چهند كورته
شیعرێك ..

شیعری :ئیبراهیم
ههورامانی
كانی شێخ
هێشتا پارچە قوماشەكەی
درەختە پیرۆزەكەی
كانی شێخ
لەبوخچەكەی دایكم دایە .
هێشتا هەناسەی تەزیووم
بۆ ڕۆژانی دوور لەتۆیم
لەنێو ناخی
كانیلەكەی
كانی دایە .
هێشتا سێبەری دارەكەی كانی شێخ
نیگا شەرمنەكانی چاوانتی
مەڵاس داوە .
تاكو ئێستاش
چاوی دڵم
لەچاوەڕوانی
شنەی دار و
نیگاكانی چاوانتایە .
بەرد
دیواری مەرقەوەكەی عەواوەیلێ
جێ بەردی هەموومانی پێوەماوە .
بەردێك بۆ لەشساخی پیرەژنێ .
بەردێك بۆ سەلامەتی موسافیرێ .
بەردێك بۆ مرزای شۆخە كچێ.
بەردێك بۆ ئاواتی تەلەبەیێ.
بەردێك بۆ ئاشتبونەوەی ،
دڵڕەنجاوێ .
بەردێك ...
دووان و....
سیان و ...
چوار بەرد
ئەو جێ بەردانەی تریش ئەڵێم
هەرهەموویان
بەنیازی تۆوە
لەسەر سنگی ڕۆحیانەتی
عەواوەیلێ یا
دامنابوون .
گوڵان
تۆ پێم بڵێ
تو چاوانی پڕلەمیهرت قەسەم
ئێستاش چرپە و ورتەی
نێو سنۆبەرەكانی
گوڵانی شێخ مۆمنت لەبیر ماوە .؟
یاخود
وەك گەڵای درەختانی وەرزی پاییز
ئەویش دراوە بەدەم باوە .
تۆ پێم بڵێ
تو خەندەی لێوانت قەسەم
خەمزە و نازی دوای پشوویەك
پرتە و بۆڵەی
دوای ماندووبون .
هیچیانت لەبیر ماوە .؟
یاخود ئەوانیش ئازیزم
وەك ئەو شیعرانەم
بۆم ناردویت
یەك بە یەكیان
بەپەنجەی دڵت دڕاوە .
گوڵان " : ناوچەیەكی گەشتیاریی و
دلڕفێنی شاری هەڵەبجەیە .