|
\
شێخ جه‌مال: من
لێژنه‌بم زه‌رِب به‌سه‌ر زۆرێك له‌و بێژه‌رانه‌دا ئه‌هێنم كه ئێستا له
كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌رئه‌كه‌ون

جه‌مال محى
ا‌لدین ناسراوه به شێخ جه‌مالى موزیع ساڵى (1964) له گه‌رِه‌كى (پیر
محه‌مه‌د) ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌دایك بووه،سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى
ده‌رچوویه‌كى ئه‌كادیمى نیه به‌ڵام بارودۆخێكى تایبه‌تى پێشمه‌رگایه‌تى
كردوویه‌تى به بێژه‌روجگه له‌مه‌ش به‌هۆى ده‌نگ خۆشیه‌كه‌یه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ى تر ناسراوه‌و چه‌ند ساڵێكه خه‌ریكى كاسپى خۆیه‌تى و وازى له
رِاگه‌یاندن هێناوه‌و له بۆنه گرنگه‌كانیشدا نه‌بێت ده‌رناكه‌وێت،له‌م
دیداره‌ى هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ دا باس له ژیانى مناڵى‌و لاوێتىو پێشمه‌رگایه‌تى
خۆى ئه‌كاتو هه‌ندآ له‌و بیره‌وه‌ریانه ئه‌گێرِێته‌وه كه له گوند‌و
شاخدا له‌گه‌ڵ پله‌داره‌كانى ئێستاى یه‌كێتیدا ئه‌رشیفیان كردووه به‌خۆشو
ناخۆشه‌كانیشه‌وه.
دیدارى:
ئارام شه‌مێرانى - ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌غه‌ریب
فۆتۆ
: ئاكام شێخ هادی
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: له
كاتى هه‌وڵ خوێندنه‌وه‌دا له شاخ رِاجیمه‌یه‌ك ئه‌كێشێت به ته‌نیشتى
خه‌یمه‌كه‌داو هه‌مووى ئه‌رِوخێنێت به‌سه‌رتدا ئه‌و رِووداوه چۆن بوو؟
شێخ جه‌مال:سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكرنم بوو به‌كارى بێژه‌رى له به‌رگه‌ڵو كه
سه‌ره‌تاى ساڵى(1988) بوو،ستۆدیۆیه‌كمان هه‌بوو منیش چالاكیم ئه‌خوێنده‌وه
له تۆپخانه‌ى شۆرِشه‌وه تا وره‌ى پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ر
به‌رزبكه‌ینه‌وه،مارشێكمان هه‌بوو كه مارشه‌كه رِۆى یه‌ك رِاجیمه هه‌ر
ئه‌وه‌بوو نه‌یكێشا به پشتى ملمانا،داى به ته‌نیشتى ستۆدیۆكه‌مانا،ئێمه‌ش
شوێنى ئیحتیاتمان دروست كردبوو بۆ تۆپباران‌و ئه‌و شتانه هه‌رچى ته‌سجیلو
ته‌په‌دۆرو ئه‌و شتانه هه‌بوو هه‌مووى كه‌وته خواره‌وه منیش وتم بابه
سوعبه‌تمان كرد تۆپخانه‌ى شۆرِشى چى هه‌ر خه‌ریك بوو بمانكوژێت.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:
ئه‌گه‌ر بێژه‌رى نه‌بووایه به‌ده‌نگخۆشیه‌كه‌ت وه‌كو ئێستا ئه‌ناسرایت؟
شێخ جه‌مال:نه‌خێر،من پێموایه ژیان له ته‌مه‌نى هه‌موو مرۆڤه‌كاندا چه‌ند
فرسه‌تێكه،من قه‌ت رِۆژێك بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه ببم به
بێژه‌ر،بێژه‌رى كارێك نه‌بووه له به‌رنامه‌و له ژیانى منا
بووبێت،به‌لاَم ئه‌و فرسه‌تانه‌ى كه هاتوونه‌ته پێشه‌وه ئه‌وانه
