|
|
|
وه‌ڵامێك له دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
دوای ئه‌و نوسینه ناڕێکه‌ی ناوبراو که ده‌رباره‌ی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه بڵاوی کرده‌وه،ئێمه وه‌ك گه‌نجانی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌ره‌وی وڵات به پێویستمان زانی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو بکه‌ینه‌وه.ئه‌و به‌ڕێزه زۆر توڕه‌بون به نوسینه‌که‌یه‌وه دیاره ئه و زاته واپێناسه‌ی خۆی ده‌کات یان بڵێن واخۆی پیشان ده‌دات ده‌ڵێی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه هید ئه‌و به‌ردی بناخه‌ی بۆ داناوه.یان جه‌نابی وته‌بێژی هه‌ڵه‌بجه یه‌کانه ده م ڕاستیانه.بۆیه به‌ڕێزم وه‌ك خۆت باست کردوه له بابه‌ته‌کاتدا که بۆ یه‌ك چرکه شاری هه‌ڵه‌بجه‌ت نه‌دیوه وه هه‌ڵه‌بجه‌یشت نه دیوه وه که‌سیشت به‌رکیمیاوی.وه ئه‌نفال نه‌کراوه.ئه‌م گه‌رجه‌نابتان خۆتان به ڕۆشنبیر یان سیاسه‌ت مه‌دار بزانن ده بێت له‌وه تێبگه‌یت گه‌ر که‌سێك خۆی ئازاری نه بیت وا تای تێگه‌یشتنی ئازار نازانیت تۆش گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شاره نه‌بیت وه که‌ست قوربانی ڕوداوه‌کان نه بوبیت ئیتر چۆن له خه‌می ئێمه تێده‌گات.بۆیه تۆ نا‌توانیت مامۆستا‌و ڕێنیشان ده‌ری که‌س بیت به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه. تۆیه‌ك به‌هه‌ر بیانویه‌ك له کوردساتن که وڵاتی خۆته لێت حه‌رام بووه چۆن ده توانیت دور له دانیشتوانه‌که‌ی بڕیار ده‌ر بکه‌یت کێ ڕێگه‌ی پێداویت؟یان ده‌ته‌وێت خۆت به‌نوسینه بێماناکانت خۆت به‌ریته پێ شه‌وه بۆیه خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه گه‌ر به‌باشیان نه‌زانی با چۆن ده‌نگی خۆیان و وه فایان بۆ هاوپه‌یمانی نوێ ده‌کرده‌وه. خۆت باش ده‌زانیت که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه جۆن ساڵانی پێشوو به‌ره‌نگاری ده‌سته‌ڵاتی کوردی بوونه‌وه.بۆیه تۆ ده‌بێت به‌بیرت بێته‌وه که خه‌ڵکی قاره‌مانی ئه‌وشاره که جۆن هیچ نا عه‌داله‌تیه‌ك قووبوڵ ناکه‌ن. وه ئێمه که جارێکی تر به کوێرای جاوی دوژمنان به‌ڵێن و وه فا مان بۆ حوکومه‌ته‌که‌ی خۆمان دوپات کرده‌وه وه حوکومه‌تی هه‌رێم حوکومه‌تی خۆمانه ئه‌وه‌ی که‌کردویه تی ئه‌وه‌ی ماوه جێگای ده‌ست خۆشیه. هیوادارم ده‌نگه‌کانمان وا له جه‌نابت نه‌کات خه‌و خواردن له‌یاد بجێته‌وه.داوات لێده‌که‌ین جارێکی تر نوکی قه‌ڵه‌مه خواره‌که‌ت نه‌بینین ڕوبکاته هه‌ڵه‌بجه وه ده‌رگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان که ده‌رگایه‌کی کراوه‌یه به‌سه‌رخۆتدا دانه‌خه‌یت.وه له کۆتایدا پێت ده‌ڵین ئه‌و خه‌مانه‌ی که تۆ وه‌ك وه‌زیری خاریجی بۆ ئێمه‌ت هه‌ڵ گرتوه دایبگریت.
سه‌روه‌ت نه‌وڕۆڵی له‌جیاتی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
|
|
|
|
|