|
ئابـــــورى سێبـــــه‌ر (Shadow Economy)

سه‌ركــــــوَ یونس*
ئابورى سێبه‌ر پێناسه
ده‌كرێت به‌كوَمه‌ڵێك كردار‌و چالاكى ئابورى كه تاكه‌كه‌س یان هاولاَتى
پیشه‌یى ئه‌نجامى ده‌دات یان هه‌ندێكجار ده‌زگایه‌كى بىَ موَڵه‌ت چالاكى
ئابورى ده‌كات له‌پاڵ كاروچالاكى یه‌كانى كه‌رتى گشتى(حكومه‌ت) و كه‌رتى
تایبه‌تى خاوه‌ن موَڵه‌تى یاسایى (كوَمپانیاكان)،به‌مانایه‌كى تر ئابورى
سێبه‌ر هه‌موو ئه‌و كاروچالاكیانه ده‌گرێته‌وه كه‌به‌بىَ موَڵه‌تى
رِه‌سمى كار ده‌كه‌ن،واته له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئابورى رِاسته‌قینه‌دا
به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
بڵاوكراوه‌و زانیاریه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه رِوو كه‌ئه‌م جوَره‌ى چالاكى
ئابورى بوونى هه‌یه له‌زوَربه‌ى ئابورى ولاَتانى جیهاندا به‌گشتى و ئابورى
ولاَتانى دواكه‌وتوو به‌تایبه‌تى ئه‌مه سه‌ره‌رِاى جیاوازى سیسته‌مه
ئابورى یه‌كان و جیاوازى ئاسته‌كانى ئابورى.
گومانى تێدا نى یه ئابورى هه‌رێم بىَ به‌ش نى یه له‌م جوَره چالاكى یه
ئابوریه كه‌خوَى له‌چالاكى رِوَژانه‌ى تاكه‌كان و خێزانه‌كان
ده‌بینێته‌وه،جا بوَ دروست كردنى كه‌ره‌سته سه‌ره‌تایى یه‌كان بێت یان
چالاكى پیشه‌یى وه‌ك دارتاشى و پروَژه بچوكه‌كانى ناوماڵى خێزان بێت كه
خوَى له‌كلاَش دروست كردن له‌ناوچه‌ى هه‌ورامان و كارى جوَڵا له‌شارباژێرِو
به‌رهه‌م هێنانى خوارده‌مه‌نى یه كورده‌وارى یه‌كان له‌سه‌رجه‌م
ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا وهتد،هه‌موو ئه‌و چالاكى یه ئابوریانه‌ى
كه‌به‌شێوه‌ى جیاواز جیاواز ئه‌نجام ده‌درێن،به‌لاَم به‌داخه‌وه ئامارێكى
دروست و فه‌رمیمان له‌به‌رده‌ستادا نى یه تاقه‌باره‌ى ئه‌م جوَره چالاكى
یه ئابوری و كوَمه‌لاَیه‌تى یانه‌ى ناو ئابورى هه‌رێم ده‌ست نیشان بكات
،به‌لاَم هه‌رچوَنێك بێت ئه‌توانین بڵێن ئه‌م جوَره چالاكیانه رِێژه‌یه‌ك
له ئابورى هه‌رێم پێك ده‌هێنێت و كه‌ده‌كرێت بخه‌مڵێنرێت له (40%) ى
ئابورى هه‌رێم كه‌متر نى یه.
بىَ گومان ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رِێكخراوه تایبه‌تى
یه‌كانى ئه‌م بواره گرنگى زیاتر بده‌ن به‌م چالاكیانه جا یارمه‌تى و
هاوكارى مادى بێت یان مه‌عنه‌وى و چاودێرى كردنیان و دابین كردنى بازارِ
بوَ به‌رهه‌مه‌كانیان و ده‌ركردنى یاسایه‌كى تایبه‌ت بوَ ئه‌م چالاكیانه و
دوباره رِێكحستنه‌وه‌یان،ئه‌وا به‌دڵنیایى یه‌وه ده‌رئه‌نجامێكى باش و
پوَزه‌تیڤى ده‌بێت و به‌شداریه‌كى گه‌وره‌تر ده‌كات له‌ئابورى هه‌رێمدا و
ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كى نوىَ داهات بوَ دانیشتوان كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هوَى
سه‌رهه‌ڵدانى گه‌شه‌پێدانى ئابورى به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بژێوى ژیانى
تاكه‌كان به‌رزده‌بێته‌وه و له‌مه‌یشه‌وه خوَشگوزه‌رانى دانیشتوان دێته
دى،هه‌ربوَیه له‌به‌ر گرنكى ئه‌م چالاكیانه له‌ئابوریدا رِێكخستنه‌وه‌و
گرنگى پێدانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌بێته ئه‌مرى واقیع
له‌لایه‌ك سوودو كه‌ڵكى گه‌وره‌و گرنگى ده‌بێت بوَ خاوه‌نه‌كانى ئه‌م
چالاكیانه كه‌پیشه‌وه‌ران ده‌گرێته‌وه به‌وه‌ى كه‌داهاتى تاكه‌كه‌سیان
زیاد ده‌كات و له‌خوَشگوزره‌رانى خێزانه‌كاندا به‌كاریده‌هێنن و له‌لایه‌كى
تره‌وه ئه‌ركى حكومه‌ت له‌به‌خێوكردن و پێدانى مووچه بوَ رِێژه‌یه‌كى
گه‌وره له‌دانیشتوانى هه‌رێم كه‌له ئێستادا وه‌ك ده‌بینین رِێژه‌یه‌كى
گه‌وره‌ى بودجه‌ى هه‌رێم بوَ لایه‌نى مووچه‌و خه‌رجى یه كوَمه‌لاَیه‌تى
یه‌كان ده‌رِوات كه ده‌وترێت له (%40)ى بوده‌ى خه‌رێم بوَ مووچه و
خه‌رجى یه كوَمه‌لاَیه‌تى یه‌كان ده‌رِوات، بىَ گومان هه‌رئه‌م گرنگى
پێدانه ده‌بێته‌هوَى نزمكردنه‌وه‌ى چه‌ماوه‌ى دیارده‌ى بێكارى له‌هه‌رێم
دا كه‌ئاشكرایه دیارده‌ى بێكارى بووه‌ته موَته‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر شانى
حكومه‌ت و كوَمه‌ڵگاوه.
له‌كوَتایدا هیوادارین حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌تایبه‌تى و ده‌سه‌لاَت
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌چاوێكى ئابوریانه سه‌یرى چالاكى یه‌كانى ئابورى
سێبه‌ر بكه‌ن و كاروپلانى جدى بخرێته گه‌ر بوَ دووباره رِێكخستنه‌وه‌ى
ئه‌م جوَره چالاَكى یه ئابوریانه.
نوێنه‌رى سه‌ندیكاى ئابوریناسى كوردستان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا
|