌حزبى ءحكومیه‌وه له‌دامءده‌زگاكانى سه‌یدسادق به‌هێزترن، وه
خه‌مخۆرتریشنءبه‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رپرسانى حزبىءحكومى سه‌یدسادق
خه‌مساردوبێباكن، به‌شێكى هۆكارى ئه‌وه‌شه كه‌وا زۆربه‌ى دامءده‌زگاكان
به‌رپرسه‌كانیان خه‌ڵكى سه‌یدسادق نینءله‌ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاكه‌وه هێنراون
ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م براده‌رانه وه‌كو میوانێك
لێره‌بنءدواتریش وه‌كو میوانێك خواحافیزیان لێبكرێ، برِوام به‌وه نیه هیچ
كام له‌وبه‌رپرسانه به‌قه‌د تاكێكى ئه‌م شاره بۆ شاره‌كه‌ى
خزمه‌تگوزاربێ، رِۆژنامه‌نوس سالارمحمود درێژه به‌وته‌كانى ده‌داتءده‌ڵێت:
به‌دڵنییاییه‌وه ،پێش هه‌موو كه‌سێكیش رِۆشنبیرانء رِۆژنامه‌نوسان ء
رِێكخراوه‌كان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى حزبدان، به‌تایبه‌تى رِێكخراوه‌كان
هێنده گوێرِایه‌ڵى حزبن ناتوانن بێ پرس كردن به‌حزب په‌نجه بكه‌ن
به‌ئاودا، رِێكخراوه‌كان پرسیارناكه‌ن ،خه‌ڵك به‌گشتى پرسیارناكات،رِاى
گشتى له‌م شاره‌دانیه سه‌باره‌ت به‌كه‌موكورِیه‌كانى شار،چه‌ندین
كه‌موكورتیمان هه‌یه، بۆنمونه هه‌شت ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌م شاره ده‌رچووه
له‌سه‌ر ئه‌ساسى وێرانى شاره‌كه،كه‌شوێنێكه له‌رِووى مه‌عریفى ء
رِۆشنبیرىءكۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌دواوه‌یه، به‌ڵام بینیمان ئه‌و هه‌شت
ملیۆن دۆلاره ئێستا له‌قۆناغى ته‌واوبوندایه‌وبایى دینارێكیش خزمه‌ت
دیارنیه به‌م شاره‌وه، یانى كه‌س پرسیار ناكات ئه‌و پاره‌یه چى لێهات،
چه‌ندین پرِۆژه‌ى تر ده‌رچووه كه رِێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى
هێناویانه بۆ سه‌یدسادقء دواتر هیچ به‌رهه‌مێكى دیارنه‌بووه كه‌س پرسیارى
نه‌كردووه، ئه‌مه بۆ خۆى به‌رِاستى هه‌میشه وتومه حزب چه‌نده
تاوانباره به‌وه‌ى كه‌وا شار فه‌رامۆش بێءشارئاوه‌دان نه‌بێ، خه‌ڵكه‌كه‌ش
تاوانبارن كه‌پرسیارناكه‌ن به‌وه‌ى كه‌ناجوڵێن،به‌وه‌ى كه‌خۆپیشاندان
ناكه‌نءداواى مافه‌كانى خۆیان ناكه‌ن، هۆكارێكى دیكه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك
له‌به‌رپرسى حزبى ئه‌م شاره‌ئه‌وانه‌ى كه‌وا سودمه‌ندبوونءله‌سه‌رحسابى
ئه‌م شاره له‌رِووى مادىءمه‌عنه‌ویه‌وه گه‌شه‌یان كردووه،هه‌میشه
واپیشان ئه‌ده‌ن ئه‌م شاره هیچ كه‌موكورتیه‌كى نیه‌ءئه‌م شاره پرِه
له‌باخچه‌ى جوانءقوتابخانه‌ى سویدى، پرِۆژه‌ى واهه‌یه چه‌ندین جار پاره‌ى
بۆ ته‌رخانكراوه هێشتاپرِۆژه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه‌ءنه‌چۆته‌ئه‌وقۆناغه‌وه
كه‌سود به‌دانیشتوانى قه‌زاكه بگه‌یه‌نێت،به‌دیوێكى تردا
به‌رپرسه‌حزبیه‌كان ئه‌م شاره‌یان كردۆته هۆكارێك بۆئه‌وه‌ى گه‌شه بكه‌ن
له‌سه‌ر حسابى ئه‌م شاره‌ءواپیشان ئه‌ده‌ن كه‌ئه‌م شاره هیچ
