|
زنجیره‌ى 5 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه

ئازاد حه‌مدى
سه‌رى ساڵى كه(1951) خوێندنگا كرایه‌وه ، چوینه خوێندنگاى ناوه‌ندى
هه‌ڵه‌بجه..كه له‌سه‌رو سه‌راكه‌وه بوو، بینایه‌كه‌ى له‌به‌ردوچیمونتۆ و
باش بوو..به‌رِێوه‌به‌ره‌كه‌ى به‌رِێز مامۆستا ( حمید ) وابزانم كۆیی بوو
قاچێكى ته‌واو نه‌بوو نه‌ده‌نوشتلیه‌وه ..له‌نزیك نیوه‌ى ساڵدا ئه‌م
به‌رِێزه گوێزرایه‌وه..مامۆستا (بابا عه‌لى شێخ له‌تیف ) بووه جێگرى ،
له‌و سه‌رو به‌ندانه‌دا جم‌و جۆڵى سیاسی و خوێند كاران سه‌رى هه‌ڵدا
..گه‌یشته ئاستێك زۆربه‌ى رۆژه‌كان ئه‌بووه مانگرتن و ده‌چووینه
گۆرِه‌پانه‌كه ..له پێشدا له‌سه‌ر مامۆستا ( قاسم ) مامۆستاى ئینگلیزى
بوو كه روونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌كه‌شى هه‌ر به زمانى ئینگلیزى بوو ..
داوا ده‌كرا به عه‌ره‌بى شیبكرێته‌وه ..هه‌رچه‌نده له‌ئیداره‌وه ووترا
بۆتان ده‌كرێته عه‌ره‌بیش به‌ڵام ئه‌و وارِاهاتبوو بۆی نه‌ده‌كرا وهه‌ر
به ئینگلیزى روونى ده‌كرده‌وه .. بۆیه‌كا سه‌ر له‌نوىَ مانگرتن تازه
ده‌بوویه‌وه ..شان به‌شانى ئه‌مه‌ش هه‌ڵچوونى سیاسیش له‌ئارادابوو دژ
به‌رِژێمى پاشایه‌تى..كه‌به هۆیه‌وه چه‌ند خوێندكارێكى چالاك
گیران..خویند كاران داواى به‌ربونیان ده‌كردن و به‌دووایدا خویندكارى پۆلى
سێهه‌م ( مه‌حموود حاجى ره‌حیم برینداركرا ..ئه‌مه‌نده‌ى تر قووتابیان
هه‌ڵچوون ..وداواى گرتن و سزادانى ئه‌وكه‌سه‌یان ده‌كرد كه به‌و كاره
هه‌ڵساوه..به‌رِێز ( مه‌حموود حسه‌ین به‌گ ) به‌ند كرا ..بۆچاره سه‌ری
بار‌و دۆخه‌كه له ناوچه‌كه ئه‌فسه‌رێكى تووندرِه‌ویان دانا به پارێزگاى
سلیمانی ئه‌وكاته پیان ده‌ووت (مته‌سه‌رٍیف ) به‌ناوى عومه‌ر عه‌لى
......زۆرى نه‌برد ده‌نگۆ بڵاو بوویه‌وه كه به‌رِێوه به‌رێكى زۆر
تووندیان داناوه بۆمان و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان داوه‌تىَ.. هات به هاتنى
گوورج ده‌ستى دایه پاك‌و خاوینى خوێندنگا‌و خوێنكاران و لێپرسینه‌وه ، وه
فرمانى دا كه نابێت كه‌س به‌جلى كوردیه‌وه بێت بۆ قوتابخانه هه‌مووى
كرده چاكه‌ت و پانتۆڵ.. به‌بێ ئه‌وه نه‌یده‌هێشت كه‌س ده‌وام بكات ..لای
زۆر خوێند كار سته‌م بوو به‌ڵام وایلێهات ناچاربوون، هه‌رهه‌موو
له‌ماوه‌یه‌یه‌كى چه‌ند رۆژی‌دا خۆیان گۆرِى ومه‌رامه‌كه‌ى چه‌سپاند..هه‌رچى
به‌رِاست بزانایه ئه‌یكرد .. نووسین له‌سه‌ر دیوار و مێزه كان
قه‌ده‌غه‌بوو ،لێپرسینه‌وه‌ى ووردی له‌سه‌ر ده‌كرد .. تا رۆژێك له یه‌كێك
له سه‌ر ئاو ده‌سته كان له‌سه‌رى نووسرابوو .. پاش تاقى كردنه‌وه‌ى خه‌تى
هه‌موومان .. خوێند كارێكمانى تاوان بار كرد به‌ناوی ( محه‌مه‌د ده‌رویش )
ئه‌مرى ده‌ركردنى دا ،هه‌رچى هه‌وڵی دا سوودى نه‌بوو ...
