|
|
|
له پێناوی ئازادی‌و ئینسانیه‌تی پێشمه‌رگه‌دا
عومه‌رمحمه‌د پێشمه‌رگه، ئه‌و بوونه‌وه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌ی له‌میژووی جوڵانه‌وه‌ی سیاسی ئه‌م میلله‌ته‌دا به‌دڵی سپی‌و به‌ختی ڕه‌شه‌وه، به‌رگری ده‌كاو ته‌نها ده‌به‌خشێ‌و وه‌رناگرێ، هه‌ڵبه‌ت كێشه‌ی ئه‌م نوسینه ئه‌وه‌نیه پێشمه‌رگه میلیشیایه یان نیزامی، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه‌كۆمه‌ڵه ئه‌ركێكی پێسپێردراوه هی ئه‌و نیه، له پاش راپه‌رینیشدا له‌ژیانێكی ئه‌وه‌نده خراپ‌دا ڕاگیراوه كه شایانی نیه، بێڕیزی به‌ئه‌رك‌و به‌ناوی یه‌وه كراوه. ((پێشمه‌رگه میلیشیایه)) ئه‌مه هه‌مان ئه‌و قسه‌یه بوو كه‌پێشترئه‌و په‌رله‌مانتاره‌و سه‌ركرده‌كانی حزب‌و حكومه‌تیش كردبوویان، بێئه‌وه‌ی هیچ شتێكی ئه‌وتۆی لێبكه‌وێته‌وه. ! كه‌چی ئه‌مجاره ڕه‌وشێكی مه‌ترسیداری دروستكرد، به‌ڵام چۆن‌و كه‌ی..؟ له‌گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه‌ململانێكان توندبوونه‌وه‌و قسه هاته سه‌ر بودجه، كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان به پێشمه‌رگه بكرێت‌و بۆ مزایه‌ده‌و به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت بۆمه‌رامی تایبه‌تیش جارێكی تر پێشمه‌رگه بخرێنه‌وه پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه، زۆربه‌لامه‌وه سه‌یربوو كه یه‌كێك له خۆپیشانده‌رانی پێشمه‌رگه كه‌نازانم چه‌كی كام حزبی له‌شاندایه له‌به‌رده‌می مایكی ته‌له‌فزیونێكدا وتی: ( ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه ده‌بێت داوای لێبوردنمان لێبكات) ئه‌مه هه‌تا ئێره ئاساییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاسایی بوو ئه‌وه بوو كه ماف به‌خۆی بدا‌و بلێت ئه‌گه‌رداوای لێبوردنیش بكات وازی لێناهێنین ده‌بێ دادگایی بكرێ، چۆن عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له سێداره درا ئاوای لێبكرێت ..؟! ) چ عه‌یبه ئه‌م قسه‌یه له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیونه‌وه بكرێ..؟ ئه‌مه ببێته ئه‌ركی پێشمه‌رگه ..!. چه‌نده مایه‌ی رخنه‌یه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه لایه‌نداری كرد‌و ووتی: ( خاوه‌نی ئه‌م قسانه ده‌بێت ته‌مبێ بكرێن..! ) بانێك‌و دوهه‌وا : میلیشیا قسه‌یه‌كی ناشرین نیه، هه‌تا داهێنانی ئۆپزسیون بێ‌و خرابێته پاڵ پێشمه‌رگه، به‌ڵكو پێشتریش له‌زاری به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كان‌و له‌میدیاكانه‌وه باسكراوه كه ده‌بێت له‌م دۆخه‌ی ئێستای رزگاربێ‌و له‌میلیشیاوه ببێته هێزێكی (نیڤامی)وحكومه‌ت خاوه‌نی بێت.. بۆیه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆران شایانی دادگایی كردن بێت، ئه‌وا له‌به‌رزترین پۆستی حزب‌وحكومه‌تیشدا ده‌بێ بچنه دادگا