كردوومیان به بێژه‌ر.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:
مه‌له‌وانێكى زۆر باشیتو به‌بىَ جوڵه به‌سه‌ر ئاوه‌وه ئه‌مێنیته‌وه؟
شێخ جه‌مال: مه‌له‌وانى جۆرێكه له تواناى مرۆڤ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى فێر
بوویت نه‌خنكێیتو بچیته ژێر ئاو ئیتر ئه‌توانى مه‌له‌بكه‌یت،من
نوكته‌یه‌كى خراپیشم له‌سه‌ره‌و ئێستاش هه‌ندىَ براده‌ر هه‌ر به‌ناوى
سیروانه‌وه با‌نگم ئه‌كه‌ن،له پشتى قه‌ڵاچوالانه‌وه چه‌مێكى لێیه له
نێوان هه‌رمنو گوندى ساماندایه،به‌مه‌فرزه رِۆشتبووین،جه‌ماعه‌ت وتیان
ئاوه‌كه زۆره ناوێرین له ئاوه‌كه بده‌ین،منیش وتم خه‌متان نه‌بێت من
له رِووبارى سیروانم داوه‌و چه‌ندین جار ئه‌مبه‌ره‌و ئه‌وبه‌رم
كردووه،شاهیدیشم هه‌یه كه مه‌له‌مان كردووه‌و په‌رِیومه‌ته‌وه،به‌ڵام
ئه‌و جاره هه‌ر قاچم خسته ناو ئاوه‌كه‌وه ئاو بردمى كاك حه‌كیمى براى
مامۆستا حیكمه‌ت هیندى كه زۆر له ئاو ئه‌ترسا قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ى گرتم له
ترسى خۆى،ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووایه ئه‌خنكام،ئێستاش كه ئه‌مبینێت ئه‌ڵێت ها
سیروان چۆنیت.
هه‌ڵه‌بجه
ئینفۆ:په‌یوه‌ندى تۆ‌و هه‌ورامیه‌كان زیاد له رِاده به‌هێزه،ئه‌م
په‌یوه‌ندیه هى ئه‌وه‌یه كه تۆ له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا ژیاویتوتێكه‌ڵى ئه‌وانت
كردووه؟یان چه‌ند جارىَ گۆرانیت وتووه له‌گه‌ڵیان؟یان ئاوێته‌ى كلتور‌و
رِه‌سه‌نایه‌تى ئه‌وان بوویت؟
شێخ جه‌مال: هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان وه‌كو سنوور له‌یه‌كه‌وه نزیكن‌و
تێكه‌ڵاویه‌كى زۆر باش هه‌یه له نێوانیاندا،من هه‌ر له مناڵیمه‌وه
عاشقى گۆرانى هه‌ورامى بووم،عاشقى ئه‌و هه‌موو دیمه‌نه جوانه‌ى هه‌ورامان
بووم،عاشقى خه‌ڵكه جوانه‌كه‌ى بووم،وابه‌سته‌ییه‌كى زۆر قوڵ له ناخمدا
هه‌بووه به‌رامبه‌ر به هه‌ورامانو هه‌ورامیه‌كان.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: بۆچى له‌كاتى گۆرانى وتندا(كه‌ژڵ گیان) زۆر
ئه‌ڵێیته‌وه؟ بیره‌وه‌ریت له‌گه‌ڵ ئه‌و وشه‌هه‌یه؟
شێخ جه‌مال:كه‌ژاڵ له سه‌رده‌مى بیركردنه‌وه‌ى گه‌نجێتى منه‌وه وشه‌یه‌كى
زۆر زۆر جوان بووه له‌لام،هه‌ڵبه‌ت كه‌ژڵ بنه‌مایه‌كیشى هه‌یه له ناخى
منداو هه‌تا هه‌شبم ئه‌و وشه‌یه له‌لاى من هه‌ر پیرۆزه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:چۆن
له‌گه‌ڵ عادل عه‌زیز برِیارى ئه‌وه‌تاندا كه ئه‌و گۆرانیه هاوبه‌شانه بۆ
كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات تۆمار بكه‌ن؟
شێخ جه‌مال: منوكاك عادل له‌زۆر بۆنه‌ى تر بۆ خۆشى دانیشتووینو گۆرانیمان