شایانى باسه ئه‌م به‌رِێوه به‌ره گرنگى زۆرى دا به چالاكى وه‌رزشیه‌كان
و هونه‌ریه‌كان ..به‌شدارى چالاكانه له بۆنه‌كاندا به‌تایبه‌تى جه‌ژنى
دار‌و دره‌خت له‌ناو باخى گشتی..گه‌وره‌ترین ژوورى ته‌رخان كرد بۆ ژوورى
وێنه‌و هۆى روونكردنه‌وه‌كان ، هه موو پێداویستیه‌كانى بۆ ته‌رخان كرد .
ئه‌م كاره‌ى به‌ره‌و رووی هه‌ردوومامۆستا فوئاد عیزه‌ت و ساڵح ملامحه‌مه‌د
و له خوێندكاران‌دا گرنگى و ده‌ورى زۆرى دا به من و حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
،،
چى وێنه‌و نه‌خشه‌ى ناو كتێبه‌كانى هه‌رسێ پۆله‌كه هه‌بوو پێی
درووستكردین..له پۆلى سێه‌مدا بووین له‌وانه‌ى عه‌ره‌بیدا ناردى به‌دوواى
من و حه‌مه‌سه‌عید دا هه‌رچه‌ند مامۆستا ( سه‌مه‌د) نه‌یهێشت .. به‌ڵام خۆی
هات و له‌پۆله‌كه ده‌ری هێناین .. ووتى له‌گه‌ڵ مامۆستا فوئاد وساڵه‌ح دا
بچن بۆ باوه‌كۆچه‌ك بۆ ره‌سم كردن و مه‌حمود عه‌لى دێت له‌گه‌ڵتان ،
هه‌رچه‌ند ره‌مه‌زانه به‌ڵام ئه‌بێ میواندارى باشتان بكات .. هه‌ركاتێك
گه‌رِانه‌وه من چاوه‌رِووانتانم ..ئێواره كه رِاینه‌وه هات به
پیرمانه‌وه و ده‌ستخۆشی لێكردین.
شایانى باسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له پۆله‌كه‌ماندا له‌وانه‌ی مامۆستا
(قاسمدا) ژاوه ژاو ده‌كراو كه‌شتى ده‌نووسى له‌سه‌ر ته‌خته رِه‌شه‌كه
،قووریان تێده‌گرت .. به‌من و نورى محه‌مه‌د مه‌حمودى ده‌زانى چونكه
له‌دوواوه بووین ..!!؟هه‌رچه‌ند سوێندمان خوارد سوودى نه‌بوو ..بۆ
به‌جێهێنانى رِقه‌كه‌ى وانى مێژوو وجوغرافیاى وه‌رگرت..له‌گه‌ڵئه‌وه‌ى له
ئینگلیزى وجه‌غرافیا زۆر باش بووم هه‌ردوكمانى خست و سالێك من و نورى
باجه‌كه‌یمان دا ..
له ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه‌دا به‌بیرمدا بێت ئه‌م مامۆستایانه وانه‌یان
ده‌ووته‌وه :-
حه‌مید...../ سه‌عده‌دین ئیبراهبم / بابا عه‌لى شێخ له‌تیف / قاسم....../
فوئاد عیزه‌ت / محه‌مه‌د حه‌وێز / ساڵه‌ح مه‌لا محه‌مه‌د / فازیل عیرفان /
ئیحسان حیكمه‌ت / مسته‌فا مه‌لاسه‌عید / عه‌مه‌ر مسته‌فا /جه‌لیل
میسرى/محێدین سه‌ید ئه‌حمه‌د / سه‌مه‌د محێدین ...................