بۆ لێپێچینه‌وه، باواز له‌وه‌ش بهێنین كه له‌داوی ڕاپه‌رینه‌وه ده‌یان‌و سه‌دان قژ زه‌ردو چاوشینی بێگانه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی‌و نوسینگه‌كانی به‌رپرساندا، قاچیان خستووه‌ته سه‌رقاچ‌و به‌پێشمه‌رگه‌یان گوتووه میلیشیاو كه‌سیش ناوچاوانی لێ گرژ نه‌كردوون به‌ڵكو به‌ده‌میانه‌وه خه‌نیونه‌ته‌وه..! ئێخۆ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕانیش له‌وه‌نده زیاتری نه‌گووتووه، كه‌به‌رپرسان پێشتر وتویانه، بۆیه هه‌موو ئه‌و تانه‌و ته‌شه‌رانه‌ی كه‌ئاڕاسته‌ی گۆڕان‌و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن . ا " شه‌رمه‌زاربن ئه‌وانه‌ی به پێشمه‌رگه ده‌ڵێن میلیشیا" ئه‌مه قسه‌ی هاولاتیه‌ك نه‌بوو به‌ڵكو كاندیدێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌به‌رنامه‌ی كاندیدی هاوپه‌یمانی له ته‌له‌فزیونی گه‌لی كوردستانه‌وه گووتی‌و ئاماده‌بوانی به‌رنامه‌كه‌ش چه‌پڵه‌یان بۆلێدا، بێ باك له‌وه‌ی قسه‌كه ڕووی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه پێشتر به پێشمه‌رگه‌یان گووتوه میلیشیا. وه‌ك رۆژی روناك دیاره كه پێشمه‌رگه ده‌كرێته كارتێك له‌و كێبه‌ركێیه‌دا..؟ مه‌سه‌له‌كه‌ش ته‌نها به‌رژوه‌ندی دولایه‌نه‌ی نه‌یاره‌كانه ده‌نا چ سودێكی بۆ پێشمه‌رگه‌نیه، له‌م هه‌ڵایه‌ی ئه‌مجاره‌شدا ئامانج رێز‌و شكۆی پێشمه‌رگه نیه ، به‌ڵكو كارتێكه بۆهه‌ڵخراندنی هه‌ستی خه‌ڵك ده‌نا خۆ پێشمه‌رگه له‌هاوڵاتی‌و ئازادیه‌كانی پیرۆزترنیه، هه‌روه‌ك په‌رله‌مانتارانی گۆرانیش له‌وان پیرۆزترنین به‌ڵكو هه‌قه ئه‌وانیش‌و پێشمه‌رگه‌ش پارێزه‌ری بن.. بیگومان كه‌سێك له‌شوێنی خۆی هاوڵاتیه‌كی دادپه‌روه‌رنه‌بێت مه‌حاڵه له‌ده‌سه‌ڵاتیشدا سه‌ركرده‌و په‌رله‌مانتارێكی سه‌ركه‌وتووبێت، گومان له‌وه‌دانیه كه پێشمه‌رگه خۆی به‌وه رازی نابێت، ته‌نها رێزلێگرتن‌و داكۆكی كردن ئه‌و بگرێته‌وه..؟ گه‌وره‌ترین رێزگرتن له پێشمه‌رگه‌و خه‌باته‌كه‌ی به‌رز راگرتنی حورمه‌تی هاوڵاتیان‌و ئازادی‌و مافه‌كانێتی.. كه ئێستا پێشیلكراون. كامیان سوكایه‌تین : ئایا به‌پێشمه‌رگه بوترێت (میلیشیا) سوكایه‌تی پێكردنه..؟ یان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع به پێشمه‌رگه ده‌كرێ‌و له‌ڕابوردوودا پێی كراوه..؟ به‌كوشتدانی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی ناوخۆدا چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تێدابوو..؟ كام ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێنا كه‌مایه‌ی شانازی بێت..؟ ئه‌ی كه‌وایه شه‌ڕی ناوخۆ له‌پای چی كرا‌و كێ كردی..؟ بێگومان به‌خوێن‌و مه‌ینه‌تی پێشمه‌رگه‌ی (نا نیڤامی) كرا، به‌ڵام له‌سه‌رچی..؟ بێگومان له‌سه‌رهیچ ..! بێجگه له‌و گردۆڵكه‌و ته‌پۆڵكانه‌ی كه هیچ خێر‌و بێرێكیان نه‌بۆ كورد‌و نه بۆ حزبه‌كانیش نه‌بوو..؟ مه‌گه‌ر به‌فیڕۆدانی خوێنی پێشمه‌رگه له"هیچ‌و خۆڕایی" له‌سه‌ر شاخێك سوكایه‌تی نیه به‌به‌های پێشمه‌رگه..؟ ئه‌رێ لایه‌نێك ئه‌گه‌ر رێزی پێشمه‌رگه‌و به‌ها ئینسانی‌و سیاسیه‌كه‌ی لابێت له خۆڕایی به‌كوشتی ده‌دات..؟ راپه‌ڕین‌و ئه‌وهه‌لومه‌رجه‌ی به‌دوای داهات په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر راستی هه‌ڵماڵی، جیاوازی نه‌هێشتن له‌نێوان جاش‌و باش‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆنه‌جاش‌و موسته‌شاره خراپه‌كارانه‌ی له پێش ئه‌نفال‌و دوای ئه‌نفال ئۆپه‌راسیونه‌كانیان ناونابوو (ڕاوه پێشمه‌رگه)و به‌هۆی دڵسۆزییان بۆ ڕژێم مه‌دالیای ئازایه‌تیان وه‌رگرتبوو " له‌ڕاستیدا به‌هۆی ملكه‌چییانه‌وه بوو كه نیشانه‌ی خراپه‌كارییان وه‌رگرتبوو " ئایا شایانی ئه‌وه‌بوون ببنه‌وه به‌به‌رپرس‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه ..؟ یان ده‌بوایه كڕنۆش بۆیاساو سه‌ره‌وه‌ری نیشتمان‌و خه‌باتی پێشمه‌رگه به‌رن..؟ به‌ڵام ئه‌فسوس ئه‌گه‌ر هه‌ربۆ نه‌شكاندنی گه‌وره‌یی‌و هه‌یبه‌تی پێشمه‌رگه‌ش بوایه نه‌ده‌بوو پۆست‌و پله‌و پایه‌ی به‌رزبه‌وانه ببه‌خشرایه، ئێستاش ده‌بینین كه‌وا ده‌یان‌و سه‌دان پێشمه‌رگه له‌خوار هه‌ژاریشه‌وه ده‌گوزه‌رێن.. ملپێكه‌چكردنی پێشمه‌رگه له‌ژێرفه‌رمانده‌یی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا هه‌رناعه‌داله‌تی نه‌بوو، به‌ڵكو غه‌درو بێرێزیه‌كی له‌ئه‌ندازه به‌ده‌ریشبوو به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه‌و خه‌باته‌كه‌ی، چ جای ئه‌وه‌ی "پیاوه ئازاكانی به‌عس" شه‌ره‌فی پێشمه‌رگه‌یان پێببڕێ‌و بخرێنه‌وه ڕیزی پێشمه‌رگه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و پارتیزانانه‌ی له‌دوای ئه‌نفال ملكه‌چ نه‌بوون‌و مافی خۆیانه شانازی به‌خه‌باتیانه‌وه بكه‌ن‌و ئه‌ركی هه‌مومانه رێزله خه‌باتیان بگرین.. به‌ڵام كاتێك تاڵه مویه‌ك له‌نێوان جاش‌و باش‌دا، له‌نێوان به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌و موسته‌شاره‌كانی جاشدا نه‌مابێ... ئیترده‌بێ رێزگرتن له‌پێشمه‌رگه‌و خه‌باته‌كه‌ی چ واتایه‌كیان مابێ..؟ قسه‌ی روون‌و سه‌یاره‌ی جام تاریك: كاتێك كۆنه پارێزگاره‌كه‌ی سلێمانی به‌سه‌یاره‌ی جام تاریك‌و به‌پێشچاوی هێزی پێشمه‌رگه‌و دادگا‌و په‌رله‌مان‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه ( ئه‌مه ئه‌گه‌رده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ش پارێزگاریان نه‌كردبێ تاسه‌رسنور) به‌رێزه‌وه ده‌ربازبكرێ، ئیتر باس له‌كام رێزگرتنی پێشمه‌رگه ده‌كرێت..؟ ئه‌مه ئه‌گه‌رسوكایه‌تی‌و بێریزی گه‌وره‌نه‌بێت به یاسا‌و به‌هه‌ست‌و كه‌رامه‌تی شه‌هیدان‌و كه‌سوكاریان‌و خه‌ڵكی ئازادیخواز، چیتره..؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه سوكایه‌تی نه‌بن به‌بوونی پێشمه‌رگه‌و خه‌باتیان چیتره ..؟ له‌ولاشه‌وه پێشمه‌رگه، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، كوڕوكچی شه‌هیدان، (ئه‌وانه‌ی بێ بێپشت‌و په‌نان) ڕۆژنامه نه‌ماوه سكاڵای تێدا نه‌نوسن، نوسینگه‌ی به‌رپرسێك نه‌ماوه تیایدا به‌دڵشكاوی نه‌هاتبنه ده‌ره‌وه، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌مانه سوكایه‌تی نه‌بن به‌پێشمه‌رگه، ئه‌ی سوكایه‌تی چیه..؟ بۆیه ناتوانن تاسه‌رله‌په‌نای ناوی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌و قسانه به‌خه‌ڵك بفرۆشرێنه‌وه..؟ تۆ بلێی پێشمه‌رگه، به‌چی بزانن..؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ڕێزی بۆدانانێن كه‌تێكۆشه‌ره‌و دژی هه‌موو ئه‌ناعه‌داله‌تیانه‌یه..؟ خۆ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ش چه‌واشه بكه‌ن ناتوانن پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه چه‌واشه بكه‌ن..؟ به‌ڵام ڕون‌و ئاشكرایه مه‌سه‌له‌كه داكۆكی كردن له‌پێشمه‌رگه نیه، به‌ڵكو شه‌ڕی ئه‌و بودجه‌یه كه‌ویستیان له‌ناوهۆڵی په‌رله‌مان دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی بكه‌ن، كه له‌پێش هه‌ركه‌سێكه‌وه پێشمه‌رگه لێی مه‌حرومه. خۆ ئه‌گه‌رفراكسیونه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌بوایه ئه‌وا هیچ شه‌رێك نه ده‌بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی به پێشمه‌رگه بوترێت میلیشیا، به‌ڵكو وه‌كو ساڵانی ڕابوردوو به‌بێ ده‌نگی تێده‌په‌ڕی، له‌كاتێكدا ئه‌و بودجه‌یه به‌شی هه‌مووانی تێدایه، ئه‌گه‌ر به شه‌فافی‌و لانی كه‌می دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت، پێویستی به‌و شه‌ڕه‌نیه‌و هه‌موومان به‌حورمه‌ته‌وه له‌سایه‌یدا ده‌ژین، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده بگره پێشده‌كه‌وین‌و هێزێكی ته‌ندروست بۆ ئاینده‌و هاوڵاتی خاوه‌ن بڕوا‌و متمانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاماده ده‌بێ، ئه‌وسا ئه‌و پێشمه‌رگه‌یش كه‌ووتی: ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كه وه‌كو عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌دار بدرێت، به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و ته‌ندروستتر بیرده‌كاته‌وه‌و ڕونتر له‌داوای لێبوردن تێده‌گات، پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری ئازادیه‌كانی خه‌ڵك بێت، رێگه به‌خۆی نادات بخوازێت ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد به‌ده‌ردی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بچێت، كه‌نه‌ك هیچ تاوانێكی نه‌كردوه، بگره داكۆكی له‌ژیانی پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتیانی كوردستان كردبوو.
|
|
|
|
|