وتووه،هه‌تا شه‌وێكیان له‌شوێنێك بووین هه‌ندآ هونه‌رمه‌ندیشى لێ‌بوو كه
حه‌زناكه‌م ناویشیان بێنم،كاك عادل زه‌وقو تاقه‌تێكى خۆشى هه‌یه‌و وه‌كو
خۆشى ئه‌ڵێت شاره‌زاییه‌كیشى له به‌زمى چه‌پڵه‌و رِیتمو ئه‌وانه‌دا
هه‌یه،ئه‌وه‌ى كوردسات ناوى دیدارێكى چاوه‌رِوان نه‌كراو
بوو،له‌به‌رنامه‌ى كه‌سماندا نه‌بوو،ئه‌و كاته ئازاد ێدیق به‌رنامه‌یه‌كى
هه‌بوو،یادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى كوردسات بوو وتیان بۆ ئه‌مشه‌و
به‌رنامه‌یه‌ك نه‌كه‌ین،من‌و كاك عادلیش پێمان خۆش بوو.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:تۆ
كه‌سێكى ئه‌كادیمى نیتو سه‌ركه‌وتوویش بوویت،ئه‌م رِاگه‌یاندنكاره
تازانه‌ى كوردسات‌و گه‌لى كوردستان‌و خاك ئه‌توانن جێگه‌ى ئێوه بگرنه‌وه؟
شێخ جه‌مال:زروفه‌كانو قۆناغه‌كانى واقیعى ئه‌مرِۆى كوردستان جیاوازیان
هه‌یه،ئێمه له بارودۆخێكدا بووین به بێژه‌ر به برِوانامه‌و خوێندن
نه‌بووین،ئه‌و واقیعه فه‌رزى كردین‌و خه‌ڵك ناسینى،من له زۆرێك له‌و
سایتانه‌ى كه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌دا كه قسه ئه‌كه‌م هه‌ر به
شێخى بێژه‌ران ناومان ئه‌به‌ن،ئه‌مه شانازیه،به‌ڵام كه‌سێك به
برِوانامه‌و رِۆشنبیریه‌كى ته‌واوه‌وه بچێته ناو بواره‌كه‌وه به
دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتوو تر ئه‌بێت،ئه‌و رِۆژگارانه‌ى كه ئێمه‌ى كرد
به‌بێژه‌ر زیاتر ده‌نگو شێوازى خوێندنه‌وه‌و حه‌ماسه‌تو هه‌ندآ
تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌بوو،هه‌روا بێبنه‌ما نه‌بوو،به‌ڵام ئێستا بێژه‌رى
باش هه‌یه كه من له كه‌ناڵه‌كاندا ئه‌یانبینم.

هه‌ڵه‌بجه
ئینفۆ:ئێستاش ئه‌و هێزه نه‌ته‌وایه‌تیه له ناخى تۆدا وه‌كو عه‌شقێك
هه‌یه،تا وتارێكى حه‌ماسى له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا بخوێنیته‌وه؟
شێخ جه‌مال: به‌ڵىَ،زۆر شت مرۆڤ له‌ناخه‌وه ئه‌كوڵێنێت،من زۆرجار كه
چالاكیه‌كم ئه‌خوێنده‌وه له‌و كاته‌ى كه دوژمن شكستى تیاخواردبوو یان
چه‌ند چه‌كدارێكى دوژمنى تیاكوژرابوو،به حه‌ماسه‌تێكه‌وه ئه‌مخوێنده‌وه
كه خۆم له‌دڵدا پێم‌خۆش بوو،به‌ڵام وه‌ختىَ له هه‌مان چالاكیدا كه
پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بووبوو،كه ناو و به‌سه‌رهاتى پێشمه‌رگه‌كه‌م
ئه‌خوێنده‌وه‌له دڵدا پێمناخۆش بوو،كارى بێژه‌رى وه‌كو كارى نواندن
وایه،واته هونه‌رى نواندنه،بێژه‌رى سه‌ركه‌وتوو ئه‌زانێت رِسته‌ى
كورتودرێژ هه‌یه،فاریزه هه‌یه،خڵ هه‌یه،هه‌ناسه وه‌رگرتن
هه‌یه،شێوازى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و بێژه‌ره‌ى كه گوێى لێئه‌گریت یه‌كسه‌ر
پێت ئه‌ڵێت كه ئه‌م بێژه‌ره شاره‌زاو سه‌ركه‌وتووه یان نا.
