|
هه‌ڵوێست
و سه‌ربه‌رزى

ئازاد حه‌مدى
زۆرن ئه‌وكه‌سانه‌ش كه به هه‌ڵوێستن وبیرو باوه‌رِی پۆڵایینیان ، نه
پاره‌وپله‌و پایه‌ونه‌فرۆشتووه هه‌تا گیانیشیان به‌خت كردووه و سه‌رى
به‌رزیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وى نه‌كردووه.. به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستاكه
رۆژانه جۆره كه‌سانێك ده‌بیسین و ده‌بینین كه خۆیان كردۆته كاڵا و
خۆده‌فرۆشن و بێشه‌رمانه هه‌ر رِۆژه له‌سه‌ر په‌تێكن، جا له پێناوى هه‌ر
شتێك‌دا بێت ، كه پاساویان نیه، بێجگه له بێبه‌هایی و بێشه‌رمى نه‌بێت
..به‌هۆیه‌وه وایلێهاتووه خه‌ریكه ببێته دیارده‌یه‌كى ئاسایی و
بێشه‌رمانه وه به‌به‌ر چاوى رِاگه‌یاندنه‌كانه‌وه.. هه‌ر وه‌كو نه‌بایان
دیبێت ونه‌باران..وبه‌داخه‌وه ناوی پیرۆزى ( رِای ئازادى ) یشى
لێده‌نێن...
ئایا كێ خه‌تاباره له‌م جۆره هه‌ڵوێست و نه‌ریتانه..؟؟وه ئایا
په‌روه‌رده‌ی حزبایه‌تى وا ئه‌بێت .. یان به‌ر ژه‌وه‌ندى ته‌سكى حزبایه‌تى
هه‌موو شتبَكى له‌بیر بردوینه‌ته‌و ؟؟؟!! رێز له بیر‌و باوه‌رِ ،نیشتمان
په‌روه‌ریه‌تى نموونه‌ى گیان فیداكارى و خۆبه‌خت كردن
وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌گشتیه‌كان چیان لێهات ؟؟؟؟؟؟.ویژدان و هه‌موو به‌ها كان بۆ
وا نرانه لاوه...؟؟؟
وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه ووتمان به هه‌ڵوێست و خاوه‌ن بیر‌و باوه‌رِی به‌هێز
له ریزه‌كانمانا زۆر زۆرن .. به ڵام من بۆ ئه‌وه‌ى ویسته‌كه‌م بسه‌لمێنم
ئه‌م دوونموونه زۆركۆنه‌ى سه‌ر ده‌مى ئیسلام ده‌هیًنمه‌وه .. بۆئه‌وه‌ى
به‌راووره‌كه‌مان له‌گه‌ڵئه‌مرِۆماندا چۆنه‌و به‌ره‌و چه ئاستێك
ده‌رِوات..؟؟
نموونه‌ى یه‌كه‌م:
دایكى عه‌بدوڵاى كورِى زبیر[ ئه‌سماى كچی ئه‌بو به‌كر] كه‌چوار ده‌ورى
گیراو رِوو به ِرووى كوشتن بوویه‌وه ، له دایكى پرسی چیبكات..!!خۆی
بداته ده‌سته‌وه ؟؟ دایكى پێی ووت ئه‌گه‌ر ئه‌زانیت له‌سه‌ر
هه‌قیت..به‌بێ ترسی برِۆ بۆ پێشه‌وه و دوو دڵ مه‌به..عه‌بدوڵا ووتى
ئه‌گه‌ر چه‌ك دابنێم (حه‌جاج ) پارێزگارى له ژیانم ده‌كات و نام كوژێت. .
دایكى سوێندى بۆ خوارد ..( وه‌ڵاهى له‌سه‌ر هه‌ق به‌سه‌ر به‌رزى بمریت ،
زۆر باشتره‌له‌وه‌ى بژیت وسه‌رت له‌به‌رده‌م حه‌جاجدا نه‌وى بێت و بژیت )
عه‌بدووڵا ووتى : ئاخر لاشه‌كه‌م ده‌گوورێت و په‌ت په‌تى ده‌كات ؟؟
وه‌ڵامه‌كى دایكى ئه‌وه‌بوو [ كه مه‌رِ دووای سه‌ربرِینى كه‌وڵی ده‌كه‌ن
به‌چی ده‌زانێت ؟ وچی زه‌ره‌ره‌ر ده‌كات ؟؟] ..ئه‌وه بو پاش كوشتنى
عه‌بدوڵا حه‌جاج لاشه‌كه‌ى ده‌كات به داردا و سوێند ئه‌خوات لێی
نه‌كاته‌وه تا دایكى داواى لێنه‌كات ..! به‌و شێوه‌یه چه‌ند رِۆژێك
ده‌مێنێته‌وه تا له‌نیوه شه‌و دا كه حه‌جاج له‌وىَ نابێت ،
به‌گۆچانكه‌یه‌وه كوێره كوێر ده‌چێته بن داره‌كه‌و له‌گه‌ڵى ده‌دووێت
كه ئاخۆ ئه‌م سووار چاكه نه‌به‌رده دانابه‌زێت..؟؟ دووای داگرتنى ئه‌و
شه‌وه تا به‌ره به‌یان به سه‌ریه‌وه ده‌لاوێنێته‌وه.
نموونه‌ی دووه‌م :
له‌كۆتاییه‌كانى خه‌لیفه (مه‌ئمون ) دا..دوو بیر‌و رِا هاته به‌ر
لێكۆڵینه‌وه ووت‌و وێژه‌وه..كه ئایا قورئان كۆنه‌و په‌یوه‌ندى به
خواوه‌نده‌وه‌هه یه..؟ یان تازه‌یه‌و په‌یوه‌ندى به‌هاتنى
پێغه‌مبه‌ره‌وه‌هه یه ؟؟ ئه‌وانه‌ى چوونه سه‌ر رِای خه‌لیفه وازیان
لێهێنرا و ئه‌وانه‌ى به‌رگریان كرد ، دووچارى ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه دان
بوونه‌وه...یه‌كێك له‌گه‌وره فه‌قێكانى ئیسلام به‌ناوى (ئه‌حمه‌د كورِی
حه‌نبه‌ل ) كه‌و ته به‌ر ئه‌و لێشاوه و زۆر به‌بیرو باوه‌رِیه‌وه داكۆكى
ده‌كرد و به هۆیه‌وه له به‌ندیخانه مایه‌وه تاخه‌لیفه مرد به‌دووایدا
{موعته‌سه‌م} هات .. به‌كۆتو زنجیره‌وه هێنایانه به‌رده‌مى
..هه‌رچیه‌كیان له‌گه‌ڵ كرد كۆڵى نه‌دا.. تانووزه‌ى تێدا مابوو داكۆكى له
رِاكه‌ى ده‌كر دو سه‌رى نه‌وى نه‌كرد .. تا به‌هۆیه‌وه مردو لاشه‌كه‌ى به
تێك شـــكاوى درایه‌وه ده‌ست كه‌سو كارى ... ئه‌وه تا توه‌كو ئێستاكه
پاش هه‌زاران ساڵ قاره‌مانانه‌و دلێرانه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نه‌گۆرِ
نموونه‌ن و له‌سه‌ر زارن و ماوون و نه‌مردوون ...ژیانیان بووه به
نموونه‌ى سه‌ربه‌رزى خۆ به هه‌رزان نه‌فرۆشتن .
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|