|
گوڵ عه‌نبه‌ر
..خورماڵ

ئازاد حه‌مدى
پایته‌خته كۆنه‌كه‌ى شاره‌زور {گوڵ
عه‌نبه‌ر }ئێستاكه ده‌یبینم و به‌راوردی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای
په‌نجاكاندا.. هه‌ست به پێشكه‌وتن و جوانكردنى ناكه‌یت ..ئه‌و شوێنه [ناو
خورماڵ و ده‌ورى گه‌رِاوه‌كه ] كه جاران وه‌كو دیمه‌نێكى گه‌شتوگوزارى
زۆر خۆش و رِازاوه بوو ، به‌تایبه‌تى له‌م كاتانه‌دا كه به‌ره‌و
سه‌ره‌تای به‌هار ده‌چوو.. به‌داخه‌وه ئێستاكه ئه‌و دیمه‌ن وچێژو
جوانیه‌ى جارانی نه‌ماوه و پێوه‌ى دیار نیه ..چجا شوێنه دێرینه‌كانیشى
له‌ولاوه بووه‌ستێت..كه‌به‌ره‌و پوكانه‌وه‌و دارِمان ده‌چن هه‌ر له
مه‌ناره دێرینه‌كه‌ى تا دیوارى به‌نداوه مێژوویه‌كه‌ى و ده‌ورو به‌رى
گه‌رِاوه‌كه .
به‌پیًی فه‌رهه‌نگى [ ئاریا نڤاج ] كه‌مامۆستا (دكتۆر هه‌ورامانى )
دایناوه ده‌فه‌رموێت : - ووشه‌ى (سۆكه‌ند خڤه‌رته‌ن ) سوێند خواردنه
بۆكارو بارى ئاینى ، ده‌ڵێن پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی ، سوێندى ئێزدیی بخوات،
ده‌بێت پێشه‌كى ئاوى گۆگردى ده‌رخواردبدرێ ئه‌وجا..!!؟
ئێمه‌ش له‌پێناو رازاناوه و گه‌شه‌پێدانى خورماڵدا ..تا ببێته شوێنێكى
ئاوه‌دانى سه‌رده‌میانه‌ى گه‌شتوگوزارى ..؟؟له‌و ئاوه بێنازه‌كانزاییه
ده‌رد په‌رِێنه‌كه‌ى گه‌رِاوه‌كه ..ده‌رخواردى به‌رِێزان هه‌ریه‌ك له
به‌رِێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزار ، شاره‌وانی ، به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خورماڵ
بده‌ین تا زۆر دڵسۆزانه تر‌و گورج‌و گۆڵتر هه‌وڵی ده‌ست پێهێنانى
رِازانه‌وه‌ى پارێزگارى كردنى بده‌ن وزیاتر گرنگى بدرێته به باخ كردن و
پاراستن و چاككردنه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌كان و ده‌ورو به‌رى گه‌رِاوه‌كه
برِازێنرێته‌وه‌وناوه‌وه‌شى سه‌رده‌میانه بكرێته شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى
گه‌شتیاران و له‌داهاته‌كه‌ى سوود مه‌ند بێت ، هیچی له (حه‌مام عه‌لیل)
كه‌متر نیه .
له چله‌كاندا شاعیرى دڵسۆز به خورماڵ [
قانع ] فه‌رموویه‌تى :-
ئه‌ى شارى خورماڵ ، ده‌سكارى شاهان
یادگارى ده‌ور ، حیشمه‌ت په‌ناهان
خه‌زێنه‌ى مێژوو ، بۆ كورده‌وارى
نیشانه‌ت دیاره ، كه كۆنه شاریی
ئه‌م حه‌وشه‌و حه‌سار ، ئه‌م د یوارانه
ئه‌م بورج و قولله‌ى ، سه‌ركۆسارانه....
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|