هه‌ڵه‌بجه له(2011) له‌پێشه‌وه‌ی
شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بووه .

له ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێگه‌وتی 11/1
له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌نوسیدا (گۆران ئه‌دهه‌م )
قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی توانی
تیشك بخاته سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی
كه‌له‌ساڵی (2011) ئه‌نجام دراوه ،
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه سوپاسی
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كرد كه
هه‌میشه هاووكار بوون له‌گه‌یاندنی
ده‌نگی هاووڵاتیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی
كارووچالاكیه‌كانیشدا.
قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه ووتی "
به‌خۆشحاڵی یه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و
پێوه‌ری كه به‌شی پلان دانانی
پاریزگای سلیمانی هه‌یبوو بۆ سه‌رجه‌م
شاره‌كانی كوردستان هه‌ڵه‌بجه
به‌شاره پێشه‌نگه‌كان هاتوه كه
توانیویه‌یتی زۆرترین پرۆژه و
ده‌رخستنه‌وه به‌رنامه پێش كه‌شبكات
، ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵی(2011)
توانراوه (63) پرۆژه پێش كه‌شبكرێت
بۆ جێ به‌جێكردن و (47) له‌ئێستادا
له‌بواری جێ به‌جێكردندایه‌وه
ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ته‌نده‌ریندان ،
بودجه‌ی ئه‌م پرۆژانه‌ش جیاواز
له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی
وه‌زاره‌ته‌كان بووه له‌هه‌ریه‌ك له
بودجه‌ی (هه‌رێمه‌كان ، نه‌وت ،
شوێنه دوره ده‌سته‌كان ) كه‌سێ
بودجه‌ی دیكه‌یه هه‌ڵه‌بجه و
ناحیه‌كان و گونده‌كانی سود مه‌ند
بوون ، وه ئێمه بۆساڵی (2012)
چاوه‌ڕێده‌كه‌ین بوجه‌ی زیاتر و
پرۆژه‌ی زیاتر پێش كه‌ش به‌هاووڵاتیان
بكه‌ین "
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا (گۆران
ئه‌دهه‌م ) ئاماژه‌ی به‌و پرۆژانه
كرد كه له‌پلانی ساڵێ نوێ كاری جدیان
له‌سه‌ر ده‌كرێت و ووتی ( ئێمه
له‌ساڵێ (2012) زیاتر گرنگی به
پرۆژه ستراتیژه‌یه‌كان ده‌كه‌ین و
چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك جێ به‌جێ ده‌كه‌ین
كه هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه زیاتر
به‌ڕووی شاره‌كانی كوردستاندا ،وه
له‌ڕووی ته‌ندوستی یه‌وه سه‌نته‌رێكی
گه‌وره‌ی شۆردنی گورچیله لیره
ده‌كرێته‌وه هه‌روه‌ها وێستگه‌یه‌كی
كاره‌با له‌ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه
داده‌نرێت كه به‌هاكه‌ی (18) ملیار
دیناره ، وه پردی توه‌قوت
هه‌ڵده‌دریت بچیته بواری جێ
به‌جێكردنه‌وه كه هه‌ڵه‌بجه
به‌گه‌رمیانه‌وه دبه‌ستێته‌وه ،
هه‌ر له‌و كۆنگره
ڕۆژنامه‌نوسی یه‌دا ئاماژه‌ی
به‌وه‌كرد كه‌لیژنه‌ی ئابووری
هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا
توانیویه‌تی نزیكه‌ی (18) ته‌ن خۆراكی
به‌سه‌رچوو وخراپ و شمه‌كی
ناته‌ندروست ده‌ست به‌سه‌ردا بگرێت و
بیسوتێنیت و ئیجرائاتی یاسایی بكات
له‌گه‌ل سه‌رپێچیكاران ،