هه‌ڵه‌بجه
ئینفۆ:ئه‌گه‌ر تۆ لیژنه‌یه‌ك بیت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌م بێژه‌ره
نوێیانه‌و ئه‌و مه‌رجانه‌یان تیانه‌بێت كه باست كرد رِه‌دیان
ئه‌كه‌یته‌وه بۆ كارى بێژه‌رى؟
شێخ جه‌مال:بێگومان،هه‌ندىَ بێژه‌ر هه‌یه كه گوێى لێئه‌گریت بێتاقه‌ت
ئه‌بێت،هه‌ست ئه‌كه‌یت خۆى له‌و ماده‌یه تێنه‌گه‌شتووه كه به‌تۆى
ئه‌ڵێتو تۆ ئه‌ته‌وێت گوێى لێبگریت،خۆى لێى تێناگات،ئیتر تۆ چۆن گوێ بۆ
كه‌سێك ئه‌گریت كه خۆى له بابه‌ته‌كه تێنه‌گه‌شتبێت،من لێژنه‌بم زه‌رِب
به‌سه‌ر زۆرێك له‌و بێژه‌رانه‌دا ئه‌هێنم كه ئێستا له كه‌ناڵه‌كانه‌وه
ده‌رئه‌كه‌ون.
هه‌ڵه‌بجه
ئینفۆ:كاتىَ وتارێكى حه‌ماسیت بۆ یه‌كێتى خوێندبێته‌وه هیچ له خزمانى خۆت
له پارتى‌و ئیسلامى لێت زویرنه‌بوون؟
شێخ جه‌مال:واقیعى كورده‌وارى پرِه له مه‌ئاساتو شه‌رِى برا كوژىو
سه‌نگه‌ر له‌یه‌ك گرتن،بێگومان تۆ له حیزبێك یان رِێكخراوێكى دژى
مه‌بده‌ئو به‌رنامه‌ى حیزبه‌كه‌ى مندا بیت هیچ شتێكى منت قبوڵ نیه به
چاك‌و به‌خراپیشه‌وه،چجاى ئه‌وه‌ى كه تۆ قسه‌ى پێبڵێیت یان دژى ئه‌و قسه
بكه‌یت،به‌ڵىَ زۆرجار گله‌یم هاتووه‌ته سه‌ر.
هه‌ڵه‌بجه
ئینفۆ:ئه‌ته‌وێت كوردستان به‌جێبێڵیتو مام جه‌لال بانگت ئه‌كاتو كاتى نان
خواردن ساوه‌ر دائه‌نێن،تۆ نانى خۆت ئه‌خۆیتو مام جه‌لالیش له‌تكه
نۆكه‌كان ئه‌خوات،پاشان سفره ئه‌رِازێننه‌وه‌و ئه‌ویش قۆڵى
لێهه‌ڵئه‌كات،مام جه‌لال به‌م سیاسه‌ته ویستوویه‌تى چیت پێبڵێتوئه‌و
به‌سه‌رهاته چۆن بووه؟
شێخ جه‌مال:نازانم تۆ چۆن ئه‌وه‌ت بیستووه،ساڵى(1998) بوو زۆركه‌س وه‌كو
چاولێگه‌رى كه له‌وانه‌یشه له حیزب‌دا بووبنوئیمكانیه‌تیشیان
هه‌بوو،زۆربه‌ى زۆریان چوونه ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌ند پێشتریش شاڵاوێكى
كۆچكردن هه‌بوو به‌ره‌و ئه‌وروپا،منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ى هه‌رچه‌ند
قه‌ت حه‌زم لێنه‌كردووه به ئێستاشه‌وه،به‌ڵام من ئه‌و كاته له رِێگه‌ى
براده‌رێكى مه‌كته‌بى سیاسیه‌وه ڤیزه‌ى هه‌نگاریایان بۆ وه‌رگرتم،وه‌ختآ
جه‌نابى مام جه‌لال به‌وه‌ى زانیبوو كه من سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م ناوه‌كه‌ى منى
خستبووه قه‌وسێكه‌وه‌و وتبووى با نه‌رِوات.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:بۆ
