|
|
|
بۆ یادی شازده ساڵه‌ی تیرۆری به‌کر عه‌لی
(وه‌ڵام بۆ پرسیاری گۆڤاری نێوه‌ند له‌م باره‌وه) حه‌مه غه‌فور
پرسیار: هۆكاره‌كانی تیرۆركردنی به‌كر عه‌لی بۆچی دهگهرِیَتهوه؟. ئایا دهسهلاَتی ئه‌وسای یهكیَتی نیشتمانیی كوردستان بۆچی ناچاربوو كه ئه‌و هاورِیَ ههڵسورِاو و شاعیره له به‌رچاوی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی شاری سلیَمانی و لهنیَو جه‌رگه‌ی شاردا تیرۆر بكات؟. حه‌مه غه‌فور: به‌ر له‌وه‌ی بچمه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان، ئه‌مه‌وێ له یادی شازده‌هه‌مین ساڵی تیرۆرکردنی (به‌کر عه‌لی) تێۆکشهرو خه‌باتگێڕی یه‌کێتی بێکاراندا، به‌کر عه‌لیی به‌رگریکار له ئاواره‌کان، وه پێشڕه‌وی ناڕهزایهتیو خۆپیشاندانی دانیشتوانی نێو خانووه قوڕینو له لهوحو له ته‌نه‌که درووستکراوه‌کانی گه‌ڕه‌کی حامیه بۆ دیفاع له سه‌رپه‌ناکانیان، وه له دژی سیاسه‌تی پارێزگاری ئه‌وسای سلێمانی (سالار عه‌زیز) که له پێناو ده‌رکردنی ئاواره‌کانی که‌رکوک تیایاندا گرتبوویه به‌ر، سه‌ری ڕێز‌و میهرو وه‌فا دانه‌وێنم. یادی مرۆڤێکی گه‌وره‌و دڵ پڕ له هیوا بۆ به‌رقه‌رارکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕابه‌رێکی ڕیزی یه‌کێتی بێکاران بۆ جۆشدانی خه‌باتی به‌شمه‌ینه‌تان له‌ده‌وری ئاڵای سۆشیالیزم، هه‌میشه به‌رزو به‌ڕێزه. هه‌رواش دووپاتی ئه‌که‌مه‌وه لێره‌دا که شایسته‌ترین ڕێزلێنان له تێکۆشهرانو ڕابه‌رانێکی چاونهترسو خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و بێکارو ئاواره‌و بێبه‌شی له چه‌شنی به‌کر عه‌لی، درێژه‌دانه به کاروانی خهباتو تێکۆشان‌و جووڵانه‌وه‌که‌یان، خه‌باته بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هیواو ئاره‌زوانه‌ی ئه‌وان له‌پێناویدا گیانیان سه‌ربه‌رزانه به‌خت کرد.
هۆکاری تیرۆرکردنی به‌کر عه‌لی دیار‌و ئاشکرایه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و نوێنه‌رانی تازه پێگه‌یشتوی بۆرژوازی کوردی، چاویان به باڵای به‌رجه‌سته‌ی به‌کر عه‌لیدا هه‌ڵنه‌ئه‌هات. نه‌یانئه‌توانی بیبینن که چۆن ڕیزی ناڕهزایهتیو خۆپیشاندانه‌کان سازمان ئه‌داو دلێرانه به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌کاته‌وه! سه‌ری به‌رزی به‌کر عه‌لی له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی جۆش‌و خرۆشی بێکارانی شاری سلێمانیدا بۆ کار یان بیمه‌ی بێ‌کاری، ڕاوه‌ستاوی به‌کر له نێو ئاواره که‌رکوکیه‌کانی دانیشتووی سلێمانی بۆ به‌رگری له سه‌رپه‌ناکانیان، بۆ مافه‌کانیان، چاونه‌ترسی ئه‌و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵکی کرێکار‌و بێبه‌شی کوردستاندا وه‌کو چراو ئومێدی چین‌و توێژه بنده‌سته‌کانی کوردستان ئهدرهوشایهوهو نوێنه‌رانی چینه داراکانو لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی توشی هیستریا بووبون له به‌رامبه‌ریدا! به‌کر عه‌لی له‌م پێناوه‌و له‌م ڕێگایه‌دا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیه‌وه به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه له شاری سلێمانی دوای ته‌قه‌کردن له‌و خۆپیشاندانه‌ی به‌کر عه‌لی ڕێکیخستبوو بۆ به‌رده‌م پارێزگاری سلێمانی ئه‌پێکرێ، وه به برینداری تیرۆرکرا.
به‌کر عه‌لی به هه‌ڵسووڕانی خۆی له پاڵ هاوڕێبازه‌کانی وه‌کو (فه‌رهاد فه‌ره‌ج، ئه‌کره‌م چاوشینو ده‌یانی تردا) سه‌نگه‌رێکی به‌هێزیان لێدابوو له به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی حیزبه کوردیه‌کان، بۆ دیفاع‌و پارێزگاری کردن له مافه‌کانی خه‌ڵکی بێکارو ئاواره‌و ده‌سته‌نگ، له خواسته‌کانیان، له ئێستا‌و له ئایینده‌یان. ئه‌م جێگا‌و ڕێگا خهباتکارانهیهی به‌کر عه‌لی بوویه قه‌ستی سهریو به ڕۆژی ڕووناک پاسه‌وانانی سالار عه‌زیز له ناو جه‌رگه‌ی شاردا به فه‌رمانی ئه‌و خه‌ڵتانی خوێنیان کرد. ئاخر سالار عهزیزو هه‌ڤاڵه‌کانی له به‌کر عه‌لی تۆقیبوون. خۆ ئه‌وان لێهاتوویی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌و نیه وه‌ڵامی به‌کر عهلیو هاوڕێکانی به شێوه‌ی سیاسی‌و دیالۆگ بده‌نه‌وه. ئه‌وان ته‌نها که‌له‌پورێک که له خه‌باتی شاخیانهوه له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابویان، ته‌نها نه‌ریتێک که له ڕژێمی بهعسو سه‌ددامه‌وه فێربووبوون ته‌نها زمانی تفهنگو سهرکوتو سڕینه‌وه‌و تیرۆری موخالیفانی خۆیان بوو! ئه‌وان قاره‌مانی زهفهربردنن له پشته‌وه. نوێنه‌رانی چینه چاوچنۆکه‌کان له‌کوێ مه‌ردایه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاشکراو ڕاست‌و ڕه‌وانیان تێدایه له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وانی جه‌ماوه‌ریدا. ئه‌وانه‌ی ئه‌م په‌روه‌نده چاره ڕه‌شه‌یان دوێنێ بۆ خۆیان تۆمارکردووه، ئه‌مڕۆ چۆن ئه‌کرێ له به‌ره‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا جێگایان هه‌بێت! ئه‌وان دوژمنی چینایه‌تی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و بێکارو ئاواره‌و بێبه‌شن.