 
سعدالدین
بابا علی ئیحسان
حیكمه‌ت فوئادعیزه‌ت
ساڵه‌ح مه‌لا محه‌مه‌د
وه‌ئه‌م خوێند كارانه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا خوێند كاربوون له‌ناوه‌ندى
هه‌ڵه‌بجه :-
نورى محه‌مه‌د مه‌حمود / نورى شێخ فه‌ره‌ج / نورى شێخ ئه‌حمه‌د / فاتح شێخ
ئه‌نوه‌ر / كیسرا عه‌بدوڵا / مسته‌فا حسه‌ین به‌گ / نورى مه‌لا حسه‌ین /
جه‌مال محه‌مه‌د كه‌ره‌م / ماجدمحه‌مه‌دباول / ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دباول /
ماجدشێخ ئه‌حمه‌د / محه‌مه‌د شێخ ئه‌حمه‌د / مه‌حمود حاجی ره‌حیم / جه‌لال
حاجی ره‌حیم / محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به‌گ / ساڵه‌ح محه‌مه‌د مه‌حمود / ره‌ئوف
ئه‌حمه‌د بارام / حه‌مه‌عه‌لى میرزا حسه‌ین / حه‌مه عه‌لى ساڵه‌ح / فوئاد
ئه‌حمه‌د بابان / مادح وه مه‌زهه‌ر وه ناسیح شێخ عه‌لادین / محه‌مه‌د
ساڵه‌ح فه‌تحوڵا / هادى هه‌ورامى / مه‌هدى مه‌لا فه‌ره‌ج / غه‌ریب حه‌مه
ئه‌مین حه‌مه / مه‌حمود محه‌مه‌د ساڵه‌ح / محه‌مه‌د حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن
/ ئه‌حمه‌د حه‌مه عه‌لى جه‌واز / عوسمان گه‌وهه‌ر / فائق و به‌هرۆز
ئه‌حمه‌د به‌گ / فه‌ریق داوود به‌گ / عه‌بدوڵا محه‌مه‌د ئه‌مین / حه‌مه
ره‌شید قادر / فوئاد تۆفیق / حسه‌ین محه‌مه‌د غه‌فور / عه‌بدول خالق
هه‌ورامى / نیزام محه‌مه‌د / عه‌باس ئه‌مین / هۆشیار سه‌ید ئه‌حمه‌د /
عومه‌ر محه‌مه‌د حسه‌ین / سه‌ركه‌وت مسته‌فا / نه‌وزاد ساڵه‌ح ره‌فعه‌ت /
نزار خالد نه‌قشبه‌ندى / نه‌وزاد ساڵه‌ح خۆشناو / هۆگر مه‌حمود / حسه‌ین
عه‌بدوڵا / شه‌ماڵ كه‌ریم ئه‌فه‌ندى / كه‌مال عه‌لى حه‌مامچى / ساڵه‌ح
زۆراب / محه‌مه‌د و ئه‌حمه‌د نورى حه‌لاو / حه‌مه ئه‌مین و
ئه‌سوه‌دمحه‌مه‌د مسته‌فا / موعته‌سه‌م عوسمان / بورهان عه‌بدوڵا / دارا
زۆراب / به‌هجه‌ت عیزه‌ت به‌گ / له‌تیف شاكر / حه‌مدى وه سه‌باح محه‌مه‌د
سه‌عید به‌گ / عه‌بدول ره‌حیم حسه‌ین ( ئه‌وكه ) / له‌تیف محه‌مه‌د ره‌شید
/ محمود عه‌لى ره‌مه‌زان (باوه كۆچه‌كى ) / جه‌لال عارف چاوه‌ش / زاهد وه
نورى شێخ عومه‌ر / ساحیب محه‌مه‌د زه‌كى / ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین (عه‌نه‌ب
) / ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین عه‌باس به‌گ / غه‌ریب محه‌مه‌د غوڵام /
ئیبراهیم سه‌ید عه‌لى / غه‌ریب حاجى ناجى / غه‌ریب شێخ ره‌ئوف / محه‌مه‌د
عه‌لى فه‌تاح / ره‌ئوف ره‌شید / مه‌لا ره‌ئۆف / ئه‌حمه‌د حاجى عه‌لی /
موختار عه‌لى محه‌مه‌د / محه‌مه‌د عه‌لى كه‌ریم / عه‌ینه‌دین نه‌جمه‌دین /
ئه‌كره‌م شێخ فه‌ره‌ج / فازل عه‌لی / محه‌مه‌د مه‌لا مه‌عروف / حه‌مه
سه‌عید حاجى ئه‌حمه‌د / عه‌سمان خاڵه ئه‌حمه‌د / كه‌مال مه‌لا قادر /
بارام سه‌عدى به‌گ / تاهر مه‌حمود / مه‌هدى شێخ عابد / ئه‌نوه‌ر شێخ
فه‌ره‌ج .........داواى لێبووردن له‌و به‌رِێزانه‌ى ناوه‌كانیانم له یاد
نه‌ماوه .
پاش ته‌واو كردنى پۆلى سێهه‌م فۆرمان پرِكرده‌وه .. بۆ هونه‌ره جوانه
كانى به غداد به‌شى مۆیوزیك ، هه‌رچه‌نده وه‌رگبرام كه‌سوكارو براكانم
لایان په‌سه‌ند نه بوو .. ناچار له‌خانه‌ى مامۆستایان وه‌رگیرام .
تكایه ماویه‌تى.................
له‌زنجیره
ی
1
یاده‌وه‌رییه كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره
ی 2یاده‌وریه‌كانم له‌هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى
3 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 4 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
زنجیره‌ى 5 یاده‌وه‌ریه‌كانم له هه‌ڵه‌بجه
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|