سێهەمین فێستڤاڵی لاوی
كورد لە ئەمریكا ئەنجام دەدرێت
.jpg)
.jpg)
ڕەوەندی كوردی لە ئەمریكا بۆ سێهەمین
ساڵ (فێستیڤاڵی لاوی كورد) ئەنجام
دەدات كەلە بەرواری 6-8ی/1/2012.
رۆژانی 6 تا 8ی مانگی 1ی 2012 لە
واشنتنی پایتەختی ویلایەتە
یەگرتوەكانی ئەمریكا سێهەمین (فێستیڤاڵی
لاوی كورد) ئەنجام ئەدرێت كە لە لایەن
چەن خوێندكارو لاوی كوردەوە ڕێكخراوە.
(فێستیڤاڵی لاوی كورد) ساڵانە چەندین
ڕێكخراوو خوێندكارو هونەرمەندو
چالاكوانی كورد لە ڕەوەندی كوردی لە
ئەمریكا كۆ دەكاتەوەو بۆ سازدان و
پیشاندانی چەندین چالاكی جوراوجور لە
بارەی كولتوری كوردییەوە
لە بەرنامەی فێستیڤاڵی ئەم ساڵدا چەند
كۆڕو نمایشی كەلتوری وە پێشبڕكێ
ئەنجام ئەدرێت وەكو:كۆرو سیمینار
هەروەها شیكردنەوەیەكی تایبەت بەزمانی
كوردی و ، نمایشكردنی چەند فلیمی
سینەمای وشانۆوچالاكی جوراو جۆر و
كردنەوەی پێشانگاو نمایشكردنی چەندین
وێنەی سروشتی كوردستان هەروەها یەكێك
لە چالاكییە هەردیارەكانی ئەم
ڤیستیڤاڵە پێشبركێی لاوانە كەبەناوی (كوردبەهرەی
هەیە) پێشكەش دەكرێت كە لاوانی كورد
بەچەندین شێوازی سەرسورهێنەر
بەهرەكانیان دەردەخەن
. لە كۆتای ڤیستیڤاڵەكە دا ئاهەنگێكی
گەورە سازدەكرێت كە هونەرماندان ئەمیر
حەسەن و ڕێكەش سەیرانی تیایدا بەشدار
دەبن.
شایەنی باسە ڤیستیڤاڵی ساڵی رابووردوو
چەندكەسایەتییەكی ناوداری كورد
لەهونەرمەندان ورۆشنبیران ونوسەران
وشاعیران بەشداری فێستیڤاڵەكەیان
كردبوو. ئەمساڵیش جگە لەچەندین
كەسایەتی وناوداری كوردنوسەرو
رۆشنبیرانی بیانی بەشداری ئەم
ڤیستیڤاڵەدەكەن
لێژنەی ڕێكخستنی فێستیڤاڵەكە
ئاماژەیان بەوە كردوە كە ئەم ساڵ جگە
لە كوردانی ئەمریكا لاوان و
چالاكوانانی كورد لە
ئەوروپاوكوردستانەوە ئامادەی ئەم
ڤیستیڤاڵە دەبن .
(فێستیڤاڵی لاوی كورد) بۆ یەكەم جار
لە ساڵی 2010 ئەنجام درا لە لاین
چەندین ڕێكخراوی كورد لە ئەمریكا، وە
هەمو ساڵێك لە ویلایەتێكی جێای
ئەمریكا ئەنجام ئەدرێت. فێستیڤاڵی
یەكەم لە ساڵی 2010 لە شاری ئەتلانتای
ویلایەتی جۆرجە ڕێكخرا، ساڵی دوهەم لە
شاری دالاسی ویلایەتی تێكساس كرا وە
ئەمسال لە واشنتن پایتەختی ئەمریكا.
سازدەكرێت
ئەندامانی لێژنەی ڕێكخستنی
فێستیڤاڵەكە پێكهاتوون لە كوردانی
هەرچوارپارچەی كوردستان زۆربەی
ڕێكخەرانیش لاوی كوردن كە خوێندكارن
لە زانكۆ كانی ئەمەریكا كە هەستاون بە
ڕێكخستنی فێستیڤاڵەكە ئەم ڤیستیڤاڵە
سێ ساڵە بەبێوەستان بەردەوامە
لەبەرنامەدایە لەساڵی ئایندەدا
گەورەتر بكرێت بۆئەوەی زۆرترین لاوی
كورد بەشداربێت تیایدا
جێگەی باسە بودجەی تێچوونی(فێستیڤاڵی
لاوی كورد) لەلایەن كەرتی تایبەتەوە
دابین كراوە وە بە هەوڵ و چالاكی
لێژنەی ڕێكخستنی فێستیڤاڵەكە كۆ
كراوەتەوە بە بێ پشتگیری هیچ لایەنێكی
سیاسی. گەورەترین هاوكاری بۆ
فێستیڤاڵی ئەم ساڵ لە لایەن كۆمپانیای
ئاسیاسێڵ وە بووە لەگەڵ هاوكاری
چەندین رێكخراو وكەسایەتی دیاری كورد
....ِ