|
په‌یامى ناوه‌ندى
چاك
بۆ كه‌مپینى به‌جینۆسایدناساندنى دۆسێى هه‌له‌بجه.

بێگومان هه‌موومان به
یه‌كه‌مین بریارى دادگا توشى نیگه‌رانى بووین، كه‌وا دۆسێى گازبارانى
شارێكى كوردنشینى وه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌جینۆساید نه‌ناساند،چونكه ئه‌وتاوانه
هه‌موو رِه‌گه‌زه‌كانى جینۆسایدیان تێدابوو، هه‌ر له‌تاوانى دژى مرۆڤایه‌تیه‌وه
هه‌تا كۆمه‌ڵكوژىء تاوانى جه‌نگ، ئه‌وا خۆشبه‌ختانه له‌تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یدا
بریارێكى ته‌ندروستتر ده‌دات، بێگومان ئێمه‌ش له‌ناوه‌ندى هه‌له‌بجه دژبه‌ئه‌نفالءجینۆسایدكردنى
گه‌لى كورد - چاك، وه‌كو به‌رێزتان هه‌ر زوو تانه‌مان له‌برِیارى دادگاكه‌داو
كه‌مپیه‌نێكمان بۆ رِاگه‌یاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژماره‌یه‌كى زۆر واژۆمان
كۆكرده‌وه، به‌هه‌رحاڵ ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه به‌فه‌رمى رِێز له‌هه‌وڵه
گرنگء پرِبایه‌خه‌كه‌تان بگرینء هه‌رلێره‌شه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سء لایه‌نانه
بلێین كه‌هه‌وڵه‌كه‌ى ئێمه‌و ئێوه ئاسنى سارد كوتان نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌ركێكى
ئه‌خلاقىء نه‌ته‌وه‌یى بوو، كه‌زووبه‌ته‌نگه‌وه هاتنء له‌كه‌موكورِى
بریارى دادگاكه بێده‌نگ نه‌بووین. به‌تایبه‌تى ئێوه‌ى به‌رێز ده‌ستپێشخه‌ریتان
كردوو له‌كاتى خۆیدا واژۆكانتان گه‌یانده په‌رله‌مان. هه‌رلێره‌وه سوپاسء
پێزانینى خۆمان ئاراسته‌ى به‌رێزتانء دادوه‌رى لێكۆلینه‌وه‌و تیمى لێكۆلینه‌وه‌ى
دۆسێكه‌و داواكارى گشتىء ده‌سته‌ى پارێزه‌رانى داكۆكى كار له‌قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه
ده‌كه‌ینء به‌رێزه‌وه ته‌ماشاى كارى هه‌ریه‌كێك له‌وبه‌رێزانه ده‌كه‌ین..
له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌داخێكى زۆره‌وه پیرۆزبایى له‌خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌ته‌وه‌ى
كورد ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه هه‌رگیز خوازیارى وه‌ها سه‌ركه‌وتنێك
نه‌بووین، بریا تاوانى هه‌ڵه‌بجه روى نه‌دایه‌و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌مان نه‌دیبایه.
ناوه‌نـــــــــــــدى هه‌ڵه‌بجه
دژبه‌ئه‌نفالءجینۆسایدكردنى گه‌لى كورد- چاك
5ى ئازارى 2010
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|