چینی بۆرژوازی‌و دهوڵهمهندانو ده‌سه‌ڵاتدارانیان، به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیان پاڵنه‌ریانه بۆ ده‌ستگرتن به هه‌موو شێوازێکی زه‌برو زهنگو قه‌هراوی له به‌رامبه‌ر چینه ژێر ده‌سته‌کاندا. ئه‌وان بۆ چه‌پاندنی جیهانی پڕ له ناعهدالهتیو پڕ له بێئینسافیو پڕ کوێره‌وه‌ریان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکان‌و هاوڵاتیاندا، یه‌که‌م وه‌ڵامیان تهحمیقو تۆقاندنه له ڕێی وه‌شاندنی خۆرافاتی ئایینی‌و قه‌ومیه‌وه، دوا وه‌ڵامیشیان زمانی چه‌که، زمانی سڕینه‌وه‌ی فیزیکیانه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی خۆیانه. تیرۆر کردنیش ڕیسواترینو ترسنۆکانه‌ترین شێوازی به‌لاداخستنی کێشه‌و گرفت‌و مه‌سه‌له‌کانه بۆیان. نزمترینو نابهجێترین شێوه‌و ڕێبازی نوێنه‌رانی بۆرژوازیه بۆ بێده‌نگکردنی جه‌ماوه‌ری ناڕازی‌و به‌ده‌نگهاتوو بۆ ماف‌و خواسته‌کانیان، له پێناو باشترکردنی ژیان‌و شایسته‌تر کردنی کۆمه‌ڵ بۆ هاوڵاتیانی.
به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن ده‌ست له تیرۆر لێهه‌ڵگرن. چونکه ته‌نها له‌م ڕێگایه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌کان مل ڕائه‌کێشن بۆ دهسهڵاتو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م جیهانه سهرهوخوارهو ئه‌م ئۆقیانوسانه له نادادپهروهریو جهنگو ده‌عوای دژ بهخهڵکیو برسێتی‌و ههژاریو بێکاری‌و نائارامی ته‌حه‌مول ئه‌که‌ن. به‌کر عه‌لی یه‌کێک بوو له‌و ڕابه‌ره ئازا‌و مه‌یدانیانه‌ی ئه‌م جیهانه‌ی به‌م شێوازه‌ی ئێستای به شایسته‌ی هاوڕهگهزهکانیو هاوڵاتیانی خۆی نه ئهزانیو له‌پێناو گۆڕینی شۆڕشگێڕانهیدا قۆڵی خهباتو شۆڕشی لێههڵکردبوو.
سالار عه‌زیز فه‌رمانی دا به کوشتنی به‌کر عه‌لی له ناوجه‌رگه‌ی شاردا‌و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکیه‌وه، هه‌تا مهیلو ئاره‌زووی هه‌ڵپێچانی جیهانی بۆرژوایی‌و کاروانی خه‌بات له پێناو دامه‌زراندنی جیهانێکی سه‌د جار باشتر‌و شایسته‌تر له‌وه‌ی ئێستا سهرکوتو کڵۆم بکات. به‌ڵام که‌م نه‌بوون ئه‌و نوێنه‌ره گه‌وجانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون که دهکرێو ئه‌توانن به زه‌برو زهنگو تیرۆر‌و سڕینه‌وه‌ی فیزیکی ڕابه‌رانی به‌رهه‌ڵستکاری ڕێگای سۆشیالیزم‌و دادپه‌روه‌ری، به‌سه‌ر کۆمۆنیزم‌و ڕهوتو جووڵانه‌وه‌ی کرێکاریدا سه‌رکه‌ون! ئه‌ی نابینن دوای شازده ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرکردنی ئه‌م مرۆڤه‌ی له جه‌رگه‌ی خه‌باتێکی بهرههقانهی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی سلێمانیدا ترسنۆکانه خه‌ڵتانی خوێنتان کرد، هه‌موو ساڵێک یادی ئه‌کرێته‌وه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌که‌ی وه‌کو هێمای درێژه‌ی ڕێباز‌و خه‌باته‌که‌ی وه‌کو تاجی گوڵگوڵین ئازادیخوازان‌و کرێکاران‌و کۆمۆنیسته‌کان ئه‌یخه‌نه سه‌رسه‌ریان!
شکۆدارتر بێت یادی هاوڕێمان به‌کر عه‌لی خۆشه‌ویستی کرێکار‌و ئاواره! شه‌رمه‌زاری بۆ پیلانگێڕانی تیرۆرکردنی ئه‌م ڕابه‌ره کرێکاریه! 23ئاب2010
|
|
|
|
|