زۆر كه‌س ساغ نه‌بووه‌ته‌وه تۆ عازه‌بانیت یان عه‌بابه‌یلێیت؟
شێخ جه‌مال:من له به‌ینى هه‌ردووكیاندام،من خۆم به هه‌ڵه‌بجه‌یى ئه‌زانمو
له‌وێش له‌دایك بووم‌و خوێندنى سه‌ره‌تایم ده‌ست پێكردووه،له هه‌ڵه‌بجه
چوومه‌ته قوتابخانه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى رِه‌نجده‌رانى كوردستان،هه‌ر له
هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه چووم‌و بووم به پێشمه‌رگه،خۆشه‌ویستیه‌كی زۆر زۆریشم
هه‌یه بۆ هه‌ڵه‌بجه،چونكه دایكیشم هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه به كیمیاوى
شه‌هید بووه له‌گه‌ڵ (22) خزمى نزیكم له برازا‌و پورزاو ئامۆزا،شانازیش
به‌وه‌وه ئه‌كه‌م كه باوكم له شێخه‌كانى عازه‌بانه له‌لاى
ده‌ربه‌ندیخان،دایكیشم زۆر زۆر شانازى پێوه ئه‌كه‌م كه خه‌ڵكى
عه‌بابه‌یلێیه‌و خۆشه‌ویستیشم بۆ هه‌ردوولا هه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه
ئینفۆ:بومولێڵێك ئه‌چیته لادێیه‌كه‌وه‌و پیاوێك ئه‌بینیتو پێى ئه‌ڵێیت
به‌یانیت باش،ئه‌ویش ئه‌مه‌ى نه‌بیستووه‌و ئه‌ڵێت:به‌یانى به‌یانى
به‌قوربانت بم به‌قوربانت بم،ئه‌و كاته لادێكانى ئێمه چۆن بوون له‌گه‌ڵ
شه‌پۆلى به‌شارى بووندا؟
شێخ جه‌مال:ئه‌و واقیعه بیرى لێبكه‌یته‌وه زۆر جوان بوو،خه‌ڵك ساده
بوو،قه‌ناعه‌تیان هه‌بوو،فرِوفێڵ نه‌بوو،ئه‌و ساڵانه‌ى كه پێشمه‌رگه
بووین‌و ئه‌چووینه لادێكان باسى هه‌ندێك شتمان ئه‌كرد به‌لایانه‌وه غه‌ریب
بوو،هه‌ندآ كه‌س هه‌بوو كه ناوى كه‌بابى نه‌بیستبوو،ئێمه نوكته‌مان
ئه‌كردو ئه‌مانوت:خه‌ڵكى لاى خۆمان كه دێنه سلێمانى یه‌كسه‌ر گه‌ێێك
ئه‌خۆنو ئه‌چن بۆ سینه‌ما،زۆر خه‌ڵكى لادێمان هه‌بوو كه شارى
نه‌دیبوو،ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر براده‌رێكى زۆر نزیكى خۆماندا هات(كاك ئازادى
ده‌ره‌میانه) ئه‌و براى گه‌وره‌و به‌رپرسمان بووشتێكى
گێرِابووه‌وه،به‌یانیه‌ك چووبوو بۆ مزگه‌وت پیاوێكى دیبوو،پێى وتبوو
به‌یانیت باش،پیاوه‌كه‌ش ئه‌وه‌ى نه‌بیستبوو،به‌یانیت باش‌و
شه‌وباشوشه‌وشادو به‌هیواى دیدار‌و ئه‌وانه،ئه‌م وشانه‌ئه‌وانه‌ى كه
پێشمه‌رگه بوون‌و خه‌ڵكى شار بوون بردیانه لادێكان،ئه‌ویش وتبووى:به‌یانى
به‌یانى به‌یانى به قوربانت بم.
