|
به‌ختیار
عه‌لى حامید: ژیان له‌گه ڵ ئاژه‌ڵدا له مرۆڤ باشتره چونكه
خیانه‌تت لێناكات
.JPG) .JPG)
به‌ختیار عه‌لى حامید له ساڵى( 1969) له گوندى ( ده‌ره‌شیش)
له دایك بووه‌و هه‌ر له منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و
په‌له‌وه‌ردا ژیاوه‌و برِوایشى وایه كه ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا
زۆر له مرۆڤ باشتره، چونكه مرۆڤ خیانه‌تت لىَ ئه‌كات و درۆ‌و
دزى و ناپاكیت به‌رامبه‌ر ئه‌كات به‌لاَم ئاژه ڵ و باڵنده زۆر
به وه‌فان، به‌ختیار چه‌ندین جار ئاژه‌ڵى درِنده‌و كێویشى
رِاگرتووه‌و ماڵى كردوون، له‌وانه گورگى هه‌بووه، هه‌ڵۆو كه‌وى
به‌یه‌كه‌وه له ماڵدا رِاگرتووه،ئه‌و ده‌ڵێت: دواى دوانزه
ساڵ دوو توتكه‌م هه‌بوو ناسیانمه‌وه‌و به ده‌ورما ئه‌هاتن و
پیاما هه‌ڵئه‌زنان كه‌چى خه‌ڵك هه‌یه نانى بۆ ده‌كرِیت و دواى
كه‌مێك به سه‌یاره‌وه ئه‌دات به لاتداو سوارت ناكات، به‌ختیار
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هیچ له علوم حه‌یوانیش نازانێت به‌ڵام سه‌گه‌كانى
فێر كردووه كه نه‌یه‌نه سه‌ر سفره‌و ناو ماڵ و سوارى سه‌یاره‌ببن
و هه‌روه‌ها كۆتره‌كانیشى وا په‌روه‌رده كردووه كه له‌سه‌ر
ده‌ستى بوه‌ستن و له‌ناو له‌پیدا گه‌نم بخۆن،ئه‌و ئێستا ته‌نها
سىَ سه‌گ و سه‌د كۆتر‌و چه‌ند بولبولێك و هه‌ندىَ په‌له‌وه‌رى
كه‌مى ماوه، ئه‌و له ماڵێكى زۆر ساده‌و په‌رِپوتدا ده‌ژى و
گله‌یى له یه‌كێتى هه‌یه كه له‌ناو به‌عسیدا كارى بۆ كردوون
و ئه‌وانیش خانووه‌كه‌یان رِوخاندووه به‌سه‌ر خۆى و ماڵ و
منداڵی‌دا،به‌ختیار خۆى و خێزانى و سىَ منداڵى خوێندكارى له
وێرانه‌یه‌كدا ده‌ژین و دینارێكیش موچه‌ى نیه‌و داوا له حكومه‌ت
ده‌كات بێن به‌هانایانه‌وه‌و له‌و كولله مه‌رگیه رِزگاریان
بكه‌ن، ئه‌و ئیتر سه‌برى نارِه‌حه‌تى ئه‌م ژیانه‌ى نه‌ماوه‌و
خێزانه‌كه‌شى له حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستان تورِه‌یه، هه‌ڵه‌بجه
ئینفۆ له دیمانه‌یه‌ك دا جه‌وهه‌رى ژیان و ئه‌زموونى به‌ختیار
ده‌خاته رِوو.
وێنه‌و
رِاپۆرت هاوكارمان : ئارام شه‌مێرانی
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: له ته‌مه‌نى چه‌ند ساڵیه‌وه تۆ ئه‌م
خولیایه‌ت هه‌یه؟
به‌ختیار عه‌لى: هه‌ر له لادىَ بووین من گورگم رِاگیر كردووه،
بۆ نمونه ته‌شبیهاتى نه‌بێت سه‌گ ئه‌وه‌نده به وه‌فایه له
زۆر ئینسان باشتره،دوور له دینه‌كه‌ى، سه‌د جار خۆیان خستووه‌ته
مه‌ترسیه‌وه له‌به‌ر من، جارى وا هه‌بووه مار په‌لامارى داوم
ئه‌وان خۆیان هه‌ڵداوه‌و ماره‌كه‌یان گرتووه و داویه‌تى به
خۆیانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من رِزگار بكه‌ن.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: ئه‌كرێت ئاژه‌ڵى درِنده ماڵى بكرێت ؟
به‌ختیار عه‌لى: به‌ڵىَ ، من گورگم رِاگیركردووه كه بێچوویه‌كى
