|
یاده‌وه‌ریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه
.. زنجیره‌ى /11
دایكى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان باجی خورشه

ئازاد حه‌مدى
|

له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌یه‌كى قسه نه‌سته‌قه‌كانى شاعیر پیره‌مێردى
نه‌مردا ..چاووم كه‌وت به‌و چه‌ند دێره شیعره ئامۆژگاریه‌ى
به‌رِێز باجى خورشه‌ى مامانى ناسراوى هه‌ڵه‌بجه له بۆنه‌ى له‌دایكبوونى
[سه‌رۆك كاكه عه‌لى حاجی فه‌ره‌ج ] دا .. وه‌كو ئامۆژگارى بۆی
ووتین،كه بۆ شه‌و نخوونى له‌ده‌ورى قسه خۆشه‌كانى
كۆبووبووینه‌وه ..
ته‌ربیه له‌سه‌ر دایك وباووك فه‌رزه
كه ته‌ربیه‌ى بوو ، كرده‌وه‌ى به‌رزه
ئه‌وه‌ش باوكى ، چاك ته‌ربیه‌ى دابێ
هیچ باوه‌رِ مه‌كه ، سه‌رده‌ر هه‌وا بێ
نازى رِۆءلڵه‌ى چاك ، له‌سه‌ر باووكه
تیشكى ته‌ربیه ، وه‌ك چراووگه .
ئه‌وه‌ى ئێستا بیرى لێده‌كه‌مه‌وه ،، ژنێكى ئاوای ئه‌و كاتانه
.. نه‌خوێنده‌وار.. چۆن تووانیویه‌تى ئه‌و هه‌موو شیعر‌و په‌ند
و ئامۆءژگاری و چیرۆءكانه له‌به‌ربێت وله بۆنه كاندا بیدا
ته به‌رگۆێی ئامادابوواندا . له‌و كاتانه‌دا كه رِادیۆ و ته‌له‌فزیۆن
و ئامیرى تۆماركردن نه‌بوون . شه‌وانه به‌مه‌مه‌به‌ستى شه‌و
نخوونى و ئێشك گرتنه‌وه ، كه‌س و كارى ئه‌ومنداڵه‌و كه‌سه
نزیك و دراوسێه‌كانیانه‌وه له‌گوىَ ئاگردان وبه‌دیار چراوه
له‌ده‌ورى كۆءده‌بوونه‌وه . سه‌ره رِاى شیعره‌كانى پیره‌مێردو
قانع وشیرین و فه‌رهاد و به ده‌یان چیرۆكى ده‌زانى له‌چه‌شنى
:- كه‌مانچه ژه‌ن ، حه‌وت كوورته باڵا ، سه‌یف ولملوك و..÷
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م كه‌ڵه خانمه و قسه خۆش و جوان پۆشه ، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان
چاوه‌رِێی ئه‌و ژنه دوو گیانانه بوون ، كه‌به‌هۆیه‌وه باجی
خوورشه‌و مامانه‌كان بۆچه‌ند رِۆژێك ده‌بوونه میوان و شه‌وانه
به شه‌و چه‌ره‌و و قسه و چیرۆك وپه‌ندى به‌سوود یان ئه‌دا به
گۆێی ئاماده‌بووانیان دا .
ئه‌م خاتوونه وای لێهاتبوو لای هه‌مووان ناسراو و خۆشه‌ویست
بوو ، سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش شاره‌زاییه‌كى زۆرى هى بوو له چاره
سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵاندا .
زۆر جار له‌ده‌مى خۆیه‌وه لێمان ده‌بیست كه دایكى هه‌مو هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه
و شانازى ده‌كرد به‌وانه‌ى گه‌وره ده‌بوون وخزمه‌تى شاره‌كه‌یان
ده‌كرد، ده‌ی ووت كوورِى خۆمن ..
ئه‌م به‌رِێزه : ناوى [ خورشیده شێخ ئه‌مین شێخ حه‌سه‌ن] بوو
، ساڵى 1889 له‌دایك بووه و له كیمیا بارانه‌كه‌ى 1988 دا له‌گه‌ڵ
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شه‌هید بووه . ئه‌م به‌رِێزه هاوسه‌رى
پیاوى ناودارى هه‌ڵه‌بجه ( ئیسماعیل ئه‌فه‌ندى ئه‌مین ) بووه
، كه شاره‌زایی له‌زمانى فارسی و عه‌ره‌بیدا هه‌بووه به
هۆیه‌وه ئینگلیزه كان داوایان لێكردووه ببێته فه‌رمانبه‌ریان
، نه‌ی كردووه‌و چۆته بیاره لای شێخانى نه‌قشبه‌ندى تا ماوه‌یه‌ك
له‌وىَ ماوه‌ته‌وه و له پاشدا گه‌رِاوه‌ته‌وه هه‌ڵه‌بجه .
منداڵه‌كانى ئه‌م به‌رێزانه بوون :-
*- خاتو به‌هیه كه خێزانى به‌رِێز شێخ ره‌شید عه‌بدول قادر
حه‌سه‌ن ،دایكى به‌رِێزان حاكم ره‌ئوف و نه‌وره‌س و موعته‌سه‌م
بووه .
*- به‌رِێز عه‌بدولاَ ئسماعیل ئه‌فه‌ندى كه له‌دایك بووه
ساڵی 1924 له هه‌ڵه‌بجه بووه ، كه‌سایه‌تیه‌كى دڵسۆز‌و خۆشه‌ویستى
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بووه‌و له‌تێكۆشه‌ره سه‌ره‌تلداییه‌كانى
شارى هه‌ڵه‌بجه بووه‌و ، زۆر دۆست و هاوه‌ڵی به‌رِێزان :
كاكمه‌حمود كاره‌با ، وه‌ستا فازیل خه‌یات ، كاك عارف چایچى ،
مه‌جیلان ، وه‌ستا ئه‌مین عه‌ده ، محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ریم ته‌وقه
، كاك ئه‌حمه‌دو حه‌مه‌بۆر باوه‌كۆچه‌كى و مه‌لا محه‌مه‌د
سۆءڵه و زۆربه‌رِێزى تر ....

