|
كۆتربازى له نێوان هیوایه‌ت و مه‌عیشه‌تدا
كچان شوو به كۆتر بازه‌كان ناكه‌ن
.JPG)
رِاپۆرتى: ئارام شه‌مێرانى
به ده‌گمه‌ن شارێكى كوردستان هه‌یه خاڵى بىَ له كۆترباز، ته‌نانه‌ت زۆرىَ
له گونده‌كانیش به گه‌رمى سه‌رقاڵى به‌خێوكردنى كۆترن، كۆترى زه‌رد و سپى
و سووریش له گرانترینى جۆره‌كانیانن به‌مه‌رجێك ده‌نوك كورت و په‌رِله‌پێ
و چاورِه‌ش بێت و په‌رِى بۆزى تیانه‌بێت، ئێستا مه‌یانى كۆترفرۆشتن له سه‌رجه‌م
شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستاندا به رِێژه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌بینرێت،به وته‌ى
ئه‌وانه‌شى چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵدا سازداون له ناوچه‌ى سیروان و به‌شاره‌ت
كۆترى گران بایى وا هه‌یه كه نرخى جووتێكیان ده‌گاته نرخى 200م زه‌وى له
هه‌ندىَ له شاره‌كاندا، ئه‌مه‌ش ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى كه‌مه واى لێهاتووه،
پێشتر به‌م جۆره نه‌بووه، ئه‌مه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه زۆرێك له كۆمه‌ڵگاى
ئێمه پێیان وایه كۆترباز به شایه‌ت ناگیرێت و هه‌ندىَ له خۆشیان پێیان
وایه كه نێربازى و هه‌تیوبازى زۆریشى تیا ئه‌كرێت، له‌م رِێپۆرتاژه‌دا وه‌ڵامى
كۆى ئه‌و پرسیارانه‌مان ده‌ست ئه‌كه‌وێت كه له‌لاى هه‌ر یه‌كێكمان گه‌ڵاڵه
بووه.
(م.ا) گه‌نجێكى
دانیشتووى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌یه‌و دووه‌م جاره ژیانى هاوسه‌رى پێكئه‌هێنێت
و ته‌مه‌نى (سى ) ساڵه‌وماوه‌ى پێنج ساڵه كۆتربازه‌و له‌به‌ر جوانیه‌كه‌ى
كۆتربازى ئه‌كات نه‌ك بۆ قازانج، وه پێى وایه هیچ سودێكى نیه‌و ئه‌خلاقى
خراپ و دزى و سوێندخواردن و ده‌ست پیسى جۆراوجۆرى تێدا ئه‌كرێت و خه‌ڵكى
باش له‌ناو كۆتربازه‌كاندا كه‌مه،سه‌باره‌ت به پێگه‌یان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا
( م.ا ) ده‌ڵێت: من چوومه داواى كچێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه كۆترباز بووم
پێیان نه‌دام،منیش قسه‌كه‌یانم پىَ باشه چونكه له سه‌دا نه‌وه‌دى
كۆتربازه‌كان نێربازن،وه من چه‌ندین نمونه‌م لایه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه
كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له زووه‌وه ده‌ڵێن: كۆترباز به‌شایه‌ت ناگیرێن، له‌وباره‌وه
( م. ا ) وتى: رِاسته چونكه سوێندى ناحه‌قى زۆرى تیا ئه‌خورێت و درۆ و ته‌ڵاق
و حه‌رام خۆرى به رِاده‌یه‌كى زۆر تێدایه، جارى وا هه‌یه كۆترى ته‌ره
دێته ناو كۆتره‌كانم، منیش ئه‌گه‌ر پاره‌ى باش بكات له‌گه‌ڵ براده‌رێكما
دیل به دیلى پىَ ئه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ناشرینیش بىَ و پاره نه‌كات ئه‌وا
ئێواره ئه‌یكه‌م به فرِوجاو، ئه‌م عاده‌ته وه‌كو جگه‌ره كێشان وایه كه
فێربووى ته‌رك نادرێت، له‌وه‌ڵامى پرسیارێكماندا كه ئایا تۆ نێربازى و هه‌تیو
بازیت كردووه؟ یان دیوته؟ ( م.ا ) وتى: توانیومه به‌ڵام نه‌مكردووه، له‌به‌ر
ترسى خوا‌و شه‌خسیه‌تى خۆم، به‌ڵام كۆترم دابىَ به هه‌ركه‌س ئیللا مه‌رامیه‌كم
پێى هه‌بووه، یان به خوشكى یان به خوشكه‌زاى یان به .......، به
برِواى ناوبراو ئه‌م رِه‌فتاره ته‌نها هه‌ر گه‌نج موماره‌سه‌ى ناكات به‌ڵكو
پیره‌كانیش ده‌یكه‌ن،چونكه فێرى بوون،له‌باره‌ى خواردنى كۆتره‌كانییه‌وه
وتى: تا ئێستا سىَ پشیله‌م كوشتووه، دووانیان به فیشه‌ك و دانه‌یه‌كیان
به بادى، له وه‌لامى پرسیارێكى ترماندا كه ئایا ئه‌و مناڵانه‌ى ئه‌م
كاره‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌كرىَ ئه‌وانیش گه‌وره بوون به‌رامبه‌ر به هاورِه‌گه‌زه‌كانى
خوار ته‌مه‌نى خۆیان ئه‌م سیناریۆ دووباره ناكه‌نه‌وه؟ (م. ا ) وتى: به
دڵنیاییه‌وه ده‌یكه‌ن، زۆر جاریش خه‌تاى باوكه كه مناڵه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م
پیشه په‌روه‌رده ئه‌كات، كۆتا قسه‌یشى په‌شیمانى ده‌ربرِین بوو له
