|
زنجیره‌ى 8 له یاده‌وه‌ریه‌كانى هه‌ڵه‌بجه

ئازاد حه‌مدى
له‌ده‌رگاى سه‌ره‌كى مزگه‌وتى ( جامعه )وه، به‌ره‌و خوار به‌ده‌سته
رِاستدا ، ماڵی به‌رێز( میرزا تۆفیق هه‌بوو) .. كه خانوه‌كى دووقات بوو
حه‌وشه‌یه‌كى بچووك و حه‌وزێكیشى تێدا بوو ، له خواریانه‌وه ماڵى به‌رێز
(سۆفى غه‌فور) بوو .به‌ره‌و خوار ده‌بوویه‌وه بۆ گه‌رِه‌كى كانى ئاشقان .
. به‌شانى ماڵى سۆفى غه‌فور به‌ده‌سته رِاستدا ماڵى به‌رێز (ره‌شید نازىَ
) بوو كه له په‌روه‌رده‌كردنى هه‌نگدا شاره‌زابووه كارى ده‌كرد
.به‌ته‌نیشتانه‌وه ماڵى به‌رێز (كاكه عه‌لى حاجى فه‌ره‌ج و كاك عارفى
چایچى )براى بوو ، ئه‌مانه پورزاى دایكم بوون دواى كوشتنى باوكم منیان
گرته خۆ هه‌تاوه‌كو بومه مامۆستا 1945 تا 1960 ...به‌ته‌نیشت ئه‌مانه‌وه
ماڵى( باجى حه‌لاو) و له خواریانه‌وه خانوه‌كى دووقاتى به‌رێز (حه‌مه‌ى
عه‌به‌ى كه‌ریمه سور )
به‌و به‌ریانه‌وه ماڵه‌كانى به‌رِێز (عه‌بدوڵای حاجى مه‌لا عه‌لى ) و
(حه‌مه‌ئه‌مینى عه‌بۆ ) هه‌بوو،
به‌ته‌نیشتیانه‌وه ماڵی به‌رێز (شێخ جه‌میل ) ه كه‌ئه‌و ساتانه
شوێنه‌كه‌ى و ته‌نیشته‌كه‌ى باخێكى سه‌وزه‌وات بو، له‌لایه‌ن به‌رێز
(محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د رِه‌شان) ناسراو به حه‌مه‌شه‌ل و براكه‌ى (محمود )
ده‌برا به‌رِێوه..سه‌وزه‌ى { كه‌وه‌ر ، كه‌ره‌وز ، سڵق وبیبه‌ر ، باینجانى
}تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرا و به‌زێرابى مزگه‌وته‌كه ئاو ده‌درا .

كاكه حه‌مه كه‌سایه‌تیه‌كى زۆر كراوه‌و قسه خۆش بوو ..له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
كاكه حه‌مه منى زۆر خۆش ده‌ویست ، زوربه‌ى كاتم له‌وىَ بووم ،وه تاوه‌كو
بووشم به مامۆستا په‌یوه‌ندیه كه‌مان پتر بوو به‌تایبه‌تى له
به‌ندیخانه‌دا زیاد ساڵێكمان به‌سه‌ربرد.. ئه‌م به‌رێزه له باخه‌كه‌یدا
زۆر گه‌نجو كه‌سایه‌تى سه‌ردانیان ده‌كرد .. باش دێته‌وه‌یادم كه‌له پۆلى
چوارى سه‌ره‌تایی بووم فێرى ئه‌م سروده‌ى كردم :-
ئازادى خواى كوردین ئێمه شورای پۆڵا‌و به‌ردین ئێمه
پشتى جوتیارى زه‌بوونین ئاڵای به‌رزى چوون یه‌ك بوونین
ئاغا و به‌گزادانى زۆر دار دوژمنى گیانى گه‌لى هه‌ژار
بارووت و قورقشم و پۆڵا گولله‌ى زۆردارى ناقۆڵا
یه‌ك زه‌رِه كارمان لێناكا ته‌ركى رێگامان پێناكا
گه‌ر مردوین له‌م
رێگا‌و بانه نابین به پیاوى بێگانه
به‌یانیه‌ك له قوتابخانه وه‌كو سرود ووتمه‌وه .. به‌ڵام له پاش وانه‌ى
یه‌كه‌م به‌رِێوه به‌ر بانگى كردم ووتى ئافه‌رین به‌ڵام له رِیزدا
له‌مه‌و دووا ئه‌و سروده‌مه‌ڵێ.. به‌ڵام به ماوه‌یه‌كى كه‌م زۆر
له‌قوتابیه‌كان له‌به‌ریان كرد و له‌سه‌یرانه‌كاندا ده‌ووترانه‌وه ….
كاكه حه‌مه له‌هه‌ڵه‌بجه هاتۆته دنیاوه و تێیدا درێژه‌ى به‌تێكۆشانى
بێووچان داوه و ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ خاتو(زه‌كیه ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح )
پێك هێناوه ئه‌م منداڵانه‌ى بووه {تانیا - تابان - رزگار - كه‌ژاڵ - گۆنا
- گۆران - تاڤگه - ئاڵا - ئاسۆز }..كه سایه‌تیه‌كى دڵ گه‌وره‌و نیشتمان
په‌روه‌رى كۆڵنه‌ده‌رى ناو به‌ندیخانه‌كان بوو .. له‌هه‌مو رِاپه‌رِین و
بۆنه كاندا دووچارى گرتن زیاد له بیست جار بوَ ته‌وه ..هه‌میشه
به‌به‌رده‌وامى هه‌ڵگرو داواكاریه‌كانى چه‌و ساوه‌كان بووه ، له‌نمونه‌ى
داواكارى (نان بۆمیلله‌ت ، مافى جوتیاران ،مافى ئافره‌تان ، مافى گه‌لى
عیراق دژى په‌یمانه‌كانى داگیر كه‌ران ، وداواى ئاشتى بۆكوردستان ) كه
له‌پێناویدا دوو ساڵ‌و نیو به‌ند كرا‌و ، به‌ندیخانه‌كانى ( هه‌ڵه‌بجه ،
سله‌یمانى ، كه‌ركوك ،به‌غداد ، ره‌مادى ، و نه‌گره‌سه‌لمان )دى ..وه ناز
ناوى (ئه‌بو ئه‌سه‌دى ) ان پێبه‌خشى له‌سه‌ر ئازایی و به‌رگه گریو كه‌یدا
.. دووجار ماڵه‌كه‌شى سوتێنرا..یادى ئه‌و جۆره تێكۆشه‌رانه هه‌میشه
به‌رزوو شكۆ داربن .
له‌زنجیره
ی
1
یاده‌وه‌رییه كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره
ی 2یاده‌وریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
3 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 4 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 5 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
6 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
7 یاده‌وه‌ریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|