هه‌ڵه‌بجه
ئینفۆ:شه‌وانى شاختان چۆن به‌سه‌ر ئه‌برد ئه‌و كاتانه‌ى له‌شه‌رِدا
نه‌بوون؟
شێخ جه‌مال:هه‌ر یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه كۆنانه‌ى كه ماوینه‌ته‌وه
ته‌مه‌نێكى زۆر خۆشمان به‌سه‌ر بردووه،هه‌رچه‌ند برسێتىو سه‌رما بوون‌و
شه‌و نخونىوبىَ جلى بوو بۆ ئێمه،به‌واتاى وشه ته‌مه‌نێكى سه‌خت
بوو,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌نج بووین‌و خوێنمان قوڵپى ئه‌دا،مه‌بده‌ئێك واى
لێكردبووین كه ته‌مه‌نو گیانولاوێتیمان به‌خت بكه‌ین بۆ ئه‌م
وڵاته،هه‌موو رِۆژه‌كانى به ناخۆشه‌كانیشه‌وه ئێستا یادگارى خۆشن،له
شاخ بووین،له سه‌نگه‌ر بووین، له جه‌وله بووین،له مه‌فره‌زه
بووین،زۆربه‌ى كاته‌كان مه‌قه‌رِمان نه‌بوو،به‌ڵام له مه‌قه‌رِدا قسه‌ى
خۆش‌و نوكته‌و كڵاكڵاوێنو گۆره‌وى بازىو كۆنكه‌نمان ئه‌كرد،كردبوومان به
سوعبه‌ت ئه‌وه‌ى كه دێته ده‌ره‌وه بۆ پێشمه‌رگایه‌تى ئه‌بێت كۆنكه‌نو
تاوڵه‌ودۆمینه بزانێت،ماوه‌یه‌كى زۆر له كورِه‌داوىَ بووین،كورِه‌داوآ
ناوچه‌یه‌ك بوو باركرابوو،ئێمه له تیپى (37) ى شارباژێرِ بووین،ئه‌و
براده‌رانه ئێسته زۆربه‌یان ماون،هه‌موو شه‌وێك ته‌شتى نانه‌واكه‌مان
ئه‌هێنا،كاك باێت ته‌پڵى باشى ئه‌زانى،دوو ته‌سبیحى ئه‌خسته سه‌ر ته‌شتى
نانه‌كه‌و ده‌فى پىَ لێئه‌دا،وه‌كو خۆى ده‌رئه‌چوو،ئه‌بوو هه‌ركه‌سه‌و له
شوێنى خۆیه‌وه گۆرانیه‌كى بوتایه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:
ئه‌گه‌ر یاریه‌كتان بكردایه‌و كه‌سێك نه‌یزانیایه یان تێبكه‌وتایه
عقوبه‌تان نه‌ئه‌دا؟
شێخ جه‌مال:با عقوبه‌مان ئه‌دا،بۆ نمونه له تیپى(37) براده‌رێك كه
سه‌ره‌ى ئه‌هات گۆرانى بڵىَ و نه‌یئه‌زانى ئه‌بوو هه‌ڵسایه‌و رِه‌قسێكى
بكردایه،یان نوكته‌یه‌كى بگێرِایه‌ته‌وه،دواى ئه‌ویش ده‌سرِێكى
ئاوریشمیان ئه‌دایه ئه‌ویش بیخستایه‌ته باوه‌شى هه‌ر كه‌س داواى هه‌رچى
لىَ بكردایه ئه‌بوو بیكردایه،ئه‌و كاته جیاوازى نه‌بوو،رِاسته سه‌رتیپو
جێگرى سه‌رتیپو رِابه‌ر سیاسى‌و ئامركه‌رتمان هه‌بوو؟،به‌ڵام هه‌مووى
له‌یه‌ك ئاستدا بوو،كه‌س له‌كه‌س گه‌وره‌تر نه‌بوو،رِێزو ملكه‌چیه‌كى زۆر
زۆر مرۆڤانه هه‌بوو له نێوانماندا.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:
به‌دیار ماوه‌ى مناڵانه‌وه داده‌نیشیتو قاقا لێده‌ده‌یتو زۆر حه‌زت
لێیه‌تى،بۆ ئه‌وه‌یه كه به مناڵى لێى دابرِاویت؟