كه‌موكورِیه‌كى نیه‌و دانیشتوانه‌كه‌شى هه‌میشه دووعاى خێر بۆ ده‌سه‌ڵات
ده‌كه‌ن.هاوڵاتى عدنان فادر سه‌باره‌ت به رِێژه‌ى ده‌ستیوه‌ردانى حیزب له
ناوچه‌كه‌دا ده‌ڵێت: له‌كوردستاندا ئێمه حزب سالارى ءحكومه‌ت سالاریمان
هه‌یه،ده‌بێت به‌ته‌زكیه‌ى حزب خه‌ڵك دابه‌مه‌زرێت بۆیه ئه‌وكه‌سه‌ش
كه‌داده‌مه‌زرێت بۆخۆى گوێرِایه‌ڵى حزب ده‌بێت،ئێمه بۆ خۆمان
به‌رِێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كان هه‌رهه‌مووی بۆخۆی ئۆرگانیزمه‌كراون به‌و
ئۆرگانیزمه ته‌قلیدیه‌ى ستالین كه‌هه‌مووى له‌كۆمیته‌و ناوچه‌كاندا بۆخۆى
ئۆرگانیزمه كراون، هه‌ریه‌كه‌یان به‌رپرسى كه‌رتێكن ءله‌وێوه بۆخۆى
رِایه‌ڵه‌كانى خۆیان دابه‌ش كردووه‌وفه‌رمانه حزبیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن،،
ئه‌وه‌نده‌ى ئینتیماى حزبیان هه‌یه‌ئه‌وه‌نده ئینتیماى نیشتمانىءحكومیان
نیه،ئینتیماى كوردایه‌تیان نیه،،زیاتر ئه‌و له‌وشوێنه‌دا دامه‌زراوه
بۆحزب دامه‌زراوه بۆیه هه‌مووكاره‌كانى حزبیش جێبه‌جێ ده‌كات،به‌ڵگه‌شمان
بۆئه‌وه‌ى كه‌ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى رِابردوو
له‌به‌رچاومانه‌وه‌یه‌وكاره‌كانمان بینیوه‌وهه‌رله‌م كۆتاییانه‌شه‌وه
گۆرِانكاریه‌كى ئایدۆلۆژى رِوویدا كه‌چه‌ندین به‌رپرسى فه‌رمانگه‌كان
گۆرِان ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه زیاتر حزب بۆخۆى
ده‌ستوه‌رده‌داتءئه‌وه‌شى گوێرِایه‌ڵى حزب نه‌بێت،حزب بۆخۆى ئه‌م وڵاته‌ى
ئێمه‌ى خه‌ساندووه،حزب له‌ئه‌ساسه‌وه كلتورى كوردی
هه‌ڵته‌كاندووه،ناتوانین بۆ سه‌ده‌یه‌كى تریش ئێمه‌له‌سه‌رپێى خۆمان
بوه‌ستینءبتوانین له‌هاوشانى ناوچه‌كانى ترنزیك بین، سه‌یدسادق نه‌ك
هه‌رگیرۆده‌ى ده‌ستى حزب بووه به‌ڵك گیرۆده‌ى خێڵیش بووه، خۆى حزب
گیرۆده‌ى خێڵ بووه، ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكدا حزب ده‌ستێوه‌ردانێك بكات ئێمه
لێره خێڵ ده‌یبات به‌رِێوه، خێڵى واهه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاى
سه‌یدسادقه‌وه بۆخۆى ته‌وجیهات ده‌دات به‌حزبء له‌وێوه كه‌سه‌نزیكه‌كانى
خۆى داده‌نێت،بۆسه‌یرده‌كه‌ین فه‌رامۆش كراوه،كاره‌كانى وه‌كو پێویست
ناچێت به‌رِێوه،پرِۆژه‌ى بۆدێت به‌ناته‌واوى به‌جێده‌هێڵرێت. كه‌سمان
هه‌یه هه‌رله‌گه‌ڵ دامه‌زراندنیدا یه‌كسه‌ر به‌به‌رِێوه‌به‌رى
دامه‌زراوه،كه‌كاتێكیش گوێرِایه‌ڵى حزب نابێت حزب ده‌ست به‌جێ گرفتێكى بۆ
دروست ده‌كاتءلایده‌به‌ن،سه‌ره‌تا بۆ باش بووه دواتر بۆچى به‌كه‌سێكى خراپ
ئه‌ژمارده‌كرێت، یاخود ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیاى لایه‌نى
ده‌سه‌ڵاتدار یه‌كناگرێته‌وه رِاسته‌وخۆ لاده‌برێت،یان سه‌یرده‌كه‌ى
كه‌سێك ده‌كه‌ن به‌قوربانى كه‌سێكى دیكه‌و مه‌كته‌بێكى پێچۆڵ ده‌كه‌ن،