كۆتربازى چونكه وتى: پاره‌ت پىَ نه‌بوو كۆتر بكرِیت ناچار ده‌بیت بچیت مه‌شروب
بخۆیته‌وه و جگه‌ره بكێشیت و ماڵى خه‌ڵكیش ببرِیت.( ن. م) ى ته‌مه‌ن (28)
ساڵ كۆتربازێكى تره‌و ماوه‌ى شه‌ش ساڵه خه‌ریكى ئه‌م كاره‌یه، له عه‌ره‌بسانیش
ئه‌م كاره‌ى كردووه وده‌ڵىَ: من ته‌نها له‌به‌ر خاترى جوانییه‌كه‌ى دواى
كه‌وتووم، وه ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و له‌ناو عه‌ره‌ب
دا ژیابێت، كورد و عه‌ره‌ب وه‌كو یه‌ك كۆتربازى ئه‌كه‌ن، (م.ن) شه‌خسیه‌تى
كۆتربازیش به خراپ ئه‌زانىَ ، چونكه له‌ناو خۆیاندا هه‌زار فلیم به كۆتر
ئه‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به هه‌تیو بازى (ن .م ) ده‌ڵىَ: من له‌وه‌ته‌ى هاتوومه‌ته‌وه
له‌ناو كورد دا نه‌مبیستووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵىَ: من ئه‌وه‌نده‌ى خزمه‌تى
كۆتره‌كانم ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده خزمه‌تى مناڵه‌كانم ناكه‌م، سه‌باره‌ت به
كوشتنى پشیله له‌سه‌ر كۆتر خواردن ده‌ڵىَ: هه‌ر پشیله‌یه‌ك كۆترم بخوات مه‌گه‌ر
خوا نه‌یكوژێت ئه‌گینا هه‌ر ده‌یكوژم. (س.ق) ى ته‌مه‌ن (25) ماوه‌ى (12)
ساڵه له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید سه‌رقاڵى ئه‌م كاره‌یه‌و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت وه‌كو
هیوایه‌تێك كۆتربازى ده‌كات و كۆتریش به جوانترین باڵنده ئه‌زانێت و پێى
وایه به‌رپرسه‌كان ململانێى یه‌كتر ئه‌كه‌ن و به به‌ڵگه‌شه‌وه زیاد له
ده نمونه‌ى لایه، وه ده‌ڵێت: هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى
نرخى كۆتر، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه براده‌رێكى كۆترى به
ده‌وڵه‌مه‌ندێكى سلێمانى فرۆشتووه‌و برِى (25000) ى كه‌وتووه‌ته‌لا به‌لاَم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه پاره‌ى بریمه‌رى پىَ نه‌بووه
وتوویه‌تى باقیه‌كه‌ى بده به كارتىَ بۆ خۆت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به
مۆنیكاوه دێن بۆ كرِینى به‌چكه كۆتر كه جارى وا هه‌یه هێشتا په‌رِى لىَ
نه‌رِواوه، سه‌باره‌ت به كچانى كۆتر بازیش ده‌ڵێت: ئافره‌ت هه‌یه په‌نجا
جووت كۆترى هه‌یه، به‌لاَم له‌ناو ئه‌واندا هیچ ئه‌خلاقێكى خراپ نى یه، (م.ع
) ته‌مه‌نى سى ساڵه‌ودانیشتووى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیده‌و ماوه‌ى (4) ساڵه خه‌ریكى
كۆتربازییه، وه ده‌ڵێت: من بۆ پاره‌و مه‌عیشه‌ت ده‌یكه‌م نه‌ك بۆ هیچى تر،
سه‌باره‌ت به گرانى نرخى كۆتر ( م.ع) ده‌ڵىَ: كورِى به‌رپرس هه‌یه (45)
وه‌ره‌قه ئه‌دات به كۆترێك چونكه ئه‌وان هه‌یانه‌و ئێمه نیمانه، ئێمه
بۆ كاسپى ئه‌یكه‌ین به‌لاَم ئه‌وان بۆ رِكه‌به‌رى یه‌كتر رِایده‌گرن، سه‌باره‌ت
به شه‌خسیه‌تیان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا (م.ع) ده‌ڵێت: چاك و خراپ له هه‌موو
شوێنێك و له‌ناو هه‌موو پیشه‌یه‌ك دا هه‌یه، وه من نه‌مدیوه كۆترباز هه‌تیو
بازو نێربازبێت.سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه كۆتربازێك بێته داوات چى ده‌ڵێى:
مامۆستایه‌كى ئافره‌ت به ناوى(ش. م ) له سه‌یدسادق كه ته‌مه‌نى (26 )
ساڵه وتى: رِازى نابم چونكه‌كۆتربازى به پیشه‌یه‌كى باش نازانم و به باش
باسى شه‌خسیه‌تى خه‌ڵكى كۆترباز ناكرێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه دا و منیش
به‌شێكم له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه.له‌باره‌ى بێزاربوونى مالاَنیش به ده‌ست هه‌ندىَ
كۆتربازه‌وه هاولاَتیه‌كى دانیشتوى شه‌هیدانى سه‌یدسادق به‌ناوى (ف.ع )
وتى: وام لێهاتووه ماڵه‌كه‌م بار بكه‌م به ده‌ست كۆتربازه‌وه، خۆزگه سه‌یرى
سه‌ربانه‌كه‌مانت ئه‌كرد بزانه عه‌ره‌بانه‌و مه‌كینه‌یه‌ك به‌ردى تیانییه
كه هه‌ڵیانداوه بۆ كۆتر،(ف.ع ) وتیشى: به گاڵته پێشینان نه‌یانوتووه(
چیلكه تاشین كارى به‌تاڵه ، كۆترچى و رِاوچى دایم رِه‌جاڵه) .
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|