|
كێ
بوو هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد؟!

هه‌موولایه‌كمان ئه‌وه ده‌زانین گه‌له‌كه‌مان ده‌یاها ساڵه خه‌بات ده‌كات
وخوێن ده‌رِێژێت له پێناو سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ی به‌رده‌وام لێ زه‌وت
كراوه و به هه‌موو شێوازێكی نا مرۆڤانه ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و
چه‌وسێنراوه‌ته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نفال ده‌كرێت و به چه‌كی كیمیاوی
قاتوقرِ ده‌كرێـت،حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی گۆره‌پانی خه‌باتی كوردستانی
هه‌رگیز نه‌وه‌ستاون له ململانێ و روبه‌روبونه‌وه‌ی رژێمه تۆتالیتاریه
یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق بۆ گه‌شتن به خواستی میله‌ته زوڵم
لێكراوه‌كه‌مان،له كاتێكدا هه‌موو گه‌لی كورد به خۆشی و شادیه‌وه
ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردن ده‌گێرِن بۆ به‌شداری كردن له پرۆسه‌یه‌كه‌ی
دیموكراسی،كه جێگه‌ی شانازی گه‌ل و حكومه‌ت و دۆسته‌كانمانه، ئاله‌م
كاته‌دا لێره وله‌وێ به هه‌ندێك ووشه‌ی دور له هاوپه‌یمانی و نه‌شیاو
به دۆخی سیاسی ئه‌مرۆی گه‌له‌كه‌مان حزبمان له‌كه‌دار ده‌كرێت له‌لایه‌ن
هه‌ندێَك كه‌سانه‌وه كه هه‌ست به به‌ر پرسیارێتی نیشتمانی ناكه‌ن و
دۆخه‌كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی خۆیاندا به‌كارده‌هێنن كه دوا
هێرشیان له لایه‌ن كاندیدی ژماره (17) لیستی هاوپه‌یمانی بوو له كۆرێك
دا له هه‌له‌َبجه رۆژی 26/2/2010 كه حزبمان تاوانبار ده‌كات به كیمیا
بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ رژێمی فاشی به‌عسدا،ئێمه كاندیدی ناوبراو و
به‌ره‌ی كوردستانی وخه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه شایه‌ت كه هه‌ڵوێستی
حزبمان چۆن بووه له هه‌ریه‌ك له شه‌رِی عێراق- ئێران و كیمیا بارانی
هه‌له‌َبجه و هه‌تابه‌شه‌رِی ناوخۆ ده‌گات..پاشان به‌رێزیان هه‌ر
به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن زاتی ئه‌وه ده‌كات ووشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه
له‌گه‌ل توتكه‌سه‌گ دا هاو رِیز بكات.
مه‌به‌ستمانه بڵێین ووته‌كانی ناوبراو هه‌ربیانوو پاساوێكی هه‌بێـت ئێمه
هۆكار نه‌بووین . بۆیه پێمان سه‌یره كه به‌رێزیان به‌وجۆره داخی
كه‌سانێكی تر به ئێمه برِێژێت و سوكایه‌تی به مێژوو خه‌باتی پێشمه‌رگه
و خوێنی شه‌هیدانی ئه‌م گه‌له بكات.
لێره‌وه به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌نارِوایانه‌ی ئه‌و كاندیده‌ی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ین بۆسه‌ر حزبمان و رایده‌گه‌یه‌نین كه
رێوشوێنی یاسایی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
كۆمیته‌ی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
حزبی شیوعی كوردستان
28/2/2010
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|