زۆر بچوك بووه،وا فێرم كرد كه ئه‌موت وه‌ره باوه‌شم ده‌ستى
ئه‌كرده ملم،ئه‌موت وه‌ره سه‌ر ئه‌و فه‌رشه دائه‌نیشت، ئه‌موت
سه‌ر بخه‌ره سه‌ر رِانم ئه‌هات،میوه‌م ئه‌دایه ئه‌یخوارد،
شووتى و كاڵه‌ك ه ئه‌وه‌ى پێى بڵێیت میوه ئه‌یخوارد،شیرم بۆ
ئه‌كرده ناو نان نانه‌كه‌ى نه‌ئه‌خواردو به زمان شیره‌كه‌ى
هه‌ڵئه‌گرت،چوون سپڵه بوو نمه‌كى نه‌ئه‌كرد.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: تۆ له ( علوم حیوان ) هیچ شاره‌زاییه‌كت
نیه‌و نه‌تخوێندووه، ئه‌ى چۆن فێریان ئه‌كه‌یت؟
به‌ختیار عه‌لى: نه‌خێر نه‌مخوێندووه‌و هه‌ر به فیكره‌ى خۆم
رِایانئه‌هێنم.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: یه‌كه‌م جار چیت به‌خێو كرد؟
به‌ختیار عه‌لى: هه‌ڵۆم رِاگیركردووه،كه‌و، سوێسكه،پۆرِ،
گورگ،رِێوى، به‌س چه‌قه‌ڵم رِاگیر نه‌كردووه، هه‌تا ماریشم
ماڵى كردووه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: ئه‌و باڵنده‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه به‌یه‌كه‌وه
رِایانئه‌گریت په‌لامارى یه‌كتر ناده‌ن؟ یان كه برسیان بوو یه‌كتر
ناخۆن؟
به‌ختیار عه‌لى: من كه‌و و هه‌ڵۆم به‌یه‌كه‌وه رِاگرتووه كه
چه‌ندیش دژى یه‌كترین،ته‌نانه‌ت كه‌وه‌كه داویه‌تى له هه‌ڵۆكه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: مناڵه‌كانیشت وه‌كو خۆت حه‌زیان له‌م كاره‌ى
تۆ نیه؟
به‌ختیار عه‌لى: نه‌خێر، كه‌سیان وه‌ك خۆم نین.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: دراوسێكانت بێزارنین لێت؟
به‌ختیار عه‌لى: نه‌وه‌لاَ، ئه‌وه‌نده باشن وێنه‌یان كه‌مه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: سه‌گه‌كانت كه‌س ئازار ناده‌ن؟
.JPG) .JPG)
به‌ختیار عه‌لى: نه‌خێر ، ئه‌توانى پرسیار له خه‌ڵكى گه‌رِه‌كه‌كه‌ش
بكه‌یت.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: ئه‌ڵێن تۆ سه‌گێكت هه‌بووه چوار چاوى هه‌بووه؟
به‌ختیار عه‌لى: سه‌گه‌كه له‌سه‌رووى چاویه‌وه دوو نوقته‌ى
زه‌ردى پێوه بوو شێوه‌كه‌ى وا لێكردبوو كه وه‌كو چوار چاو ده‌ربكه‌وێت.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: تا ئێستا چه‌ند جۆر سه‌گت رِاگرتووه؟
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: من هه‌ر كوردى و پۆلیس(ئۆڵف دۆگ) م هه‌بووه
كه ئه‌ڵمانین.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: به‌بیرت بێت چه‌ند ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ت رِاو
كردووه؟
به‌ختیار عه‌لى: كاتى خۆى رِاوم كردووه به‌س ئێستا نایكه‌م،من
له گرانیدا كردوومه به‌ڵام ئێستا هه‌رزانیه‌و گوناهه،كه ئه‌ده‌م
به‌لاى گیانداردا خۆمیان لێئه‌شارمه‌وه ئه‌ڵێم با تووشى زه‌ره‌ر
نه‌بن،من له گرانیه‌كه‌شدا رِاوى سه‌ر كانیم نه‌كردووه،چونكه
زۆر تاوانه ئه‌و گیانداره دێت بۆ ئاو خواردن و تۆ بیكوژیت ئه‌وه
غه‌درێكى زۆر قورسه.
