|
مانگى ره‌مه‌زان ْ
زنجیره‌ى 12 له یاده‌وه‌ریه‌كانى هه‌ڵه‌بجه

ئازاد حه‌مدى
هه‌ر
وه‌كو هه‌موو بۆنه‌یه‌ك ..له‌پێش داهاتنى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه ، خاوه‌ن
ماڵ و شوێنه‌كان خۆیان ئاماده‌ده‌كردبۆ پیًشوازى لێی ..
له‌به‌یانیه‌وه‌چایخانه‌كان و چێشتخانه كان و شوێنه‌كانى خواردن و
خواردنه‌وه ، دا ده‌خران ... سه‌ر له ئێواران نزیكى به‌ر بانگ ئاماده‌ى
كرانه‌وه ده‌كران . زۆر له‌و شوێنانه هه‌لى چاككردن و پاك‌و خاوێنى و جوان
كاریان بۆ ده‌رِه‌خســا، شاره‌وانى ئه‌ركى پاك‌و خاوێنى شه‌قامه‌كانى
له‌ئه‌ستۆ بوو ..له گه‌ڵیدا رۆژانه ئه‌و شه‌قامانه له لایه‌ن به‌رِێز {
داوود حاجى سه‌عید} ه‌وه ئاورِشێن ده‌كران .. به‌دوو ته‌نه‌كه‌ى ده‌سكدار
كه به هه‌ردووسه‌رى دارێكه‌وه هه‌ڵوواسرابوون به‌سه‌ر شانى له مزگه‌وتى
[پاشا و جامیعه ]وه ئاوى ده‌هێناو ئاورشێنى ده‌كردن .
سه‌ر له ئێواران چایخانه گه‌وره‌كانى ناو كۆرِى شار قه‌نه‌فه‌و مێزه
كانیان ده‌هێنایه به‌رده‌میان له‌سه‌ر شۆسته‌و به‌شێك له شه‌قامه‌كه‌ش
به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان بكه‌وتایه‌ته وه‌رزى گه‌رماوه ..كه تا
دره‌نگه وه‌ختانێك شه‌وانه به قسه‌و باس و یارى تاوڵه‌و دۆمینه‌وه
شه‌ویان به‌سه‌ر ده‌برد .
له سه‌را سووتاوه‌كه تۆپێكى ده‌ستكرد {وه‌كو بیستبووم له‌لایه‌ن به‌رِێز
نوورى وه‌ستا قادر ئاسنگه‌ره‌و دروست كرابوو } به بارووت و په‌رِۆ
ده‌ئاخنرا و كاتى بانگدانى ئێواره ده‌ته‌قێنرا بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ى
هه‌موو هه‌ڵه‌بجه ...

به‌رِێز
نورىوه‌ستا قادر
ئو كاتانه بژێوى ژیانى مه‌لا به‌رِێزه‌كان و فه‌قێكان له‌ئه‌ستۆی خێر
خوازان و كه‌سان و ماڵه كان بوون .. سه‌ر له‌ئێواران ده‌گه‌رِان بۆ
{راتفه‌ى فه‌قێیان ] وه هه‌ر ماڵێكیش له نزیك مزگه‌وته‌وه به پێی
تووانایان و ویستى خۆیان له‌و خواردنه‌ى خۆیان به‌شى به‌ربانگیان ده‌نارد..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رِۆژانه له‌سێبه‌ر و شوێنه فێنكه‌كان و سه‌ر به‌رده
نۆێژه‌كان چه‌ند كاتژمێرێكى رۆژى لیبه‌سه‌ر ده‌برا و تیًیدا ده‌حه‌وانه‌وه
...له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌كوئێستاكه هۆی فێنك كه‌ره‌وه نه‌بوو .. باوه شێن
و ئاورِشێن هه‌بوو .
پاش بانگی شێوان هه‌ر شه‌وێك به‌نۆره هه‌ردوو حه‌مامى { بچوك و گه‌وره }
ته‌رخان ده‌كرا بۆژنان ده‌گه‌رِان به كۆڵانه‌كان و هاواریان ده‌كر
{ئه‌مشه‌و حه‌مامى بچوك یان حه‌مامى گه‌وره بۆ ژنان هۆووووو }.

