پارێزه‌ر: فه‌لاح
مرادخان شاكرم
له 16-3-2006
یادگاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ستی گه‌نجان‌و دانیشتوانی شاری
هه‌ڵه‌بجه سوتێنرا له‌و كاته‌شه‌وه تا ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات‌و
ڕاگه‌یاندنه‌كانی سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه تیرۆریستان ئه‌و كاره‌یان كرد،
چه‌ند ڕۆژێك له‌دوای ئه‌و ڕوداوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی چالاك بۆ
به‌دواداچونی كێشه‌كه ڕومان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه كرد بۆ هاوكاریكردنی
گه‌نجان‌و گیراوه‌كان‌و ئازادكردنیان، له‌و سه‌ردانه‌دا پۆسته‌رێكی
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌م بینی كه به‌كوچه‌و
كۆڵانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵواسرابوو، پۆسته‌ره‌كه بریتی بوو
له‌وێنه‌یه‌كی مۆنۆمێنته سوتێنراوه‌كه‌و دروشمه‌كه‌شی پێی ده‌وتین:
"كورد بێ به‌ریه له‌و كه‌سانه‌ی كه مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌یان سوتان".
له4-8-2010
له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵێكمان بینی هه‌ست‌و سۆزی هه‌مومانی
هه‌ژاند " كاك ئاراس عابد، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه به‌پاچێكه‌وه كێلی گۆڕه ڕمزیه‌كانی كه‌سوكاری خۆی ئه‌شكێنێت‌و
گریان‌و حه‌سره‌ت‌و ونبونێكی گه‌وره‌ی پێوه دیاره "وێنه‌ی كێله
شكاوه‌كان‌و ناوه په‌رت بوه‌كانیش هه‌مان وێنه‌ی مۆنیومێنته سوتاوه‌كه‌ی
له‌زاكیره‌ماندا زیندوكرده‌وه".
ئه‌م هه‌واڵه‌و ئه‌و
جۆره وێنانه شایه‌نی ئه‌وه‌ن خوێندنه‌وه‌ی جدیان بۆ بكرێت، هه‌موومان
بێگومانین له‌وه‌ی كاك ئاراس عابد توڕه‌و برینداركراوه‌و میدیاكانی
حیزب‌و سێبه‌ره‌كانی به‌هه‌ر مه‌به‌ستێكه‌وه بێت توره‌یان كردوه، من
به‌رێزه‌وه ته‌ماشای ئاراس‌و هه‌موو قوربانییه‌كی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م،
به‌ڵام شایه‌نی ئه‌وه‌یه بپرسین ئه‌و به‌ڕێزه‌و چه‌ندین به‌ڕێزی دیكه
له‌كاتێكدا ئه‌و مافه به‌خۆیان ئه‌ده‌ن له‌هه‌ر دۆخ‌و توڕه‌بونێكدا
هه‌ڵوێسته‌یه‌كی وایان هه‌بێت، بۆچی پێیان وابوو ئه‌و گه‌نجانه‌ی
مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌یان سوتاند كورد نه‌بون؟ له‌كاتێكدا توره‌بونی
گه‌نجان‌و خۆپیشانده‌رانی 2006 به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری‌و ئیهمالكردن‌و
دواتریش ته‌قه كردن‌و كوشتن‌و برینداركردنی جه‌سته‌یی ئه‌وان بوو، كه
ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی برینه‌كانی كاك ئاراسه كه خۆشی به‌شێكه له‌برینه
گشتییه‌كان! ئه‌م به‌راورده‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ داكۆكیكردن نیه
له‌پرۆسه‌ی سوتاندنه‌كه به‌ڵكو بۆ تیشك خستنه سه‌ر دوو هه‌ڵه‌و هه‌ڵچونه
كه له‌زۆر باردا هاوشێوه‌ن .
چه‌نده پێشهاتێكی
مه‌ترسیداربوو كاتێك نه‌وه‌ی نوێی شارێكی ژه‌هربارانكراو سومبولی
گه‌وره‌ترین تاوان‌و وێنه‌و ئه‌دگاری قوربانییه‌كان له‌ژێر پێ بنێن‌و
تاڵانی بكه‌ن‌و بیسوتێنن، ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسیداره كه نوێنه‌ره
مه‌ده‌نی‌و ڕێكخراوه‌ییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه بۆ داكۆكیكردن له‌مافی
قوربانیه‌كان‌و به‌دواداچونی كێشه‌و پێداویستیه‌كانیان دروست بوه وێنه‌ی
شكاندنی كێلی قوربانییه‌كان به‌رهه‌م بهێنن. دڵنیام زۆر كه‌س ئه‌ڵێت، جا چ
قه‌یدی كه‌سو كاری خۆی بوون. به‌ڵام ئه‌م پێشهاته نوێیه‌و ئه‌م جۆره
شكاندن‌و شێواندنه ئه‌وه‌نده نه‌وازه‌یه هیچ پێناسێك له‌خۆ ناگرێت.
