|
پیرۆزباى له
گه‌لى كوردستان به‌گشتى و كه‌سوكارى شه‌هیدانى كیمیاباران به‌تایبه‌تى

یه‌كیتى په‌رله‌مانتارانى
كوردستان
برِیارى دادگاى بالاَى تاوانه‌كانى عێراق له‌رِۆژى 17/1/2010 سه‌باره‌ت به
كه‌یسى كیمیاباران كردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید نه‌ك ته‌نها دڵى خه‌ڵكى
كوردستانى خۆش كرد ، به‌ڵكوو له‌سه‌رتا سه‌رى جیهانیش دا پێشوازیه‌كى گه‌رمى
لێكرا ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه له‌جێگه‌ى خۆیدا نه‌بوو تاوانه‌كه له‌برِى ئه‌وه‌ى
به‌جینۆساید بناسرىَ وه‌ك تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى پێناسه كرابوو ، له‌كاتێكدا
كه تاوانى له‌و جۆره هیچى كه‌متر نیه له‌و تاوانانه‌ى كه به‌جینۆساید
ده‌ناسرێ ، رِاى گشتى كوردستان و به‌تایبه‌تى خه‌ڵكى سته‌مدیده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى
شه‌هید ئه‌م برِیاره‌ى دادگاى ناوبراویان پىَ قبوڵ نه‌كرا ، ده‌ستكرا به
ده‌ربرِینى نارِه‌زایى شارستانیانه بۆ ئه‌وه‌ى مافى قوربانیان له رِووى
یاسایى و سیاسى كه مادى و مه‌عنه‌وى لێده‌كه‌وێته‌وه هه‌روا به ئاسانى
تێنه‌په‌رێت ، یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستان له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى
ئه‌م ناره‌زایه‌دا هاوبه‌شى كرد له پشگیرى و كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزا له‌گه‌لڕ
كه‌مپینى دانیشتوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌مه‌به‌ستى داواكردن بۆ
پێداچوونه‌وه‌ى برِیاره‌كه‌ى دادگاى بالاَى تاوانه‌كانى عێراق له رێگه‌ى
ناردنى نامه بۆ وه‌زاره‌تى شه‌هید و ئه‌نفال كراوان و په‌یوه‌ندى كردن به
تیمى پارێزه‌رانى كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه و سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان و
لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان.
دوواى ئه‌وه‌ى فشارێكى زۆر و هه‌وڵ و كۆششى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و تیمى
پارێزه‌رانى كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ، دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى عێراق له
رۆژى 28/2/2010 برِیارى دا به ناساندنى تاوانه‌كه به جینۆساید ، له
كاتێكدا پیرۆزبایى له خه‌ڵكى كوردستان و به‌تایبه‌تى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ى
شه‌هید ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشیش له هه‌وڵ و ته‌قه‌للاَكان ده‌كه‌ین .
یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستان داوا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
ده‌كات برِیارێكى له‌و شێوه‌ى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه بدات ، بۆئه‌وه‌ى ئه‌م
تاوانه له‌گه‌ڵ تاوانى ئه‌نفال كه ئه‌ویش به جینۆساید ناساندراوه ، ئه‌مه
ده‌بێته دوو تاوانى جینۆساید له رِووى نه‌ته‌وه‌یى به‌كاربخرێت (توڤیف)
بۆ پشتگیرى له ماف و داوا رِه‌واكانى گه‌لى كوردستان له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا.
2 / 3 / 2010
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|