|
زنجیره‌ى 7 یاده‌وه‌ریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه

ئازاد حه‌مدى
به‌هاری 1902
له‌لایه‌ن مامۆستاى وه‌رزشی ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه ، به‌رِێز{ ساڵه‌ح مه‌لا
محه‌مه‌د} ه‌وه ، ئه‌و خوێندكارانه‌ى له‌بووارى وه‌رزشدا باش بوون ،
به‌پێی جۆرى یاریه‌كان جیاكرده‌وه وهه‌مو رۆژێك سه‌ر له‌ئێواران له
گۆرِه‌پانه‌كه‌ى به‌رده‌م خوێندنگا وخه‌سته‌خانه مه‌شق ده‌كرا..وه‌كو
ئاماده كارى بۆ چالاكى وه‌رزشى ساڵانه له‌هه‌ڵه‌بجه و دوایی بۆ
سله‌یمانى.
من وچه‌ند خوێند كارێكى تر ده‌ست نیشان كراین بۆ یارى ( رِم و قورس
)هه‌ڵدان ، ئه‌وانی تر هه‌ر یه‌كه‌و بۆ بووارێكى تر ..له‌گه‌رمه‌ى مه‌شق
كردنداپاش لێبونه‌وه‌ى مه‌شقى رِم هاویشتن ، له‌كاتى هه‌ڵدانى قورسه‌كه‌دا
، له‌سه‌رى ئه‌وسه‌ره‌وه یه‌كێك له خوێند كاره‌كان به‌ناوى (هادى
ره‌ئیسه‌وه) ،وه‌رِایكرد بۆ پێوانه‌ى ماوه‌ى هه‌ڵدانه‌كه‌م.. قورسه‌كه
به‌رسه‌رى لووتى كه‌وت ، كاتێكمان زانى خوین وه‌كو فوواره فیچقه‌ى كرد
وبووه كه‌فێكى سوور و هه‌موو ده‌مو چاوى داپۆشى.. له‌گه‌ڵ یه‌كێك له
خوێند كاره‌كان، فرِانمان بۆ خه‌سته‌خانه.. باش بوو دكتۆرى لێ‌بوو گورج
تیمارى كرد‌و ده‌ستخۆشانه‌ى ئه‌وه‌ى لیكردین كه زوو گیه‌نراوه‌ته
خه‌سته‌خانه ..پاش دوو رۆژ رزگارى بوو له‌مردن ..و منیش به یه‌كجارى وازم
له‌و وه‌رزشه هێنا ، نه رِمم هه‌ڵدا نه‌قورس .. هه‌رچه‌نده مامۆستا
ساڵه‌ح هه‌وڵى دا سوودى نه‌بوو.هه‌تاوه‌كو ئه‌م چه‌ند سالاَنه‌ش ئه‌و
براده‌ره‌م كه ئه‌بینى لووتى نیشان ئه‌دام ئه‌ى ووت ( هه‌تیو سه‌یركه چیت
لێكردم) سه‌ری لووتى زوَر زل وگه‌وره بوو بوو .به‌ناچارى پێم ده‌ووت به‌س
نه‌بو نه‌مردیت.
وه له‌ساڵى 1954 تاوه‌كو 1906 یه‌كێك بووم له‌و كۆمه‌ڵ خوێند
كارانه‌ىده‌ستنیشان كراین بۆ تیپى گه‌رِۆك (جه‌وال ) ... ده‌ستمان كرد به
چالاكى به‌سه‌رپه‌رشتى مامۆستا (ساڵح مه‌لا محه‌مه‌د ) و به‌رِێوه‌به‌ر زۆر
هانده‌رو مشوور خۆر بوو ، هه‌ر زوو جله‌كانى بۆ دابینكردین.

مامۆستا ساڵه‌ح مه‌لا محه‌مه‌د
له‌ژێر پرده ئا سنینه‌كه‌ى زه‌ڵمى كۆن به‌رِێزان : مامۆستا ساڵه‌ح /
جه‌لال حاجه ره‌حیم /ساڵه‌ح محه‌مه‌د مه‌حمود / شه‌ماڵ كه‌ریم ئه‌فه‌ندى /
عوسمان شه‌معێ / ئازاد حه‌مدى .
دانیشتووه‌كان : كیسرا عه‌بدوڵا به‌گ / ئه‌حمه‌د حه‌مه عه‌لى جه‌واز.

