به پێچه‌وانه‌ی
خواستی دادوه‌ره کورده‌که‌ی داداگاوه!
دوا
بڕیاری دادگا دڵ خۆشیکردین

پاش ئه‌وه‌ی
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ده‌رباره‌ی دۆسێی كیمیابارانكردنی
هه‌له‌بجه رۆژی 17/1/2010 بریاری له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌و
تاوانبارانه‌وه خوێنده‌وه، هه‌موومان به‌نیگه‌رانی‌و دڵته‌نگیه‌وه
پێشوازیمان لێ‌كرد، چه‌ندین ناره‌زایی نامه‌و هه‌ڵمه‌تی واژۆكۆكردنه‌وه
له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كان‌و ڕۆشنبیرانی لێكه‌وته‌وه، له‌ناودادگاش
داوكاری گشتی‌و ده‌سته‌ی پازێزه‌رانی داكۆكی كار تانه‌یان له‌بریاره‌كه‌داو
داوای ته‌میزكردنه‌وه‌یان كرد، كۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیش ڕه‌واو به‌رهه‌ق
بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بریاره‌كه له‌ئاستی خواستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
جینۆسایدكراودا نه‌بوو، كه‌له‌سایه‌یدا بتوانێ حصانه‌یه‌ك مسۆگه‌ر
بكات، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌رپه‌لاماری جینۆسایدوسڕینه‌وه‌ی
شوناسی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵام پاش تێهه‌ڵچوونه‌وه
خۆشبه‌ختانه دادگا بریارێكی ته‌ندروستری داوبریاره‌كه‌ی له‌ماده‌ی
دوانزه‌وه گۆڕی بۆماده‌ی یانزه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی دلخۆشی هه‌موولایه‌كمانه،
وێڕای ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌وه دوباره ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ڵێین
بریا تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ڕوی نه‌دایه‌و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شمان نه‌بوایه،
به‌م بۆنه‌یه‌وه ناچارین پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین‌و
سوپاس‌و پێزانینی خۆشمان ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی لێكۆلینه‌وه‌ی
دۆسێی هه‌ڵه‌بجه‌و تیمی لێكۆلینه‌وه‌و داواكاری گشتی‌و ده‌سته‌ی
پارێزه‌رانی داكۆكی كار بكه‌ین، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و
رێكخراو‌و رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوس‌و رۆشنبیرانه بكه‌ین، كه‌وا ناره‌زایه‌تیان
له‌بریاره‌كه‌ی پێشووده‌ربڕی‌و داوای ته‌میزكردنه‌وه‌یان كرد.
بێگومان سةرئه نجامى دؤسيَكه چه‌نده په‌یوه‌سته‌به بریاری دادگاوه
ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌سته به‌ڕه‌خنه‌و ناره‌زایه‌تی‌و تانه یاساییه‌كانی
هه‌موومانه‌وه كه له‌كاتی خۆیدا بیده‌نگ نه‌بووین. ئه‌وه‌ی بێده‌نگیش
بوو، یان وه‌ک دادوه‌ره کورده‌که‌ی ناو دادگا دژی گۆڕینی بڕیاره‌که
بوو بۆ بڕیاری داننان به‌وه‌ی که ئه‌و تاوانه جینۆسایده!!!! ئێمه
هه‌ر پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان لێده‌که‌ین. هیواداریشین تاوانی
وا دووباره نه‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و هیچ گروپ و نه‌ته‌وه‌یه‌ک
له جیهاندا. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژبه‌ئه‌نفالكردن‌و جینۆسایدی گه‌لی
كورد- چاك