كۆنفراسێك بۆ به‌جیهانی كردنی
تاوانه‌كانی ده‌سه‌لاتی پێشووی
عێراق دژ به‌گه‌لی عێراق و كورد
به‌رێوه‌ده‌چێت .

بڕیار وایه ڕۆژانی(12-14)ی ئه‌م
مانگه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیان
تایبه‌ت به‌به جیهانی ناساندنی
تاوانه‌كانی عێراق كۆنفراسێكی ئه‌نجام
بدرێت .خاتوو ( په‌ری نوری عزیز ) به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی له‌وه‌زاره‌تی كارووباری شه‌هیدان
و ئه‌نفالكراوه‌كانی ورده‌كاری ئه‌وكۆنفراسه‌ی
خسته ڕوو ووتی
"ئه‌و كۆنفراسه تایبه‌ته به تاوانه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی پێشوو ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی
مافی مرۆڤ به هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق و وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌گه‌ل
تۆڕی شه‌هیدانی عێراقی ده‌سته‌ی
لێپیچینه‌وه‌ی یاسایی به‌نوێنه‌رایه‌تی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ئه‌و
نوێنه‌ره‌ش له‌لایه‌ن وزاره‌تی شه‌هیدانه‌وه
ده‌ستینشانكراوه، ئه‌م كۆنفراسه له‌به‌ریتانیان
ده‌به‌سترێت(2) رۆژه به‌درێژای ئه‌و
ماوه‌یه‌ك چه‌ند فیلمێكی دیكۆمێنتاری
نمایش ده‌كرێت هاوكات چه‌ندین وێنه‌ی
فۆتۆگرافی كاره‌ساته‌كان گه‌لی عێراق
به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌ت نمایش
ده‌كرێت بۆماوه‌ی (3) رۆژ ئه‌م وێنه‌و
به‌ڵگانه نمایش ده‌كرێن ، به‌ڵام
كۆنگره خۆی (2) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
چه‌ندین كه‌سایه‌تی پسپۆڕ بابه‌تیان
هه‌یه پێش كه‌شی ده‌كه‌ن "
له‌پرسیارێكی دیكه تایبه‌ت به بونی
ووتاری گه‌لی كورد و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی
شه‌هیدان به‌ڕێوبه‌ه‌ری گشتی ووتی "
چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیهانی تایبه‌ت به
نێوده‌وله‌تی كردنی تاوانه‌كان بونیان
ئه‌بێت و بابه‌تیان ده‌بێت وه نوێنه‌ری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك وه‌زاره‌تی
كاوروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌هوو نه‌هامه‌تیانه‌ی
ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد كراوه وانه‌یه‌كی
تایبه‌تی هه‌یه جه‌نابی وه‌زیر به‌شدار
ئه‌بێت و ووتاری ئه‌بێت وه له‌سه‌ر
ئاستی په‌رله‌مان چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی
كوردستان به‌شداریان ده‌بێت كه سه‌رۆكی
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان
وسه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی
كوردستان به‌شداری كۆنفراسه‌كه ده‌كه‌ن
وه له‌په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكی
لیژنه‌ی یاسا (خالید شوانی ) به‌شدار
ده‌بێت و وانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر
(به‌نێو ده‌وله‌تی كردنی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی
به‌رامبه‌ر خه‌لكی كورد گه‌لی كورد
كراوه ) وه كاره‌ساته‌كانی (ئه‌نفال
و كیمیابانی ) به‌تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه
به‌فۆتۆ نمایش ده‌كات و سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كانی
(راگواستن و به‌عه‌ره‌ب كردن ) وه مه‌له‌فی
كورده فه‌یلی یه‌كان له‌و كۆنگره‌یه
نمایش ده‌كه‌ین "
فواد عوسمان تایبه‌ت به چۆنیه‌تی به‌شدار
نه‌كردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی
كه‌تایبه‌تن به جینۆساید ووتی " ئه‌م
كۆنگره‌یه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ئه‌نجامی
ده‌دات وه لایه‌نی سه‌ره‌كی عێراق نه‌ك
ئێمه بۆیه ئیمه وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
به‌شداری ده‌كه‌ین و ئاگادار نین له‌وه‌ی
كێ بانگهێشت ده‌كه‌ن یان نایكه‌ن "