|
زنجیره‌ى
13 له یاده‌وه‌ریه‌كانى هه‌ڵه‌بجه
كاك مه‌حمود كاره‌با

ئازاد حه‌مدى
سه‌رله‌ئێواره‌ى 21/8/2010 ، له‌كاتى به‌خاك سپاردنى نوسه‌رى به‌ناو بانگ
به‌رِێز (محێدین زه‌نگه‌نه )له‌گردى سه‌یوان ..به‌لاى گڵكۆى به‌رێز { كاك
مه‌حمودئه‌حمه‌د ناسراو به مه‌حمودى كاره‌با }تێپه‌رِیم ، به‌بێ ئه‌وه‌ى
هه‌ست به خۆم بكه‌م ..له دامێنیدا ماوه‌یه‌ك وه‌ستام و تاس بردمیه‌وه ،
سه‌رجه‌م شریتى ژیانى و رِۆژانى هه‌ڵه‌بجه‌یم هاته‌وه یادو به‌رچاو
..كه‌هه‌مووىپرِبوو له خۆشه‌ویستى و هاوسۆزى و
فره دڵسۆزى ئه‌و به‌رِێزه بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه .
كاك مه‌حمود له‌ساڵى 1907 له‌دێی سه‌وسێنان چاوى به‌دنیا هه‌ڵهێنابو ..له
ساڵى 1939 وه‌كو مه‌ئمور خه‌ت له كاره‌باى سله‌یمانیه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه
كلره‌باى هه‌ڵه‌بجه كه له‌ته‌واو بووندا بووه ..

كاك
مه‌حمود

له‌گه‌ڵ
فه‌رمانبه‌رانی كاره‌با
دڵسۆزى له كار‌و كرده‌وه‌كانیدا وایلێكردووه زۆر زوو ئاشنا ببێت
به‌هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و ببێه كه‌سایه‌تیه سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه ..له‌سه‌ر
ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى وخزمه‌تگوزاریدا ..چه‌له‌بارى فه‌رمانبه‌ریدا وه یا
له بارى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و هه‌ڵسورِێنه‌ریشیان بووه ..به هۆی
كرانه‌وه‌و قسه‌خۆشه‌كانى و خۆ گوونجاندنى له‌گه‌ڵ گه‌وره‌و بچو‌وكدا
...هه‌ر له سه‌رۆكى یه‌كه‌ى ئیداریه‌وه هه‌تا هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و
كاتانه ..ئه‌مه شانبه شانى په‌یوه‌ندى به‌هێزى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانى
زۆرى هه‌ڵه‌بجه‌دا ..له‌نمونه‌ى هه‌ندێك له‌و به‌رِێزانه كه له رِاستیدا
مشتێكن له‌خه‌روارێك وه‌كو:-
{مه‌جیلان -شێخ سڵیمان -شێخ جه‌مال عه‌ریزه نووس -ساڵه‌ح شاره‌زورى
-سه‌ڵه‌ح هه‌ژار -نورى عه‌لى دایی - عارف حاجى فه‌ره‌ج - وه‌ستا ئه‌مین
عه‌ده - عه‌بدوڵا ئیسماعیل ئه‌فه‌ندى - زۆراب حه‌مامچى - عه‌لى حه‌مه
مراد حه‌مامچى - مامه عه‌زه‌ى ئوتۆمبیل چى - عه‌لى حاجى فه‌ره‌ج - وه‌ستا
فازیل خه‌یات - عوسمانى ئازادى - عه‌بدوڵاى مه‌لا عه‌لى - مه‌حمود حاجى
ره‌شید - وه‌ستا ئیمام لۆقنته‌چى - كه‌ریم داوود به‌گ - مه‌حمود حسه‌ین
به‌گ - له‌تیف قادر ئاغا - مه‌لا محه‌مه‌د سۆڵىَ - محمود به‌گ ئه‌وره‌حمان
ئه‌فه‌ندى - محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ره‌شان - عومر حه‌مه ساڵح ره‌سام - عه‌زیز
حه‌مه‌د ره‌سام - ئیبراهیم ره‌سام - نورى حاجى محه‌مه‌د نانه‌وا -
حه‌مه‌له‌ى كه‌بابچى - ع.ح.ب شاعیر - ع.ع. شه‌ونم - مسته‌فا به‌ختیار -
مامه عوله - مه‌لا سووره - حه‌مه‌ى مه‌لا كه‌ریم ته‌وقه - قادر سڵیمان
بامۆكى - حیلمى شاعیر - تۆفیق ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن -سه‌ید حه‌سه‌ن سه‌ید
محه‌مه‌د به‌رزنجى - ئه‌حمه‌د عه‌لى ره‌مه‌زان وه سه‌دان كه‌سایه‌تى تر
.....

له جه‌ژنى دار‌و دره‌ختدا
له له باخى گشتى كۆتایی په‌نجاكان

له گه‌ڵ
كارمه‌ندانى كاره‌با

جه‌ژنى دار‌و دره‌خت به ئاماده بوونى عه‌مه‌رعه‌لى

سه‌یرانى ده‌شتى
زه‌ڵم

له‌گه‌ڵ، سااڵه‌ح شاره‌زورى - نورى عه‌لى دایی -
عومه‌ری ره‌سام
وه‌ستا ئه‌مین - شێخ جه‌مال -ئیبراهیم ره‌سام -قادر سڵیمان بامۆكى
.

