|
|
|
سوپاسنامه‌ی كه‌مپینی به جینۆساید ناساندنی كه‌یسی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه
پاش ئه‌وه‌ی له‌رِێكه‌وتی 17 - 1 - 2010 دادگای باڵای تاوانه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند .تێیدا تاوانی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یان به كاره‌ساتی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ناساند ئیمه وه‌ك چه‌ند كه‌سێك له‌شاری هه‌ڵه‌بجه راسته‌وخۆی بۆ ده‌ربرِینی ناره‌زایی شه‌قامی كوردی و گه‌لی كورد له‌هه‌رلایه‌كی جیهانه‌وه به‌و بریاره كه‌مپه‌ینێكمان راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین واژۆ كۆبكه‌ینه‌وه تاوه‌ك تاوانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید بناسێنریت وه به‌سوپاسمان بۆ به‌ده‌مه‌وه هاتنی خه‌ڵكی خاوه‌ن هه‌ست له‌ناوگه‌لی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی هۆڵندی له‌هه‌رلایه‌ك كه پشتگیر له كه‌مپه‌ینمان كرد خۆشبه‌ختانه ئه‌مرِۆ له‌رِێگه‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی گه‌لی كوردستانه‌وه پاش ده‌رچونی بریار تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی دادگا پیرۆزبایی و هه‌واڵی به‌جینۆسای كردنی دۆستیه‌كه‌مان پێ راگه‌یه‌ندرا ئیمه له كه‌مپه‌ینی به‌جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه پیرۆزبایی خۆمان له‌گه‌لی كورد به‌گشتی ئه‌كه‌ین و له خه‌ڵكی شاره شه‌هیده كه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌ت ئه‌كه‌ین كه برِیاری ته‌میزكردنه‌وه‌ی دادگا برِیارێكی خوازراو بوو .وه جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و رِاگه‌یاندنانه بكه‌ین كه بۆ پشتگیركردن و كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ هاوكارمان بوون ئیمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین بۆ هه‌ر برِیارێكی چاره‌نوسی سازی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین وه به‌ده‌مه‌وه هاتنی هه‌ریه‌ك له .سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم . جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان . وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كان بۆ به‌داوداچون و وه‌رگرتنی واژۆی كه‌میپه‌ین و گه‌یاندنی 4200 چوار هه‌زارو دوسه‌د واژۆ به دادگایی ته‌میز له‌بغداد له‌رِێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین دڵسۆزی ئه‌وان له خه‌می گه‌له‌كه‌مان له‌بیر ناكه‌ین بۆیه هیوا ئه‌خوازین هه‌ڵه‌بجه پاش ده‌رچونی ئه‌م برِیاره كاری به‌په‌له‌ی بۆ بكرێت به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێ دیفاعی ده‌رچوو له‌كاره‌ساتی كیمیابارانردنی هه‌ڵه‌بجه پیرۆز بیت برِیاری به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه دووباره له‌گه‌لی كورد به‌گشتی و خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌تایبه‌ت . لیژنه‌ی كه‌مپه‌ینی به‌جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه ئیبراهیم هه‌ورامانی سه‌لاح شیخ جه‌میل جعفر هۆشمه‌ند مراد رۆژنامه‌نوس چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانكردنیهه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
|
|
|
|
|