حه‌مامى بچوك
شه‌وانه دره‌نگانێك كوورِه لاو وگه‌نجانى ده‌نگ خۆش به وكۆڵانانه‌ى
مه‌به‌ستیان بووایه ده‌گه‌رِان و گۆرانیان ده‌ووت . ..شانبه‌شانى
ئه‌مانه‌ش سه‌ردان و میاندار نیووان دراوسێى و خزمان و هاوه‌ڵان باو بوو
كه هه‌ر شه‌وه له‌ماڵێك كۆده‌بوونه‌وه به‌ده‌م قسه‌ى خۆش و چیرۆك و
شه‌وچه‌ره‌وه شه‌وانیان به‌سه‌ر ده‌برد . ...

شێخ غه‌ریب
له‌وسه‌رى كانى قوڵكه كه‌ده‌شت بوو {نزیك قوتابخانه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د مختار }
چیخانه‌یكى هاوینه په‌كه‌پر ده‌كرا مێزو تاكه كورسى بێ پشتى تێدا بوو بۆ
به‌سه‌ربردنى كات .. من چه‌ند جارێك له‌وىَ كه‌سایه‌تى ناسراو{ شێخ غه‌ریبم
}دیوه كه ده‌یبرد به‌رِێوه .... له لادێكانى ده‌وورو پشته‌وه ژنان
به‌یانیان زوو ماست و په‌نیریان ده‌هێنا ، له‌كۆڵانه‌كه‌ى ده‌چووه ناو
كۆڵانى جوله‌كان له ناو بازارِه‌وه ، به‌رانبه‌ر ماڵى به‌رِێز حاجى
عه‌بدوڵا، به‌رِیز داده‌نیشتن و ده‌یان فرۆشت .. به‌رِێز حه‌مه‌تۆفیق میرزا
ره‌شید بانه‌یی چاودێرى ته‌ندرۆستى بوو ٍ سه‌رپه‌رشتى پاك‌و خاوێنى ده‌كردن
.

حه‌مه تۆءفیق
میرزا حسه‌ین
شایانى باسه له‌ناو گه‌راجه‌كه‌ی به‌رِێز{حاجى شێخ حه‌مه‌ئه‌مین} دا
مۆڵه‌ت ئه‌درا به كردنه‌وه‌ى چیشتخانه‌و بر‌ژاو وچایخانه بۆ ئه‌وانه‌ى
به‌رِۆژوو نه ئه‌بوون به هۆی سه‌فه‌ر و نه‌خۆشى و... هه‌تد ، پیان ده‌ووت
{رووس خانه‌كه } .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ره‌مه‌زانه‌وه ده‌ست ئه‌كرا بۆ خۆ ئاماده‌كردنى
پیداویستیه‌كانى جه‌ژن له جل و به‌رگ خواردن و شیرین و ئاماده‌كردنى شوێنى
كه‌رنه‌ڤاڵى جه‌ژن .. به تایبه‌تى له گۆرِه پانه‌كه‌ى پیرمحه‌مه‌د
چه‌رخو فه‌له‌ك ، جۆلانه ،كورسى كورسى ، ماین چه‌قه‌ڵ و جۆره‌ها یاری تر و
خواردن و خواردنه‌وه‌ى جۆراو جۆر و هه‌مو مناڵان و لاو به‌كه‌رِو كچانه‌وه
ده‌رِژانه ئه‌و شوێنه كه شان به شانى عه‌ره بانه‌ى ته‌خته‌و تریشقه
ئۆتۆمبیله‌كه‌ى به‌رِێز {مامه عه زه‌و كریم داڵه } ئاماده‌ی هاتوو بردى
مناڵان و لاوان بوون بۆ پرده ئاسنینه كۆنه‌كه‌ى زه‌ڵم و هێنانه‌وه‌یان
به‌گۆرانى و سروودى نیشتمانى یه‌وه .

مامه
عه‌زه‌ى ئوتۆمبیل چى
هه‌زاران خۆزگه به و رۆژه خۆشانه..............
له‌زنجیره
ی
1
یاده‌وه‌رییه كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره
ی 2یاده‌وریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
3 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 4 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 5 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
6 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
7 یاده‌وه‌ریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 8 له یاده‌وه‌ریه‌كانى هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
نۆهه‌م له‌یاده‌وه‌ریه كانى هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ی ده
له بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه ...
زنجیره‌ى /11
دایكى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان باجی خورشه
زنجیره‌ى 12 له یاده‌وه‌ریه‌كانى هه‌ڵه‌بجه مانگى
ره‌مه‌زان
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|