گرفتى ئه‌م شاره‌ى ئێمه زیاتربۆخۆى برِیاره‌كان له‌كۆمیته‌وناوچه‌وه
ده‌رده‌چێت وه‌ك له‌په‌روه‌رده‌وه ده‌رچێت، یان له‌فه‌رمانگه‌كانمان زیاتر
هه‌رهه‌موویان بۆخۆیان له‌ناوه‌ندى رِێكخراوه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان پێبكرێت،
له‌رِاستیدا كادیرێكى حزب له‌ناوفه‌رمانگه‌یه‌كى حكومیدا ئه‌وه‌نده
كادرێكى چالاكى حزبن ئه‌وه‌نده فه‌رمانبه‌رێكى كارا نین بۆ فه‌رمانگه
حكومیه‌كه،گرفتى ئه‌م وڵاته‌ى ئێمه وایه هه‌رله‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه،
وه‌زیره‌كانیشمان وایه تادێته خواره‌وه، ئێستا په‌روه‌رده‌یه‌كى زۆر
شه‌قءشرِمان هه‌یه، فه‌رمانگه‌كان وه‌كو پێویست ناتوانن كاره‌كانیان
جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌شه‌كانى دیكه‌ش هه‌ربه‌هه‌مان شێوه به‌شى ته‌ندروستى
به‌هه‌مانشێوه ئه‌و گرفتانه‌ى تیایه، یانى گرفتى ئه‌م وڵاته‌ى ئێمه
حزبسالاریه،ئه‌وه‌نده‌ى له‌مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه ته‌وجیهات ده‌رده‌چێت
له‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ته‌وجیهات ده‌رناچێت بۆئه‌وه‌ى كاره‌كان جێبه‌جێ
بكرێت،هه‌موو ئه‌و رِێكخراوانه‌شى كه‌هه‌مانه ئه‌وه‌نده‌ى زه‌روره‌تى حزب
بونیاتى ناون ئه‌وه‌نده زه‌روره‌تى چینه‌كانى خۆیان بنیاتى نه‌ناون،بۆیه
رِێكخراوه‌كان ده‌سه‌وسان ده‌وه‌ستێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلیه
كه‌ده‌كرێت به‌رامبه‌ر چینءتوێژه‌كان، لێره‌دا حزب بۆخۆى هه‌موو شتێكه،حزب
بۆخۆى ئه‌و عه‌ساى موسایه چى بوێت دروستى ده‌كات.
هه‌رله‌م رِاپۆرته‌دا چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى ئه‌نوه‌رحسن به‌رپرسى
پێشوترى كۆمیته‌ى (2)ى رِێكخستنى سه‌یدسادقى (ی.ن.ك) كرد سه‌باره‌ت
به‌ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى حزب له‌فه‌رمانگه‌حكومیه‌كانى سه‌یدسادقدا
له‌وه‌ڵامداوتى: هه‌رله‌دواى ساڵى (1992)ه‌وه ءهاتنه‌وه‌ى هه‌موو
ئه‌حزابانه كێبركێیه‌ك دروست بوو شتێكى نوێ بوو، هه‌م له‌رِووى
ئیداریءهه‌م له‌رِووى سیاسیشه‌وه،كێبرِكێى حزبایه‌تیش بۆخۆى كاریگه‌رى باش
وخراپى هه‌بووه، له‌دواى ساڵى (1999)ه‌وه كه‌شاره‌وانى سه‌یدسادق درایه
یه‌كگرتووى ئیسلامى بۆخۆى ململانێیه‌ك دروست بوو،ئه‌م ململانێیانه بۆ
ناشیرین كردنى حیزب بوون،ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر چووه‌و ماوه‌ى چوار ساڵه
ده‌ستێوه‌ردانى حیزبى لێره زۆر كه‌مى كردووه،سه‌باره‌ت به لابردنى حاجى
رِه‌ئوفیش كه سه‌رۆكى شاره‌وانى بووه‌و سه‌ر به یه‌كگرتوو بووه وتى:
ئه‌و پیاوێكى به‌رِێزه به‌ڵام خۆى تاقه‌تى ئیشى نه‌بووه،ئه‌مه‌ش له
سه‌ره‌وه له رِێگه‌ى حیزبه‌وه كراوه،هه‌ندێجاریش ته‌ده‌خولاتى حیزبى
كارى باشى كردووه بۆنمونه پرۆژه هه‌بووه حیزب به‌زۆر خستویه‌تیه بوارى