كاك عه‌بدوڵا له سه‌ره‌تادا پیشه‌ى ده‌لاكى بووه دوكانه‌كه
له سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه‌بووه ، كه زۆر رِۆشنبیران و
فه‌رمانبه‌ره‌كان ئامه‌شۆیان ده‌كرد و له پاشدا دووكانه‌كه‌ى
گۆرِی به (كه‌مالیات )ى سه‌رده‌میانه‌ى رِازاوه ..له‌ژیاندا
ماوه‌و خاوه‌ن بیر‌و هۆشێكى به‌تووانایه ، من بۆ ئه‌لبومه‌كه‌ى
هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سایه‌تیه‌كانى ، زۆر سوودم لێوه‌رگرت كه‌ماڵكه‌ى
هه‌میشه له سه‌رپشست بووه بۆمان و ناسینه‌وه‌ى كه‌سه‌كان و
ماڵه جووله‌كه‌كان و پیشه‌وه‌ره كۆنه كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى
بۆمان ناو زه‌ند كرد . له‌نه‌وه‌كانى ئه‌م به‌رِێزه :
( نه‌وزاد ، حه‌میده ، له‌یلا ، نه‌وشیروان ، جوان ، روناك ،
رۆژه ، نه‌هرۆ ) ن .

*- به‌رِێز ئیبراهیم ئیسماعیل ئه‌فه‌ندى :-1922له
هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه و 1957 ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه ،
خاوه‌نى شه‌ش كوورِو دوو كچه ، دوكانه‌كه‌ى له ناوه‌رِاستى
بازارِ و هه‌موو جۆره سه‌وزه‌یه‌كى هه‌بوو .. كه‌سایه‌تیه‌كى
ناسراو وره‌ووشت به‌رز بووه و ئێستا له سله‌یمانى نیشته
جێیه .

*- به‌رِێز عه‌لی ئیسماعیل ئه‌فه‌ندى :
1933 له هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه‌و دووكانى ده‌لاكى هه‌بووه
، له خوار چایخانه‌كه‌ى حه‌مه كه‌ریم چایچى به‌رامبه‌ر
دوكانه‌كه‌ى كاك عه‌بدووڵای برا ى ، هه‌میشه دووكانه‌كه‌ى
جێگه‌ى دانیشتنى نیشتمان په‌روه‌ران بووه به‌تایبه‌تى هه‌وادارانى
پارتى ، به‌هۆیه‌وه تووشى رِاوه دوونانه ئه‌من بۆته‌وه‌و
چۆته رِیزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.. ئێستاكه له‌سله‌یمانى
نیشته جێیه .
یادو سه‌روه‌ریه‌كانى ئه‌م به‌رِێزانه هه‌ر شكۆ دار و نه‌مر
بن .
|
له‌زنجیره
ی
1
یاده‌وه‌رییه كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره
ی 2یاده‌وریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
3 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 4 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 5 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
6 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
7 یاده‌وه‌ریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 8 له یاده‌وه‌ریه‌كانى هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
نۆهه‌م له‌یاده‌وه‌ریه كانى هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ی ده
له بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه ...
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|