/سه‌ید حه‌سه‌ن و مسته‌فا به‌ختیار له هه‌واڵ
پرسینى

سه‌رخه‌و
شكاندن له لاى وه‌ستا ئه‌مین

له‌گه‌ڵ شێخ سڵیمان
- مه‌جیلان

له گه‌ڵ مه‌جیلان
كاك مه‌حمود له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌به‌ره‌ی تێكۆشانى نیشتمانی پێشكه‌وتن خواز
بووه ،بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى عیراق ،له لایه‌ن رِژێمه‌وه ده‌ست
به‌سه‌ر كراوه تاوه كۆتایی هه‌ڵبژاردن .. وه به هۆی هاوكارىكردنى
جوتیارانى به‌رده‌لین له جۆماڵدا ،شه‌ش مانگ به‌ند ده‌كرێت ..هه‌روه‌ها
له به‌روارى 23/3/ 1963 به تاوانى یارمه‌تیدانى شیوعیه‌كان زیاد له ساڵ
و نیو له‌گه‌ڵ 23 كه‌سی تردا ده‌یگرن له به‌ندیخانه‌كانى (هه‌ڵبجه
،سله‌یمانى ،جه‌له‌ولا ، به‌غدا ، نوگره سه‌لمان ، كه‌ركوك و حیله)
ده‌مێنێته‌وه ..
شایانى باسه له‌و بار‌و دۆخه ناخۆشه‌دا له‌به‌ندیخانه‌كاندا خۆبه‌خشانه
خزمه‌تى هاورِیانى ده‌كرد سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ى شه‌وانه چه‌ند چیرۆكى خۆش
خۆشى ده‌گێرِایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى شه‌وبێرى بكات .. جێگه سه‌ر سوورِمان
بوو ئه‌م هه‌موو چیرۆكانه‌ى چۆن له‌به‌ر بوو ....له نوگره سه‌لمان كه
ماوه‌یه‌ك ده‌نگوباسى منداڵه‌كانى لێده‌برِا ، ونامه‌ى بۆ نه‌ده‌هات.. زۆر
بێتاقه‌د ئه‌بوو دڵی ئه‌گوشرا ، ده‌هاته لامان تا رِێگه‌ى بده‌ین
هۆره‌كه‌ى بكات و به‌وه هه‌ندێك خامۆش ده‌بووه وه.. له به‌ر ئه‌وه‌ى
حه‌رس قه‌ومیه‌كان وایان ده‌زانى په‌رله‌یه بۆهاتنى ئه‌وان هه‌رِه‌شه‌یان
ده‌كرد ..ناچار بزانرایه فرسه‌ته رِێگه‌ى پێئه‌دراو هۆره جافیه‌كه‌ى
ئه‌ووت و پشووى ئه‌دا ..له‌به‌ندیخانه زۆر به هه‌ڵوێست بوو .. ماوه‌یه‌كى
زۆر داواى پاكانه‌یان لێده‌كرد بۆ به‌ربوونى ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌سو كارى
و ئێمه‌ش له‌به‌ندیخانه زۆرمان لێده‌كرد، گفتى نه ئه‌داو ئه‌یووت چۆن
دوژمنان به‌خۆم خۆش ئه‌كه‌مه‌م و چۆن سه‌ر هه‌ڵبرِم ..هه‌تا كار گه‌یشته
ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شێخ غه‌ریب و عه‌زیز حه‌مه‌د ره‌سام ئه‌مرى گواستنه‌وه‌یان
بۆ خواروى عیراق ده‌رچوو ...هۆگرى كورِى فرسه‌تى لێهێنا وبه داوایه‌كه‌وه
گوایا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گواستنه‌وه‌كه‌یه‌تى ئیمزایى پاكانه‌ى
پێكردبوو.. له‌پاش هێنانه‌وه‌ی پێی ووتبو وه‌ڵا بابزانى پاكانه‌بوو ..به
گریان و چه‌پۆك كێشان به‌سه‌ریدا و تێشكاوى خۆی كرد به ژووردا ودوو رِۆژ
به به‌تانى سه‌رى خۆی داپۆشى به بێ خواردن .. زۆر له‌گه‌ڵى خه‌ریك
بووین.. وه‌ماوه‌یه‌كى زۆر نه‌ئه‌هاته ده‌ره‌وه بۆ بینینى كه‌سوكاره‌كه‌ى
و هه‌تا رِه‌وانه‌ى حیله كرا ..
له‌رِاستیدا هه‌لوێست و هه‌زاره‌ها شتى خۆش خۆشى هه‌بوو كه‌شایانى
گێرِانه‌وه‌و تۆماركردنه .. له‌م ده‌رفه‌ته‌دا هه‌ر ئه‌مه‌نده‌م پێده‌كرێ
.. ماوه كه بڵێم له ئاستى دڵسوزێت بۆ هه‌موومان و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان
سه‌رى رِێز و نوازشت هه‌میشه بۆ دائه‌نه‌وێنم چوونكه له‌كاتى ته‌نگاوه
كاندا كه‌به‌كه‌س نه‌ده‌گیرایت به‌ڵام هیچ داوایه‌كى منت رِه‌ت
نه‌ده‌كرده‌وه ده‌ت ووت تۆ كورِیشو به‌رپرسش میت .
له‌زنجیره
ی
1
یاده‌وه‌رییه كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره
ی 2یاده‌وریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
3 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 4 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 5 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
6 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
7 یاده‌وه‌ریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 8 له یاده‌وه‌ریه‌كانى هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
نۆهه‌م له‌یاده‌وه‌ریه كانى هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ی ده
له بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه ...
زنجیره‌ى /11
دایكى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان باجی خورشه
زنجیره‌ى 12 له یاده‌وه‌ریه‌كانى هه‌ڵه‌بجه مانگى
ره‌مه‌زان
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|