جێبه‌جێكردنه‌وه،ئه‌م سیراعه ئێستا خه‌ریكه شتى شیاو ئه‌هێنێته
ناوه‌وه،له وه‌ڵامى لابردنى به‌رِێوه‌به‌رێكدا كه چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه
مامۆستایه‌و پانزه ساڵیشه به‌رِێوه‌به‌ره‌و ئێستا بووه به یاریده‌ده‌رى
به‌رِێوه‌به‌رێك كه چوار ساڵه مامۆستایه‌و له‌لایه‌ن كۆمیته‌وه پێشتر
وه‌كو رِێكخستن ئاماده‌كراون بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ناوبراو وتى: به‌ڵىَ
ئه‌مه به دڵنیاییه‌وه ده‌ستێوه‌ردانه،به‌ڵام ئه‌و مامۆستایه
ئه‌وه‌نده‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كارى كردووه ئه‌وه‌نده كاره
په‌روه‌رده‌ییه‌كانى نه‌كردووه، خه‌ڵكیش بۆ بوونى هه‌ر كه‌موكورتیه‌ك دێت
یه‌خه‌ى ئێمه ئه‌گرێت و وائه‌زانێت ئێمه حكومه‌تین.(گۆنا محمود محمد)
یه‌كێكه له‌و به‌رِێوه‌به‌ره ئافره‌تانه‌ى كه لابراوه‌و له وه‌ڵامى
پرسیارێكماندا كه تا چه‌نده حیزب ده‌سه‌ڵاتى هه‌بووه به‌سه‌ر
فه‌رمانگه‌كاندا وتى:من له‌سه‌ر په‌روه‌رده به به‌ڵگه‌وه قسه‌ئه‌كه‌مو
له‌ناو په‌روه‌رده‌دا ده‌ستێوه‌ردان هه‌بووه‌و هه‌ر مامۆستایه‌ك بكرایه
به به‌رِێوه‌به‌ر یان یاریده‌ده‌ر ئه‌بووایه پشتگیرى كۆمیته‌ى
پێبوایه،لێره‌دا توانا‌و لێهاتووى نه‌خوێنراوه‌ته‌وه من نمونه‌ى زیندوو
له‌سه‌ر خۆم ئه‌هێنمه‌وه تا له‌ناو حیزبى ده‌سه‌ڵاتداردا بووم به‌زۆر كرام
به به‌رِێوه‌به‌رو شاهیدیشم هه‌یه،سوپاس بۆ خوا ئه‌متوانى پێشبرِكێى
به‌رِێوه‌به‌ره پیاوه‌كانى ناوچه‌كه بكه‌م،كه‌چى دواى چوار سالڕ له
به‌رِێوه‌به‌رى به‌بآ هیچ گرفتێك له كاره‌كه‌م دوورخرامه‌وه‌و له
قوتابخانه‌یه‌كى تردا كرامه‌وه به مامۆستا،ئێستاش له وه‌زاره‌ته‌وه
ئه‌مره‌كانمان ده‌رچووه كه بگه‌رِێینه‌وه به‌ڵام موباشه‌ره‌مان
نه‌كردووه‌و ئه‌ڵێن تاوه‌كو 1/9 رِتان ده‌گرین تا جێگه بۆ ئه‌و
به‌رِێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رانه دابنێن كه شوێنى ئێمه‌یان
پێپرِكردونه‌ته‌وه‌و ناشزانم تا چه‌ندێك ئه‌مه رِاسته،سه‌باره‌ت به‌وه‌ى
كه ئه‌م برِیاره تا چه‌نده په‌روه‌رده‌ییه گۆنا محمود به‌رِێوه‌به‌رى
پێشووى قوتابخانه‌ى ده‌ستوور له سه‌یدسادق وتى: ئه‌گه‌ر برِیارى حیزب
نه‌بووایه له‌به‌رئه‌وه‌ى كه من یه‌كه‌م به‌رِێوه‌به‌رى ئافره‌ت بووم
له‌ناو سه‌یدسادقدا لانه‌ئه‌برام،سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بكرایه به
برِیارى په‌روه‌رده ئه‌بووایه من له قوتابخانه‌كه‌ى خۆمدا یاریده‌ده‌ر
بوومایه نه‌ك بمگوازنه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كى تر ئه‌ویش به مامۆستایى.
هه‌ر بابه‌تیك له هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ بلاو ده‌بیته‌وه ته‌واوی بیروبۆچی
نوسه‌ره هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ لێَ ی به‌رپرسیار نیه
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|