|
|
|
مۆدێلى موماره‌سه كردنى دیموكراسیه‌ت ئاوایه .. نه‌ك ئاوا !
هونه‌ر خورماڵى ئه‌توانم پشتگیرى بكه‌م له‌و بۆچونه‌ى كه پێ ى وایه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه ، وه‌ك حكومه‌ت ، وه‌ك خه‌ڵك له سه‌ره‌تاكانى موماره‌سه كردنى دیموكراسیه‌تدایه و هه‌رگیز نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ى كه بتوانێت وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ به‌رِێوه‌بردن و مامه‌ڵه‌كردن بگه‌رِێوه‌ته‌وه بۆ پره‌نسیپه‌كانى دیموكراسیه‌ت .. هه‌رده‌م له خه‌یاڵى ئه‌وه‌دام كه‌ى بێت و ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لانى پێشكه‌وتوخواز بتوانین مۆدێلى بیر كردنه‌وه و كاركردنمان بگۆرِین و رِێگاكان خۆش بكه‌ین له به‌رده‌م ئه‌و سیستمه‌ى كه پێ ى ده‌وترێت دیموكراسیه‌ت .. هه‌رچه‌نده خودى دیموكراسیه‌تیش قسه‌ى زۆرى له سه‌ره به‌لاَم هه‌ر چۆن بێت ده‌وازه‌یه‌كى هێشتوه‌ته‌وه بۆ گوزه‌رى بیرورِاجیاوازه‌كان .. بۆ سه‌لماندنى ئه‌و رِاستى یه‌ى كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى دیموكرات خوازه به تێپه‌رِاندن و چاو نوقاندن له ئاست هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندى كوردى دا ده‌سه‌لاَتى ئێمه سازشى كرد له سه‌ر تێپه‌رِاندنى پرۆژه یاساى ده‌نگ دان .. هه‌ر بۆ رِوونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى زۆر گونجاوه .. وێرِاى گله‌یى و گازه‌نده‌كان .. وێرِاى جیاوازى رِه‌نگ و ئایدیاكان جارێكى تر كورد رِووى كرده‌وه سندوقه‌كانى ده‌نگ دان ... هه‌ڵبه‌ته ویردى سه‌ر زمانى هه‌موو كوردێك له سیاسى یه‌كان و نا سیاسى یه‌كان .. له پیر و گه‌نج و جاحێڵه‌كان به هه‌ردوو رِه‌گه‌زه‌وه بریتى بووه له " قورس كردنى پارسه‌نگى كورد له به‌غداد " ئه‌مه رِاستى یه‌كه و كه‌س ناتونێت نكوڵى بكات ... به‌لاَم له هه‌مان كاتدا وه‌ك ووتم موماره‌سه كردنى شه‌قڵێكى تر‌ى دیموكراسیه‌ته ئه‌گه‌ر چى لێره و له‌وىَ پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست نه‌چوبێت به‌رِێوه .. به‌لاَم دواجار گرنگ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و به‌شدارى گه‌لى كورد بوو . ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك حه‌زى بۆ دیموكراسیه‌ت و هه‌نگاونان به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتوخواز هه‌یه .. له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر هه‌مان خه‌ڵك كۆمه‌ڵێك مامه‌ڵه‌ى سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كه‌ن كه نه‌ك هه‌ر فرِى به دیموكراسیه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى یه‌وه نى یه .. بگره بێ مسته‌وایى تاكى كوردى ده‌رده‌خات له به‌رامبه‌ر حه‌زه‌كانى خۆیدا .. خۆشه مرۆڤ بتوانێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گوزارش له خۆشى یه‌كانى بكات .. خۆشه مرۆڤ ئازاد و چاوكراوه بێت .. خۆشه مرۆڤ هه‌ست به بوونى خۆى بكات .. به‌لاَم به شێوه‌یه‌ك له چوار چێوه‌ى مۆراڵدا بێت و سنووره‌كانى مافى گشتى پێشێل نه‌كات .. نازانم گه‌لى كورد كه‌ى واز له ته‌ق و توق ئه‌هێنێت .. ئایا ته‌قاندنى فیشه‌كێك به‌ره‌و ئاسمان گوزارشه له خۆشى ؟؟؟؟ ئایا به رِاى ئێوه ئه‌مه جۆرێك نىیه له نه‌خۆشى یه هستیرى یه‌كان ؟؟؟!! یان رِاست تر ئه‌مه به‌شێك نى یه له لاسایى كردنه‌وه‌یه‌كى سه‌قه‌ت ؟! . ناكرێت ئه‌وه بشارینه‌وه كه زۆر كات ئه‌مه ده‌كرێته تاوانێك ده‌درێته پاڵ ده‌سه‌لاَت و حیزب ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به ویژدان بین ئه‌مه به‌شێكه له په‌روه‌رده ئه‌خلاقى یه‌كانى تاك نه‌ك حیزب و ده‌سه‌لاَت .. هه‌موو كه‌سێك به‌ر له‌وه‌ى ئینتماى بۆ كیانێك هه‌بێت .. پێشتر له چوارچێوه‌ى خێزاندا په‌روه‌رده كراوه و هه‌تا دوا ساته‌كان كاریگه‌رى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه له سه‌رى جێ ده‌مێنێت ، ئه‌كرا له پاش ئاشكرا كردنى هه‌ندێك له ئه‌نجامه به‌رایی یه‌كان ئێمه‌ى كورد به شێوه‌یه‌كى مۆدێرنانه و شارستانى یانه گوزارشمان بكردایه له خۆشى یه‌كانمان .. شتێكى سه‌یر و سه‌مه‌ره نه‌بێت له لاتان ئه‌گه‌ر بڵێم یه‌كه‌مین موژده‌ى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه شكانى جامى پێشه‌وه‌ى سه‌یاره‌كه‌م بووبێت به فیشه‌كى خۆشیه‌كانى جه‌ماوه‌ر !!! ئێواره‌یه‌كى دره‌نگ له به‌یروت له گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێك دانیشتبووین ... ئه‌و شوێنه‌ى ئێمه‌ى لێ بووین كه‌مێك له ئاست گه‌رِه‌كه‌كانى خوارودا به‌رزتر بوو .. من له خه‌یاڵى لوبنان و جوانى یه‌كانى بووم له لایه‌ك .. له لایه‌كى تر بیرم له‌و بێ سه‌رو به‌ره‌یى یه ده‌كرده‌وه كه له لوبنان ئه‌مبینى له ناجێگرى بارى سیاسى و مه‌هزه‌له‌ى ده‌سه‌لاَتى ناوخۆیى .. له ناكاو ته‌ق و توق ده‌ستى پێكرد .. له خه‌یاڵه‌كه‌م رِاچه‌نیم و وام زانى ئاخۆ چى بوه له نێوان ئیسرائیل و لوبنان .. به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان جیاواز تر بوو له بۆچونه‌كه‌ى من .. بینیم یارى ئاگرینه له یه‌كێك له ماڵه‌كانى گه‌رِه‌كه‌كه‌ى خوارتر هه‌ڵده‌درێت به ئاسماندا .. له براده‌ره‌كه‌مم پرسى كه ئه‌و ماوه‌یه‌كى زۆره له ته‌رابلوس خه‌ریكى به ده‌ست هێنانى ماسته‌ره ... ووتم ئه‌مه چى یه .. ووتى لێره به‌م شێوه‌یه گوزارش له شادى ده‌كه‌ن .. ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژن بێنێت یاخود كه‌سێك خوێندكارێكیان له زانكۆ ده‌ربچێت یان له بۆنه نیشتمانى یه‌كاندا ئه‌م یارى یه ئاگرینه هه‌لده‌ده‌ن به ئاسماندا .. به راِستى هه‌ستم كرد خه‌ڵكى لوبنان وێرِاى ئه‌و نه‌هامه‌تى یانه‌ى به سه‌ریان هاتووه .. وێرِاى سه‌قه‌تى شێوازى حوكمرِانى و سه‌ره‌رِاى ده‌نگ و رِه‌نگه جیاوازه‌كان .. هێشتا هه‌ر وابه‌سته‌ن به كلتور و پره‌نسیپه‌كانى شارستانیه‌ته‌وه ... شتێكى سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم له‌و وولاَته سیستمى به‌رِێوه‌بردنى وولاَت ئاشى نه‌زانه و خوا یه‌یگێرِىَ .. به‌لاَم هیچ كات ئه‌مه كاریگه‌رى له سه‌ر په‌روه‌رده‌ى تاك نه‌بووه و نه‌یتوانیوه مۆراڵ لاى تاك له گه‌ڵ خاڵى سفردا یه‌كانگیر بكات . ئه‌خوازم چیتر ئێمه‌ش مۆدیله‌كانى ژیان به شێوه‌یه‌كى شارستانى یانه و دوور له عه‌قڵیه‌تى حساب نه‌كردن بۆ مافى گشت .. موماره‌سه بكه‌ین و ئه‌گه‌ر نه‌مان توانى باشى بكه‌ین .. با ده‌ستى لێ نه‌ده‌ین نه‌وه‌ك خراپى بكه‌ین .
hunaromer@yahoo.com |
|
|
|
|