|
|
|
سوپاس بۆ کاک کۆسره‌ت بۆ ئه‌و ئينسکلۆپيديايه به‌نرخه‌ی هه‌ولێر
لوقمان به‌رزنجی له‌وه‌تای مرۆڤايه‌تی درووست بووه‌مێژوو وه‌ک ده‌ريايه‌ک ته‌وژم و شه‌پۆڵ ده‌هاوێژێت.کرده‌وه‌و سه‌رکه‌ووتن و شکسته‌کانی مرۆڤ له‌ته‌ک هه‌ڵچوون و دا‌هینانه‌کانی خۆي‌دا تۆمار ده‌کات .ئه‌و تۆمارگه‌يه‌ش جێگه په‌نجه‌ی له مێژووی ڕووپه‌لی شارستانيه‌تی مرۆڤايه‌تی و شوێنه‌واره‌کان و که‌لتورێکێ مرۆڤايه‌تی يا نه‌ته‌وايه‌تی تۆمار ده‌کات. دواجارئێمه‌یمرۆڤیش نه‌وه‌له‌دواینه‌وه‌ی تری پێ ئاشناده‌که‌ين. له‌وانه‌يه ئه‌ونه‌ته‌وانه‌ی که ئێستا ئازادن و خاوه‌ن سايه‌ی خاک و سه‌ربه‌رخۆی بخۆيانن زۆرده‌مێکه به‌ووردی گرنگيان داوه‌به بووژانه‌وه‌ی ئه‌ولايه‌نه به‌ڵام ئه‌وبه‌شه گرنگه له‌ژيانی کورده‌واريمان تاڕاده‌يه‌کی زۆر فه‌رامۆش کرابوو.ئه‌ويش له‌به‌رسێکووچکه‌ی دابه‌شبوونی کوردستان و داگيرکردن و نه‌خوێنده‌واری.وای لێکردين به‌شێک له‌که‌لتورو شارستانيه‌تی نه‌ته‌وايه‌تيمان به‌ده‌ست ئه‌و سێ دێوه‌زمه‌گه‌وره‌يه‌دووچاری له‌ناوچوون ببێ. به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه له سايه‌ی ئه‌و نيمچه ئازاديه که‌سانی دڵسۆز بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌يان به‌شێک له خه‌باتی ئێستايان بۆ بووژانه‌وه‌ی شارستانيه‌ت و وه‌دی هێنانی خه‌ونی نه‌ته‌وايه‌تی ته‌رخان کردوه‌و به‌ووردی به‌دواچوونه‌وه‌له‌سه‌ر بيناکردنه‌وه‌ی بنه‌مای که‌لتوری شارستانيه‌تی کورد‌و کوردستانيدا ده‌که‌ن. به‌چاپ گه‌ياندنی به‌رهه‌مێکی وه‌ک ئينسيکلۆپيدايایهه‌ولێربه هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی ده‌سته‌يه‌کی شاره‌زاو لێهاتوو له بواری ئينسيکلۆپيديا وبه پشتيوانی وهاوکاری به‌ڕێزکاک کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری يه‌که‌می سکرتێری گشتی يه‌کيه‌تی نيشتيمانی کوردستان خه‌ونێکی گه‌وره‌و پڕۆژه‌يه‌کی نه‌ته‌وايه‌تی بۆ سه‌رجه‌م گه‌له‌که‌مان کرده ڕاستيه‌ک . له ڕیگه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌يی و ووڵاتپارێزيه‌دا توانی به‌شێک له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وايه‌تيمان زيندووبکاته‌وه‌و ڕزگاری کات له‌فه‌وتان ومشتێک له‌شارستانيه‌تی کوردستان بخاته‌وه سه‌رپێ و ده‌رگايه‌کی فراوان واڵابکات له‌به‌رده‌م ڕووناکبيرانی گه‌له‌که‌مان بۆ زياتر خۆماندووکردن بۆ به‌گه‌ياندنی ده‌يان پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وايه‌تی گه‌وره‌تر له پێناو ژياندنه‌وه و هه‌ڵساندنه‌وه‌ی شارستانيه‌تی کوردستان که سه‌دان ساڵه داگيرکه‌رو ناحه‌زانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و شارستانيه‌ته له‌بۆته‌قه‌ی خۆيان‌دا بتاوێننه‌وه‌و ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لێکی بێ ئاکار‌و بێ که‌للتورو بێناسنامه وه‌ک دۆم قه‌ره‌ج به‌دونيای ده‌روه پێناسه بکه‌ن. به‌وکاره‌شيان شه‌رعيه‌ت بده‌ن به ده‌سه‌ڵاتی داگيرکه‌رکردن. سوپاس بۆ کاک کۆسره‌ت بۆئه‌و ده‌ستپێشخه‌ريه ووڵاتپارێزيه و هاتنه‌دی ئه‌وخه‌ونه‌له‌مێژينه. ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ييه زۆر ده‌مێکه له‌و پياوه ماندوونه‌ناس و شۆڕشگێڕ‌و قاره‌مانه ڕچاو ده‌کرا.له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌له ڕۆژه‌سه‌خته‌کانی خه‌باتی شارمێژووێکی به‌رچاوی هه‌بووه له‌هاندانی نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانی گه‌له‌که‌مان له پێناو مانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وايه‌تيمان. بۆ وه‌بير خستنه‌وه‌و يادگاريه‌ک وه‌ک به‌ڵگه بۆ ئه‌و نووسينه له زۆربه‌ی شه‌وانی هاوينی ساڵی 1976 له‌کاتێکدا که نائومێدی باڵی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا کێشابوو له ئاکامی ئه‌و نسکۆيه‌ی به‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌يلولداهاتبووله‌و سه‌رده‌مه‌دا ئێمه‌وه‌ک گروپێک له‌گه‌نجانی هه‌ولێرخه‌ريکی کاری موزيک بووين وشه‌وانه تادره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندان ڕزگار خۆشناو و سه‌يدئه‌حمه‌دبه‌رزنجی له باره‌گای کۆمه‌ڵی هونه‌روێژه‌ی کوردی خه‌ريكی پراوه‌کردنی مۆزيک ده‌بووين له‌کاتی به‌ره‌وماڵ چونه‌وه‌مان له‌و درنگانه شه‌وه له‌سه‌ر شۆسته‌که‌ی چايخانه‌ی قه‌رداران به به‌ديداری کاک کۆسره‌ت شادده‌بووين وئه‌ويش به‌ووردی باسی له گرنگی بايه‌خدان به هونه‌رو باری ڕووناکبيری کوردی بۆ ده‌کردين ده‌يگووت ئێستا گه‌له‌که‌مان هه‌موو ئاواتی خۆی خستۆته سه‌ر هونه‌رمه‌ندو ڕووناکبيرانی گه‌له‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بێ ئومێديه ده‌ربازی بێت وه‌ک ده‌زانن ئێستا تاکه چه‌کی ئێمه‌ی کورد بيروهزری که‌سانی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و هونه‌رمه‌ندانه له به‌رئه‌وه ئه‌رکی ئێوه زۆر گه‌وره‌يه و ئێستاش له‌بيرمه جارێکيان باسی له شانۆگه‌ری پلان کرد که له ده‌رهێنانی مامۆستا ته‌ڵعه‌ت سامان بوو و له ووته‌کانيدا زۆر ئيعجابی خۆی بۆ ئه‌و شانۆگه‌ريه ده‌رده‌بڕی له‌ڕووی ووشيارکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و هه‌ڵبه‌ته له‌و سه‌رده‌مه‌ش ئه‌و به‌ێزه دۆستايه‌تی له‌گه‌ل به‌شێکی زۆرينه‌ی نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی شاری هه‌ولێرو شاره‌کانی تردا هه‌بوو له‌زۆربه‌ی ئه‌و ديداره‌شماندا شه‌هيد عه‌بدولرازق له‌گه‌لدا بوو. زۆر هه‌ڵوێست و جوامێری تری ئه‌و به‌ڕێزه‌ماوه که هێشتا باس لێنه‌کراوه هيوادارين له ئاينده ئه‌ولاپه‌ڕه شاراوانه‌له‌ژيانی ئه‌وکه‌ڵه تێکۆشه‌ره‌ی گه‌له‌که‌مان باسی لێبکرێ. وه‌ک له ڕاپه‌ڕين هه‌ر خۆی سه‌رقافڵه‌ی ڕزگارکردنی شاری قه‌ڵاومناره بوو ئه‌مڕۆش ده‌ڵێم ئه‌وئينسکۆلۆپيديايه هه‌ولێری له ده‌رگا هه‌ره‌جوان و شاکاره‌که‌ی مێژووداهێنايه‌وه‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕۆحی کوردستان و پێگه‌يه‌کی له پێگه سه‌ره‌تاييه‌کانی خه‌ونی نه‌ته‌وايه‌تیمانی هێنايه دی جێگه‌ی خۆيه‌تی هه‌موومان بڵێين .سوپاس بۆ کاک کۆسره‌ت سوپاس بۆ ئه‌و ئينسکلۆپيای هه‌ولێر
|
|
|
|
|