|
ئاواتیـــَك

ئازاد حه‌مدى
گۆرانى
بێژىَ بم . .
ده‌نگ خۆشىَ بم. .
تێچرێكێنم..هه‌موو گێتى رِاچڵه‌كێنم
هه‌موو برِگه‌و ئاوازێكم . .
هه‌موو به‌سته‌و مه‌قامێكم . .
له‌گه‌ڵ گه‌لان بدووایه.. به ئاخافتنى ئه‌وان بووایه
هێنده به‌جۆش ، ده‌نگ بداته‌وه. .
له‌گوێی هه‌مووان ، په‌نگ بخواته‌وه. .
گه‌وره‌و بچوك ، بیڵێنه‌وه . .هه‌موو لاوان بیسه‌ننه‌وه
بڵێسه‌و ده‌نگى زوڵاڵم . .
هه‌ست و نه‌ستى ناو دڵانم. .
ئاوا سه‌رى بكردایه ، به‌هیچ شتێك نه‌وه‌ستایه، به‌ربه‌ستى هه‌موو
ببرِیایه
ده‌ست له ملانى گارا بووایه . . *
پۆل رۆبسنى ماچ كردایه . . *
*
*- فیكتۆر گارا:- گۆرانى بێژه شۆرِشگێره‌به‌ناو بانگه‌كه‌ى شیلیه،
له‌كاتى كۆده‌تاكه‌دان له‌یاریگاى سه‌نتیاگۆ..كه جه‌ماوه‌رى شۆرِشگێرِى
تێدا به‌ند كرابوون ، هه‌رده په‌نجه‌ىده‌ستیان كرد به شاپڵیته‌و ویستیان
ئاگرى تێبه‌ر بده‌ن ..!!؟ خۆى شۆرِشگێرِانه هه‌ردوو ده‌ستى كرد به‌ناو
ئالگره‌كه‌داو به‌رزى كرده‌وه به‌ده‌نگى به‌رز سروودى نیشتیمانى تێچرِى
..!! وای له هه‌موو گیراوه كان كرد شۆرِشگێرانه بۆیان سه‌نده‌وه.....
**- پۆل رۆبسـن : گۆرانى بێژى شۆرِشگێرى نیشتمان په‌روه‌رى به‌ناو بانگى
ره‌ش پێســته‌كانه .
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا\
|