چی بكه‌ینه
به‌هانه بۆئه‌وه‌ی كێلی گۆڕی شه‌هیده‌كانمانی پێ خاپور بكه‌ین..؟
له‌كاتێكدا ئه‌و شه‌هیدانه له‌خاوه‌نداریه‌تی كه‌سی‌و ناوچه‌ییه‌وه
ترازاونه‌ته ناو شوناسێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و بگره جیهانیش.. له‌مافی
تایبه‌تیه‌وه بونه‌ته مافی گشتی، له‌وه‌ش گرنگتر بوونه‌ته سه‌روه‌تی
نیشتمانی، شه‌هید بوونی ئه‌وان ده‌لاله‌تێكی تری هه‌یه وه‌ك چۆن
جیاوازن له‌هه‌ر مردن‌و هه‌ر جۆره شه‌هید بونێكی دیكه ئاواش ده‌بێت
پارێزراوبن له‌ڕه‌فتاری تاك لایه‌نه‌ی هه‌ركه‌س‌و حیزب‌و لایه‌نێك، دواجار
وێنه‌ی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه زیندوترین وێنه‌ی قڕكردن‌و
جینۆسایدی میلله‌تێكن نه‌ك خێزان‌و بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵه‌و شارێكیش ئایا
ڕه‌وایه به‌وجۆره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
ئه‌وه‌ی ئاراس
كردوویه‌تی كاری كردن نه‌بوو، به‌ڵام تاوانیش هی ئه‌و نیه، به‌ڵكو هی
هه‌موومانه به‌وانه‌شه‌وه كه‌ده‌سه‌ڵاتمان نیه، دوای تێپه‌ربوونی 22
ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆ
نه‌نراوه بۆخوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتن له‌وتاوانه، هێشتا له‌برینه‌وه‌ی
موچه‌یه‌كی هاكه‌زایی زیاتر شتێك بۆ تێگه‌یه‌شتن‌و وردبوونه‌وه له‌و
تاوانه نه‌كراوه، تا ئه‌مڕۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجام نه‌دراوه
له‌باره‌ی كاریگه‌ریه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌و ژه‌هره تۆقێنه‌رانه‌ی
به‌كارهاتوون، ئه‌گه‌ر كیمیابارانكردن‌و كۆمه‌ڵكوژی شاری هه‌ڵه‌بجه
له‌ئه‌ستۆی به‌عس بێت، ئه‌وا كاردانه‌وه‌یه‌كی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاراس
عابدو سوتانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی
كوردستان‌و هێزه ناوخۆییه‌كاندایه، ئه‌گه‌ر هۆكاری داگیركردن "یان
ئازادكردنی" شاری هه‌ڵه‌بجه له 13-3-1988، ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی
بووبێت تا به‌هۆیه‌وه حكومه‌تی عێراق، شێت‌و هاربكات تاراده‌ی
به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، ئه‌وا پشتگوێخستنی هه‌ڵه‌بجه‌و
ناڵه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی‌و كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان
تاوانێكه‌و مێژوو لێی خۆش نابێت. به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی خه‌مساردی‌و
بێباكی گه‌یشته ئاستێك كه تۆمه‌تبارێكی فرۆكه‌وان "تارق ره‌مه‌زان"
به‌ده‌ستی خۆمان ئازادكرا، ساڵانه‌ش یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها
بۆنه‌یه‌كی ته‌شریفاتی‌و یادێكه بۆ ده‌ركه‌وتنی ئاپۆڕه‌ی ئۆتۆمبیله جام
ڕه‌شه گرانبه‌هاكانی به‌رپرسان ...هتد.
هێشتا زۆركاری گرنگ
ماوه بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه كه‌یسی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌زیندویی
بمێنێته‌وه‌و بناغه‌ی داهاتویه‌كی باشتری له‌سه‌ر بونیاد بنرێت، هه‌ربۆیه
تكایه باچیدی به‌سوتاندن‌و شێواندن‌و تێكدانی مۆنیومێنت‌و گۆڕ‌و
سومبوله‌كان‌و ڕێگه‌دان به‌بازرگانی كردن به‌دۆسیه‌كه‌و هێنانی به‌عسیه‌كان
بۆ سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان‌و خه‌ڵاتكردنیان مێژوی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه
لێڵ نه‌كه‌ین!؟
Falah_morad@yahoo.com