|
باڵیۆزى هۆڵه‌ندا
له‌عیراق سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدى كرد

یوسف هه‌ورامى
له‌میانه‌ى سه‌ردانى كه‌سایه‌تى سیاسى ورۆشنبیریه‌كان بۆهه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
پیتر ڤان باڵیۆزى هۆله‌ندا له‌به‌غدابه‌یاوه‌رى د0تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى
ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد‌و سه‌ره‌تا
له‌یادگارى هه‌ڵبجه له‌لایه‌ن قایمقامى هه‌ڵبجه به‌وه‌كاله‌ت ونوێنه‌رى
دام وده‌زگاحكومى وحیزبیه‌كانه‌وه به‌گه‌رمى پیشوازیان لیكراو دواتر
به‌شه‌كانى یادگاریه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌دانیشتنیكدا قایمقامى
هه‌له‌بجه ووته‌یه‌كى له‌هه‌مبه‌ر كاره‌ساتى هه‌له‌بجه پیشكه‌ش كرد‌و
تیشكى خسته سه‌ر گه‌وره‌یى كاره‌ساته‌كه دواتر سه‌رۆكى شاره‌وانى
هه‌له‌بجه پرۆژه‌یه‌كى پیشكه‌ش به‌بالیۆزى هۆله‌ندا كرد‌و داوایكرد ده‌ستى
هاوكارى هۆله‌ندا له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه ببینن 0
دواتر سه‌ردانى مه‌زارى شه‌هیدانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد‌و تاجه
گولینه‌ى رێز‌و وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زارى پیرۆزیان دانا‌و له‌ووته‌یه‌كیدا
بالیۆزى هۆله‌ندا ئاماژه‌ى به‌درنده‌یى رِژێمى به‌عس كرد‌و هیواى خواست
كاره‌ساتى له‌وجۆره له‌جیهاندا دوباره نه‌بیته‌وه
.........
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|