|
(بۆن بنىَ
به‌رِۆحمه‌وه)

رِه‌نج قادر
هه‌ڵه‌بجه یى
بۆن بنىَ
به‌رِۆَحمه‌وه
تازه تۆله‌باخچه كانى مندا نیت
تازه له‌شه‌وه كانى مندا جریوه‌ت نایه
من ده‌مێكه خودا نه‌فره‌تى لىَ كردوم
ده مێكه دره خته كانم هه رخه زان ده‌ناسىَ
بۆن بنىَ به‌رِۆحمه‌وه
ئه‌ى تازه ترین مردنى ناسك و
ئه ى دواشه‌قامى عیشقى من
تازه له منداڵیمداناتبینمه‌وه
تازه له‌سه‌روى باڵنده كانه‌وه من نیم كه‌ده‌فرِم
تكایه بۆن بنىَ به‌رِۆحمه‌وه
ده‌مێكه سروده‌كانى گه‌لاَ نابیستم
ده‌مێكه به‌یانیه كانم غه مگینن
ده‌مێكه نه‌سیم رِێگه‌ى ماڵم نازانىَ
ویستم به قاسیدێكدا دوانامه‌ى ته‌نیایى خۆمت بۆبنیرم
ویستم به‌شه‌ماڵێكدا دواپه‌رِى وه‌ریوت بۆ بنێرم
ویستم و0ویستم و0ویستم00پێت بڵێم
بۆن بنىَ به‌رِۆحمه‌وه
تازه ئه‌وه من نیم ماڵم پرِ له‌ده‌نگى شیعروپرِله مۆسیقاى به‌سته‌و
پرِله(تار) ى ماچ بێت
ئه‌وه منم ئێستا غه مگین غه مگین
نزا به‌دیارشه‌رِه‌كانى تۆوه ده‌كه‌م
منم ته هلیله بۆسه‌فه‌ره‌كانى تۆده‌كه‌م
منم غوربه‌تم خستۆته جانتاكه‌مه‌وه
خودات لىَ ئاشكراده كه م و
ده‌ستم له سوره‌ته كانى خوادا سورده كه م
بس تۆ بۆن بنىَ به رِۆحمه وه
*****
من كه خۆم وباغ وگوڵم فه‌رامۆش كرد
من كه دایكم ونیشتیمانم فه‌رامۆش كرد
من كه هه‌ورو كێڵگه وگیام فه‌رامۆش كرد
ئه‌ى تۆ بۆ منت فه‌رامۆش كرد
بۆوه كومن خۆت نه‌سوتان بۆ عه‌شق
بۆن بنىَ به‌رِۆحمه‌وه
ئێستاش وشكه په‌رِى گه لاَى زه‌ردبوم هه‌رماوه
دڵ خۆشم كه ته نهاجارىَ بس جارىَ
بۆن بنێى به‌رِۆحمه‌وه
نزام چیتر دادى نیه
من باڵنده‌یه كى بریندارى ناو باخچه‌م
من خوێن لىَ رِۆشتویه‌كى بىَ كه‌سم
ئاخربۆبۆن نانێى به‌رِۆحمه‌وه
كه‌ده‌زانى من قه‌له‌نده‌رێكى رِێگه ون بووم
تازه خودا منى فه‌رامۆش كرد
بس قه‌ت ده‌ست نانىَ به‌رِوى تۆوه000قه‌ت ده‌ست نانىَ به‌رِوته‌وه
منداڵه‌كان هاتن وه كوگه‌لاَ رِژانه سه رشه‌قامه كان
نه ده‌ستىَ هاته خوارىَ له ئاسمان ونه جارێكى تریش
نوتفه كانیان وه‌ستان
هه‌ردێین وبارانیش جارجاره عاجزده بێت
جارجاره‌ش خودا هه ربۆ خۆشى
ته ماشاى ده‌فته‌رى خاتراته كانى ده‌كات
هه رئه وه واده كات له م پێده شته دا
ئێمه دوا جوت پێڵاو‌و دواكلاَوى سه‌رمان هه ڵبگرین و
