|
به‌ریوه‌چونى
ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

یوسف هه‌ورامى
سه‌رله‌به‌یانى
ئه‌مرۆ رۆژی
4 - 3 - 2010 له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌نگدانی تایبه‌ت
ده‌ستی پێكرد ئه‌مه‌و كه له‌قوتابخانه‌ى بورهانى بنه‌ره‌تى هێزه‌كانى
پاسه‌وانى سنوره پۆلیس وئاسایش له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كى هێمنانه‌و
به‌شێوه‌یه‌كى ریك وپیك ده‌نگى خۆیان دا‌و هه‌ربۆئه‌م مه‌به‌سته مامۆستا
فه‌رهاد به‌رپرسى بنكه‌ى تایبه‌ت به‌هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ رای گه‌یاند :
پرۆسه‌كه زۆر به‌سه‌ركه‌وتوانه ئه‌روات به‌ریوه وئازادانه هیزه
چه‌كداره‌كان ده‌نگى خۆیان ئه‌ده‌ن وسه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه‌ئه‌ڵێن
داواكراوه له‌هێزه‌كان كه‌ئه‌بیت ده‌نگ بده‌ن لیستێكی تایبه‌ت ناوبراو
گوتی به‌هیچ شیوه‌یه‌ك شتى وانیه و زۆردورن له‌راستیه‌وه ته‌نها ئه‌و
قسانه بۆ بانگه‌شه‌كردنێك یان بۆسه‌رلێشواندن به‌كار دێت .
بریار وایه له 7 - 3 - 2010 له‌سه‌رجه‌م عیراق دنگدانی گشتی به‌رِێوه
بچێت سه‌رجه‌م كیانه سیاسیه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی
په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق كێ به‌ركێ ی تێدا ده‌كه‌ن .
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|