|
دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه دڵخۆشبون به‌جینۆ ساید ناساندنى كه‌یسى كیمیا بارانى
هه‌ڵه‌بجه

یوسف هه‌ورامى
دواى ئه‌وه‌ى دادگاى بالاَى تاوانه‌كان به‌فه‌رمى كیمیا بارانكردنى
هه‌له‌بجه‌ى به‌جینۆ ساید ناساند سه‌رله‌ئیواره‌ى ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بونى
قایمقامى هه‌له‌بجه به‌وه‌كاله‌ت وسه‌رۆكى شاره‌وانى وسه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى
قوربانیانى كیمیا بارانى هه‌له‌بجه‌و نوینه‌رى دام وده‌زگا حیزبیه‌كان
كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌مۆنۆمێنتى هه‌له‌بجه سازكرد كه‌بوه خۆشحالى
سه‌رجه‌م دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌و له‌لیدوانیكدا قایمقامى هه‌ڵه‌بجه
به‌وه‌كاله‌ت به‌خه‌باتى راگه‌یاند به‌ناوى قایمقامى هه‌له‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ى
قوربانیان وسه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان پیرۆزبایى له خۆمان وته‌واوى
دانیشتوانى هه‌له‌بجه‌و جه‌ماوه‌رى كوردستان وته‌واوى مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ین
به‌بۆنه‌ى ناساندنى كه‌یسى هه‌له‌بجه به‌جینۆ ساید كه‌وه‌ك ئاگادارن پیش‌تر
دادگاى بالاَى تاوانه‌كان ئه‌م تاوانه‌ى به‌تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ناساندبو
به‌لاَم پاش ته‌میزكردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى داكۆكیكارانه‌وه
ئه‌مرۆبریارى ده‌سته‌ى بالاَى ته‌میز ده‌رچوه ئه‌م كه‌یسه به‌جینۆ ساید
ناسێنرا و ده‌ستخۆشى له ده‌سته‌ى داكۆكى كاران وشایه‌تحاله‌كان
وسكالاَكاران ووه‌زاره‌تى شه‌هیدان وئه‌وانه‌ى هاوكار بون له‌سه‌رخستنى
كه‌یسى هه‌ڵبجه دوباره پیرۆز بایى له‌هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ئه‌گه‌ینیت كه‌یاسا له‌عیراق به‌رقه‌راره 0
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|