ژیان به رِوتى به جێبهێڵین
بۆن بنىَ به رِۆحمه‌وه هه مومان هه‌ر غه‌ریبین
بم به ره‌وه
ئه‌م ته نیاییه رِۆحى خواردم
به‌م ته رمانه‌ى سه رده‌ستمه‌وه رِۆحى گه‌رِیده چى لێبكه‌م
ئه م ته‌مه نى رِێگه گرتوه به‌ره
به‌كام ماڵى ئۆقره ی‌دا بكه‌م ئه ى یار
ته ماشاهاتنم هیچ حیكمه تى تیادانه‌بو
نازانم ئه‌م هه موپایزه چیبو ته‌واونه‌بو
نازانم ئه‌م گه‌لاَیانه ى به رپه‌نجه ره‌كه‌م چى لێبكه م
چى له‌م هه موه ترسه به‌ستوه‌ى ناو خه‌یاڵم بكه‌م
به‌ناودره‌خته كاندابۆته‌نیایى كه وتوم ده‌گه‌رِێم
له‌ناوهێلانه‌كاندا بۆدوادڵۆپى رِژاوده‌گه‌رِێم
بۆن بنىَ به‌رِۆحمه‌وه
ته‌ماشا خودا چۆن منى له گۆشه‌گیریدا گیرداوه
چۆن به‌دیار سوره‌ته كانى ترس وئاگره‌وه خۆم ده‌خۆم
چۆن له‌ژێردوكه ڵه‌كانى جه‌نگدا بۆجه سته‌ى جێماوى خۆم ده‌گه‌رِێم
بۆن بنىَ به‌رِۆحمه‌وه
خودا فه‌رموى ترس ومردن ترس ومردن
ژیانه دواى ژیانه
هه رئه‌مه‌ش منم ئه‌مه‌ش خودایه
خه‌ونى منداڵیم له‌كۆلاَنێكدا لىَ كه‌وتوچیترنه‌چومه‌وه سه‌رئه‌ورِێگه‌یه
خۆم له كاغه‌زه‌كانى نوقڵ ومه ێا ێه وچكلێتدا ون كرد
ویستم هه ركۆلاره‌به‌ده‌سته كى جاران بم
كه‌چى زۆرجاریش به دواى تاشینى رِیشمدا
له‌به‌رئاوێنه كاندا ته مسیلى گه‌وره‌بونم ده‌كرد
ده‌م ویست هه‌رزوو جه‌نگاوه‌ر بم
هه‌ر زوو په‌نجه رِاوه‌شێنى ناو مه‌جلیس بم
به‌لاَم ئێستا ده زانم
منداڵى چه‌ند نزیك بوله‌رِۆحى خودا
خودائه‌وكاته‌ى له ناسكى وته‌نیایى خۆیدا مه خلوقى ناسك به رهه‌م دێنىَ
بۆن بنىَ به‌رِۆحمه‌وه تاهه‌ناسه‌م تیادایه
ئه‌ى ئه‌رخه‌وانى ناوته م وغوبارى مه‌غریب
بۆن بنىَ به‌رِۆحمه‌وه
هه موبه‌یانیه‌ك له‌به‌ر گه‌لاَوه‌ریوه‌كاندا ده‌كه وم وبه خودا ده ڵێم
ئه‌م نیشتیمانه‌م لىَ نه‌سێنى
هه‌رچیت لێسه‌ندم بس ئه‌م بێوه ژنه‌م لىَ مه سێنه
ئه‌م خوداناسكه‌ى من
ئا ئه‌م خودایه‌ى كه به‌س له‌تۆ بچوكتره لێم نه‌سێنى
ته‌نها ناوه كانى تۆ ده‌زانىَ
ئه‌م نیشتیمانه ته‌نیاو بىَ كه‌سه
ئه‌وه‌ى له شه‌وێكى پرِ به‌فردا له‌ژێرجێگاكه ی‌دا خه‌ونى به له‌دایك
بونى منه‌وه ده بینى
ئه‌ونیشتمانه‌ى كه ئێستا له‌ناو مندایه‌و كه‌چى بۆنى هه‌ڵ نامژم
به‌دواى بۆنى جه‌سته‌ى ماندویدا ده‌گه رِێم وكه‌چى نایبیستم