چه‌ند جۆر رِاو هه‌یه؟
به‌ختیار عه‌لى: رِاوى سه‌ر كانى و داوگه‌و ته‌پكه‌و دا‌و و
تۆرِو شه‌رِه‌به‌ق و به تاپرِكوشتن هه‌یه، ئه‌مانه‌ش بۆ
سویًسكه‌و كه‌ون به‌زۆرى،یان به رِاوه ماكه‌و، هه‌ر ئه‌وانن
كه ئه‌مێنێن.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: ئه‌م رِاوچیانه سروشتى كوردستانیان تێكنه‌داوه؟
به‌ختیار عه‌لى: من به غه‌درى ئه‌زانم، كه‌وىَ نیو كیلۆ یان
كیلۆیه‌ك گۆشتى هه‌یه و تۆ ئه‌یكوژیت له‌وانه‌یه نه‌شگاته
جىَ و بۆگه‌نیش بكات، به‌ڵىَ ئه‌مانه هۆكارێكن بۆ له‌ناو
بردنى سروشتى كوردستان.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: پۆلیسى دارستان سزاى ئه‌وانه نادات كه
رِاو ئه‌كه‌ن؟
به‌ختیار عه‌لى: به‌ڵىَ ، به‌ڵام جارى واهه‌یه نا‌وێرن به‌رامبه‌ر
به‌رپرس قسه بكه‌ن كه دێت بۆ رِاو.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: خێزانت رِقى له‌م كارانه‌ت نیه؟
به‌ختیار عه‌لى : حه‌زى لێى نیه‌و رِقیشى لێیه‌تى به‌لاَم ئیتر
ده‌سه‌لاَتیشى نیه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: به‌هۆى به‌خێوكردنى ئه‌م باڵنده‌و په‌له‌وه‌رو
ئاژه‌ڵانه‌وه نیه كه هاتوویته ده‌ره‌وه‌ى شار‌و لێره‌دا ئه‌ژیت؟
به‌ختیار عه‌لى: نه‌خێر من هه‌ر له ناو شاردا ژیاوم، خۆ من
شتێكى وا خراپم نه‌كردووه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: گۆشت و خواردنى ئه‌و سه‌گانه‌ى كه هه‌ته
چۆن دابینى ده‌كه‌یت؟
به‌ختیار عه‌لى: من حه‌زناكه‌م گۆشتیان بده‌مىَ چونكه گۆشت
جۆره‌ها نه‌خۆشى پێوه‌یه، بۆیه حه‌زئه‌كه‌م هه‌میشه نانیان
بده‌مىَ،هه‌روه‌ها ده‌رزیان لێئه‌ده‌م و ئه‌یانبه‌م بۆ به‌یته‌ریه
بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆش نه‌كه‌ون.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: ئه‌و نه‌خۆشیانه چین كه توشى سه‌گ ئه‌بن؟
به‌ختیار عه‌لى: هه‌ندىَ نه‌خۆشین، له‌وانه وه‌كو كرمى لیك ،
هه‌تا مونه‌زه‌مه ئه‌مریكیه‌كانیش ده‌رمانى چاره‌سه‌ریان بۆ
ئه‌ناردم.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: قه‌ت نه‌بووه به‌رپرسان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
بێن بۆ لات و ئه‌و سه‌گانه‌ت لێبكرِن؟
به‌ختیار عه‌لى: من قه‌ت سه‌گم نه‌فرۆشتووه، به‌ڵام داومن به
خه‌ڵكى به هه‌دیه،هه‌روه‌ها نه‌یشمكرِیوه چونكه حه‌رامه،من
هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كى پێوه ناكه‌م.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: تا ئێستا كۆتریان دزیویت؟
به‌ختیار عه‌لى: به‌ڵىَ، له باشه‌كانیش چونكه كابرا خۆى خه‌جاڵه‌ت
بكات هى باش ئه‌بات.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: كام جۆره سه‌گه زووتر فێرى په‌روه‌رده‌كردن
و ته‌علیمات ئه‌بێت؟
به‌ختیار عه‌لى: ( ئۆڵف دۆگ) باشترینیانه بۆ فێربوون، سه‌گه
كوردیه‌كانیش ئه‌بن به‌ڵام وه‌كو ئه‌وان نین و خێرا فێر نابن،
كوردیه‌كه تا ئێواره تێیبخورِه به قسه‌ت ناكات، به‌لام ئه‌و
به‌یه‌ك بانگ كردن تێئه‌گات.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: كاتىَ كه رِاوت كردبىَ و سه‌گه‌كانت
نێچیرێكیان گرتبێت نه‌یانكوشتووه؟ یان گۆشته‌كه‌یان قێزه‌ون
نه‌كردووه؟
به‌ختیار عه‌لى: نه‌وه‌لاَ شتیان گرتووه‌و ده‌میان پێوه‌نه‌داوه،چوار
ده‌وریان گرتووه‌و ته‌وقیان داوه تا چووم و لێموه‌رگرتوون،به‌ڵام
سه‌گى وا هه‌یه كه‌ڵك به‌و نێچیره‌وه ناهێڵێت كه ئه‌یگرێت،
كه تۆ به گیان نه‌گه‌شتیته سه‌رى ماناى وایه ئه‌و سه‌گه
هیچ جۆره ته‌علیمێكى نیه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: میوانت نه‌هاتووه‌و له ترسى سه‌گه‌كانت گه‌رِابێتنه‌وه؟
به‌ختیار عه‌لى: نه‌خێر ئازارى كه‌س ناده‌ن ، مه‌گه‌ر كه‌سێك
خۆى بترسێت و بگه‌رِێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: كاتىَ ئه‌چیته ده‌ره‌وه ناكه‌ونه دوات؟
به‌ختیار عه‌لى: به دوامدا دێن ، به‌ڵام كه وتم بگه‌رِێنه‌وه،
یه‌كسه‌ر ده‌گه‌رِێنه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: ئه‌ڵێن له سه‌گ بده‌یت عاجز ئه‌بێت؟
به‌ختیار عه‌لى: من دوو سه‌گم شه‌رِیان ئه‌كرد، تفێكم كرده یه‌كێكیان
تا هه‌فته‌یه‌ك قینى كرد‌و تامى خواردنى نه‌ئه‌كرد.
.JPG)
.JPG)
.JPG)
.JPG)
.JPG)
.JPG)
.JPG)
.JPG)
.JPG)
.JPG)
.JPG)
.JPG)
|