شێخ جه‌مال:فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئێستا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیه‌و یه‌كێكه
له پیاوه عاقڵ‌و دیاره‌كانى ناو یه‌كێتى من بیرم هه‌بێت له ساڵى(1988)
ژوورێكى تایبه‌تى خۆى هه‌بوو له‌ناو جانتاكه‌یدا سه‌یاره‌ى یارى كردن كه
به پیلوكۆنترۆڵ ئیشى ئه‌كردو ئه‌وانه‌ى تیا‌بوو ئیتر نازانم ئێستاش كاك
فه‌رید ئه‌و جانتاى مابێت یان نا،ئه‌مما من له ناخى خۆما ئێستاش زۆر حه‌زم
له ته‌له‌فزیۆنه چونكه من له‌ته‌مه‌نێكى زۆر گه‌وره‌یه‌تى خۆمدا
ته‌له‌فزیۆنم بینى كه هاته ماڵمانه‌وه،ئه‌وه‌ش هه‌ر حه‌زى مناڵیه كه
له مندا ماوه‌ته‌وه،ئه‌فلام كارتۆن یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ى كه
بێگه‌ردى مناڵه تیادا ده‌رده‌كه‌وێتـكه سه‌یرى ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت
وه‌كو مناڵێك چێژى لىِ ئه‌بینیت وه‌كو مناڵێك،بۆیه ئێستاش به‌دیار ماوه‌ى
مناڵانه‌وه داده‌نیشم.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:به‌و پێیه‌ى شێخ جه‌مال مناڵی‌و گه‌نجیه‌كى پرِ له
تراژیدیاى هه‌بووه،ئێستا هه‌ڵسوكه‌وتى چۆنه له‌گه‌ڵ مناڵى سه‌رجاده‌و
سواڵكه‌رو ده‌ستگێرِو هه‌تیو و داماودا؟
شێخ جه‌مال: نه‌بآ به كرِوزانه‌وه له زۆر شوێنى تریش وتومه شانازى به
رِابردوو ئێستاى خۆمه‌شمه‌وه ئه‌كه‌م ئه‌مه خۆ فه‌رز كردن
نیه،ئه‌وه‌نده‌ى له ژیان تێگه‌شتبم له مناڵیما یه‌كێك ده فلسى دابێتمآ
ئێستاش له‌بیرم ناچێت،ده‌ستى خۆشه‌ویستیان هێنا بێت به‌سه‌رما بیرم
ناچێته‌وه،كه مناڵ ئه‌بینم زۆر كاریگه‌ریم له‌سه‌ر داده‌نێت،كه مناڵىَ
ئه‌بینم له بارودۆخێكى خراپدایه مناڵى‌و رِابردووى خۆمم
بیرئه‌كه‌وێته‌وه،بۆیه سۆزێكى زۆرم بۆ منڵ هه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: به
مێردمنداڵى كه ویستوویانه بتشۆن به چوار كه‌سه‌وه نه‌گیراویت،ده‌رگایان
لێداخستوویتو په‌یژه‌ت داناوه‌و به‌سه‌ر دیوارى حه‌وشه‌دا رِاتكردووه،رِقت
له خۆشۆردن بوو یان ئازاریان ئه‌دایت؟
شێخ جه‌مال:ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئێمه وه‌كو ئێستا نه‌بوو،حه‌مامو بانیۆ
هه‌بێتو دوشى تیابێتو ێابوونى هه‌مه‌جۆرى تیابێت،هه‌ر ئاگریان ئه‌كرده‌وه
بۆ ئاو گه‌رم كردنیش نه‌بووایه له‌ماڵه‌وه من رِامئه‌كردو
نه‌ئه‌هاتمه‌وه،چونكه له‌و حه‌وشه‌دا ئه‌یانخستمه ته‌شتێكى رِه‌قى
چینكۆكانه‌وه ودایانئه‌نامو ێابوونێكى رِه‌قى هه‌بوو برِوات هه‌بێت كه
ئه‌یاندا به‌سه‌رما له به‌رد ئه‌چوو،جارى وا هه‌بوو به‌رِووتى رِامئه‌كرد