تكایه بۆن بنىَ به رِۆحمه‌وه
ئه مشه‌و زۆرعاجزم بۆن بنىَ به‌رِۆحمه‌وه
ئه‌وه‌نده چاوه‌رِێ بوم تاجه‌سته ى هه‌موژن وكچه كانم تاقیكرده‌وه
هیچیان ئه‌و بۆنه‌یان لىَ نه‌هات هیچیان
خودایه ئه‌ونیشتیمانه‌م لىَ نه‌سێنى **كه دایكمه ودایكم
هاورِێكانم خه‌ونى منیان كردوه‌ته مه هزه‌له‌ى ناوكۆرِه‌كانیان
له‌سه‌ر هه مومێزه‌كان باسى فرِینه‌كانى من ده كه‌ن و
له‌سه‌ر گازه‌ره‌ى پشت ده كه‌ون وبه رِۆژه پێده كه‌نن
كه‌رِاوچیه‌ك باڵه‌كانم ده‌شكێنىَ وده كه‌ومه خوارىَو نێچیرده‌بم
نێچرىَ مه گه‌ربس خودا بزانىَ چه ندشه‌لاَڵ ده‌بم له‌خوێندا
هاورِێكانم پێم پىَ ده‌كه‌نن
ئاخرنازانن فرِین چیه
هێشتا له خه‌ونه كانیاندابه دواى خوادا نه گه‌رِاون
هێشتا له خه یاڵ وئه‌ندێشه كانیاندا مه‌عشوقى رِۆحى خۆیان
نه‌دۆزیوه‌ته‌وه
ئاخرئه‌وان هێشتا نه منداڵن ونه گه‌وره
بۆیه به‌فرِینه كانى من ختوكه یان دێت بۆیه
بۆن بنىَ به رِۆحمه‌وه تۆله‌من تێبگه ئه‌ى دواگزنگ تۆله من تێبگه
منداڵه كان به پێى په‌تى دێن و
كه‌چى له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه گه‌وره‌یه‌ى تۆخودایه
جێگایه كیان نیه بۆفێربونى ژیان
یارمه تیم بده ئه مشه‌و زۆر په‌ستم
به دیارژنه بىَ پیاوه‌كانه‌وه منیش ته‌نیاده‌بم
ئه‌ها خودایه ئه‌ها
ئه‌وژنه رِه‌ش پۆشه‌ى گه‌رمیان به‌دیار مۆمێكى كزكزه‌وه
چاوه‌رِێى كردنه‌وه‌ى ده‌رگایه**چاوه‌رِێى تاشینى رِیش و
چاوه‌رِێى نان خواردن وژێر جێگاوخۆرِوت كردنه‌وه‌و لێك ئالاَنه
ئاخرخودایه خۆده‌یبینى
ئه ها خودایه
ئه‌وپیاوه شمشاڵ به ده‌سته ى هه‌ڵه بجه
له‌ژێرسۆزى هه‌ناسه‌كه ی‌دا
بۆسه‌وزایى وگیاى ته‌رِى ژێرباران و
رِاموسانى كچه قه‌یره‌یه‌ك چاوده‌گێرِىَ
ئه هاته‌مه‌ن چ وه‌رینێكه خودایه
بۆن بنىَ به رِۆحمه‌وه ژیان له كۆتایدایه
باران ده‌ره‌وه‌ى خوساند
نه‌ك خوساند قورِتابالاَ ده‌هات
یه‌كىَ به پرتاو به‌ناو چاڵه لیتاوه‌كاندا رِایده كردوده یگوت
ئه مه یه ژیان ئه‌م قورِه یه ژیان؟!
ئاخرچیبكه‌م خودایه
من هه رخه ریكى پایزه كه‌ى خۆم بوم
ویستم بۆن بنىَبه رِۆحمه‌وه خودایه
بیخه‌ره دڵى كه بۆن بنىَ به رۆحمه‌وه***به‌رِۆحمه‌وه
25/1/2010
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|