له به‌هارى هه‌مان ساڵدا چادرگه‌یه‌كى گه‌وره له‌ده‌شتى سیروان (دجیله)
كرایه‌وه تیپی سلیمانیش به‌شدارى كرد و زۆر چالاكی و پێشبرِكێی تێدا
ئه‌نجام درا .. كه‌بارانێكی زۆر بارى و خستینیه ناو قوورِێكی خه‌سته‌وه
ودووسێ رۆژێكمان پێچوو .له‌سلیمانیه‌وه مامۆستایان ساڵح عه‌لی
سه‌رپه‌رشتیارى هه‌موو بوو ، مامۆستای تیپی سلیمانی عه‌زیز محمه‌د ناسراو
به عه‌زیز حه‌له‌دێوه بوو .. ئه‌ندامانى تیپه‌كه‌ى سلیمانى زۆر تر بوون
..ئه‌وانه‌ی دێته‌وه یادم وه‌رزشكارى به‌ناو بانگ یاسین حه‌مه‌ساڵح
وئیسماعیل و فیكره‌ت حه‌مه‌ئاغا و ......ئه‌وانه‌ى هه‌ڵه‌بجه ئه‌م
به‌رِێزانه‌بوون : -

حه‌مه عه‌لی كه‌ریم /حه‌مه‌سه‌عید حاجى ئه‌حمه‌د / شه‌هید ره‌ئووف
/حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن / مه‌حمود عه‌لى ره‌مه‌زان /عوسمان شه‌معىَ / كیسرا
عه‌بدوڵا /مامۆستا ساڵه‌ح مه‌لامحه‌مه‌د / ئازادحه‌مدى / ته‌هاى ئامه‌ى
دایه‌ن /حسه‌ین محه‌مه‌د غه‌فوور / كه‌مال مه‌لاقادر / ساڵه‌ح محه‌مه‌د
مه‌حمود .
دانیشتوه‌كان: -
سه‌لاح عه‌لی به‌گ /ئه‌كره‌م ئیبراهیم به‌گ / ....../عه‌بدوڵا كه‌ركوكى
/به‌هرۆز ئه‌حمه‌د به‌گ / عوسمان حسه‌ین قادر /وداد مه‌لا سوره .
له‌هاویندا ئه‌م تیپه به‌شدارى كرد له چالاكى له‌سه‌ر ئاستى عێراق
كه‌پێنج پارێزگا به‌شدارى كرد بریتى بوون له به‌غاد- به‌سره - كوت -
سه‌ماوه و سلیمانى. له ده‌شتى سه‌رمه‌یدان له شه‌قڵاوه بۆ ماوه‌ى یه‌ك
هه‌فته‌بو ، ئێمه شه‌وێك له خویندگاى پیشه‌سازى سلیمانى ماینه‌وه
.شایانى باسه زۆر چالاكى وه‌رزشى وهونه‌رى جۆراو جۆر ئه‌نجام درا ..من
له‌پێ!شبرِكێی به‌رده‌م چادره‌كه‌مان یه‌كه‌م بووین كه بریتى بوو له شاخى
پیره‌مه‌گروون به به‌ردو گه‌چ . رۆژانه ده‌چوینه گه‌رانى شوێنه‌كان
به‌شێوازى دوواكه‌وتنى نیشانه‌كان .. شه‌وانه‌ش ئه‌بووایه چادره‌كان
پاسه‌وانى ببوایه .

به‌رده‌م چادرگه‌ى سلیمانى له شه‌قڵاوه ، له‌كاتى دروستكردنى شاخى پیره
مه‌گرون ..
به‌رِێزان : محه‌مه‌د ره‌مزى له‌سلیمانى -جه‌لال حاجى ره‌حیم - ئه‌حمه‌د
حه‌مه عه‌لى جه‌واز .
دانیشتوه‌كان : شه‌ماڵكه‌ریم ئه‌فه‌ندى - ئازاد حه‌مدى .
ئم رۆشتنه‌ش به پاسی گه‌وره‌ى له ته‌خته دروستكراو بو ئه‌و كاتانه هه
بوو.
له‌زنجیره
ی
1
یاده‌وه‌رییه كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره
ی 2یاده‌وریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
3 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 4 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 5 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
6 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|