به كۆڵاندا چوار پێنج مناڵ ئه‌كه‌وتنه دوام تا ئه‌یانگرتمه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ: به
مناڵى كه چوویت بۆ یارى جلوبه‌رگ و تۆپه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵگرتوویت،له
سه‌ركرده ئه‌چوویت؟
شێخ جه‌مال: ئه‌وه مه‌وهیبه‌یه‌كه له‌خوا به‌زیاد بێت له‌هه‌ر كوێیه‌كدا
هه‌بووبم جێگه‌ى تایبه‌تى خۆم هه‌بووه،زۆر هاورِێم هه‌بوون به منداڵى كه
ئێستا ماون‌و ئه‌زانن هه‌میشه قسه‌م رِۆشتووه‌و شوێنم دیار بووه،به‌ڵام
تۆزێك بزێو بووم و شه‌رِیشم ئه‌كرد،كه شه‌رِم ئه‌كرد كاك نه‌جمه‌دینى برام
له برى ئه‌وه‌ى له‌سه‌رم بكاته‌وه ئه‌هات لێى ئه‌دام چونكه ئه‌یزانى من
شه‌رِانیمو خه‌تاى منه،له باتى پشتیوانى سه‌رزه‌نشتى ئه‌كردم.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:
ئه‌ڵێن كه تورِه بوویت به ئاسانى نایه‌یته‌وه دۆخى ئارامى؟
شێخ جه‌مال: من زۆر خۆم رِائه‌گرم له ناخى خۆمدا،له‌وانه‌یه بگاته
رِاده‌یه‌ك كه تۆ سه‌یرت لێبێتـب،زۆر كه‌م تورِه بووم له ژیانما،به‌ڵام
كه تورِه‌ش بووم كۆنترۆڵى خۆم له ده‌ست ئه‌ده‌م.
هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ:
له‌وه‌تى ده‌ستت كردووه به كاسپى كردن له جیهانى هونه‌رو رِاگه‌یاندن
دوور كه‌وتوویته‌ته‌وه بۆچى؟
شێخ جه‌مال: قۆناغه‌كانى گۆرِانكارى ژیان‌و كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه پێویستى به‌وه
هه‌یه له‌گه‌ڵیا هه‌نگاو بنێیت،من له بارودۆخێكا كه پێشمه‌رگه بووم
قه‌ت بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه ژن‌و مناڵم هه‌بێت،پێویستیم به
مه‌عیشه‌ت بێت،میوانم هه‌بێت،پێوسیت بێت ئاینده بۆ مناڵه‌كانم دابین
بكه‌م،به برِواى من حیزبایه‌تى ئه‌مرِۆ له وڵاتى ئێمه‌دا ئه‌توانێت ژیان
بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سى زۆر زۆر كه‌م دابین بكات،ئاینده‌یان مسۆگه‌ر بكات،من
پێویستى وایلێكردووم كه له حیزب دوور بكه‌ومه‌وه‌و پاشه‌رِۆژێك بۆ خۆم‌و
مناڵه‌كانم دابین بكه‌م،منیش به شێوه‌یه‌كى شه‌رعىو به به‌رچاوى هه‌موو
دونیاوه ئه‌و جۆره كه‌سابه‌ته ئه‌كه‌م كه خه‌ڵكى تریش ئه‌یكه‌ن.
هه‌ر بابه‌تیك له هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ بلاو ده‌بیته‌وه ته‌واوی بیروبۆچی
نوسه‌ره هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ لێَ ی به‌رپرسیار نیه
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|