تۆمه‌تبارێك
ده‌سه‌ڵاتی پێشوو ده‌درێته‌وه
به‌دادگا .

دوای ئه‌وه‌ی (محمود بیلال فرج
السامرائی ) وه‌ك تۆمه‌تباری له‌سه‌ر
سه‌ركوت كردنی خه‌ڵكی ڕاپه‌ریوی
باشوری عێراق له‌ساڵی
(1991) پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی
عێراق ده‌ستگیر كرابوو له‌دادگای
باڵای تاوانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و
دۆسی یه له‌چه‌ند
ڕۆژی پێشوو به‌بێ بێ‌تاوان بڕیاری
به‌رامبه‌ر درا ، سه‌رۆكی كه‌یسی
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه (گۆران
ئه‌دهه‌م ) جارێكی تر ئه‌و
تۆمه‌تباره
ده‌داته‌وه به‌دادگا له‌سه‌ر كه‌یسی
هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكیدا ووتی "
ئه‌و تۆمه‌تباره كه سه‌رۆكی
به‌شی
تاقیگه‌ی كیمیاویی بووه له‌ویستگه‌ی(
مثنی) تۆمه‌تباربوو به به‌كارهێنانی
گازی شل كه به‌رامبه‌ری خه‌ڵكی
خۆپیشانده‌ری
ڕاپه‌رنی
1991 له‌كه‌ربه‌لا ده‌ستگیر كرابوو
،بیستمان كه چه‌ند ڕۆژی پێشوو دادگای
باڵای تاوانه‌كانی عێراق بێتاوانی
بۆی
سه‌لماندوه به‌ڵام ئه‌م تاوانباره
ئیمه له‌كاتی خۆیدا سه‌رجه‌م
په‌راوه‌كانی دانپێنانیمان دیوه كه
له‌ساڵی( 1987 تا 1991)
لێپسراوی
به‌شی تاقیگه‌ی چه‌كی كیمیاویی بوه
چه‌كی كیمیاویی و گازی كیمیاویی بۆ
بنكه‌ی فرۆكه‌وانیه‌كانی عیرق
له‌كه‌ركوك
دابینكردوه ئه‌و بنكه‌یه‌ش یه‌كێك
بوو له‌و بنكانه‌ی راسته‌وخۆ بۆمبی
كیمیاویی به‌ستراوه له‌و فرۆكانه‌ی
هێرشیان
كردوه‌ته
سه‌رخاكی هه‌ڵه‌بجه بۆیه وه‌ك
تاوانبارێك له‌كیمیابارانكردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه تۆمه‌تباره‌و ئیمه
له‌ڕێگای چه‌ند
دادوه‌رێك
ئێستا داوامان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه
نابێت ئازاد بكرێت ده‌بێت دادگای
بكرێت به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر
ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
به سزایی یاسایی خۆی بگات "