با
ئیستاش ئەو هەلە لە كیس نەدەین

حمە علی توفیق
ئەندامی دەستەی باڵای یەكیتی
پەرلەمانتاران
لەسەرتاسەری جیهاندا نەتەوەیەك بە
ئەندازەی ژمارە و نیشتیمان و مێژوو و
كەلتوری هاوشێوەی كورد نەماوە كە
خاوەنی كیانی خۆی نەبێت ، گەلی
كوردستان لەسەرەتای خۆناساندنی تا
ئیستا چەندین هەلی باشی بۆ رەخساوە بە
كیانی خۆی بگات ، بەڵام بەداخەوە ئەو
هەلانە لە كیس چوون و هیواكان بۆ
ئایندەی تری نادیار ماونەتەوە ،
ئەمانەش هۆكارەكانی بوون :
1 – ئامادە نەبون یا نەتوانین یا
نەگونجاوی سەركردەكانی كورد لەو
ساتانەدا كە هەلەكە رەخساوە .
2 – فرێودان و درۆكردن و بەڵێنی
بێبنەما و هەندێ جار ترساندن
هەلەكانی لەبار بردون .
3 – نەبونی یەكیتیەكی نیشتیمانی و
بونی ناكۆكی و ناتەبای نێوان سەركردە
جیاجیاكانی كورد .
4 – دابەش بونی نیشتیمانەكەی لەسەر
چوار دەوڵەتی فەرمی ئەندامانی نەتەوە
یەكگرتوەكان .
5 – نەبونی ئازادی و دیموكراسی و
سەركوتكردنی هەر جوڵانەوەیەك سەری
هەڵدابێ .
ئەوانە و چەندین هۆكاری تر بونیان
هەبوە كە تا ئیستا نەتوانراوە بەو
ئاواتە بگات ، وا ئیستا زۆرێك لەو
هۆكارانە لەبار نراون و هەلومەرجەكان
وا دەخوازێ كە ئیتر سەركردەكانی كورد
بە گشت بیرو و بۆچونەكانەوە ، لە گشت
بەشە داگیر كراوەكاندا سەرقاڵی
دۆزینەوەی نەخشە رێگایەكی تۆكمە و
رێكوپێك بن بۆ كاركردن و هەنگاو نان
بەرەو ئەو ئاواتە دێرینە كە دەوڵەتی
كوردیە ، ئەم هەلەش بەم هۆكارانەی لای
خوارەوە هاتوەتە ئاراوە :
یەكەم : بەشی باشور
خەباتی ئەم بەشە لەبەر چاوە ،
فیداكاری زۆری كردووە ، خۆێنێكی
یەكجار زۆری بەخشیوە ، پشكی گەورەی بە
جینۆساید بوونی بەركەوتووە ،
نیشتیمانی بەر بە تعریب كردن كراوە .
لەم ساتەدا كە دیكتاتۆرەكان نەماون و
هەوای ئازادی و دیموكراسی ناوچەكەی
گرتوەتەوە و بە پیێ دەستوری عیراقی
خاوەنی هەرێمێكی فیدراڵیە ، ئەم
فیدراڵیەتە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵی
بەرێكردووە هیشتا بە تەواوەتی
نەچەسپاوە و مادە دەستوریەكانی دوا
دەخرێن و كاریان پێ ناكرێت ، ئەمەش
لەكاتێكدایە كە هێشتا عیراق بە
تەواوەتی دانەمەزراوە و گیروگرفتی
زۆریش هەیە لە نێوان پێكهاتەكانیدا
بەتایبەتی ( شیعە و سوننە ) و پێكەوە
ژیانیان ئاستەمە ، گەلی كوردیش لەو
ناوەندەدا ماوەتەوە و تا دێت گرفتەكان
زیاتر دەبن و چارەسەریشیان دەگاتە بن
بەست ، هەركاتێ بەلای كوردا لایەك
بكەنەوە ئەوا لە دژایەتی و دوا خستنی
داواكاریەكان هێچی تریان پێی نییە ،
بۆیە هەتا درەنگ نەبووە پێویستە لەسەر
كورد ئەم هەنگاوانەی لای خوارەوە بنێت
:
1 – ماڵی خۆی رێكبخاتەوە بە پەلە ،
واز لە بەرژەوەندیە تایبەتیەكان بهێنن
، لە ژێر ناوی ئەو میساق شەرەفەی كە
یەكیتی پەرلەمانتارانی كوردستان داوای
كردووە لە بەردەم پەرلەمانی
كوردستاندا دید و بۆچونەكان و نەخشە
رێگای كاركردنی ئایندە بخەنە بەر باس
و بریاری یەك ریزی و تەبای و یەكتر
قبوڵ كردن بدەن و سەركردایەتیەكی
نیشتیمانی لە نوێنەرایەتی گشت لایەك
دیاری بكەن بۆ ئەوەی بەكاری نیشتیمانی
خۆی هەستێت .
2 – زۆر پێویستە لەم كاتەدا كە
عیراقیەكان لێكترازاون لەلایەك و
لەلایەكی تریش داواكاریەكانی
كوردستانیش بەلاوە نراون و هێشتا
عیراق لە ژیر بەندی ( 7 )ی میساقی
نەتەوە یەكگرتوەكاندایە ، هەوڵی جدی
بدرێت بۆ گەراندنەوەی ناوچە
دابرێنراوەكان بۆ سەر هەرێم و جاری
سەربەخۆ بونی هەرێمی كوردستان لە
چوارچێوەی مافی ( كۆنفیدراڵی ) دا
بدرێت و داواش لە لایەنەكانی تری
عیراقی بكرێت هەركاتێ عیراق
بەتەواوەتی دامەزرایەوە ئەوا لەو
چوارچێوەیەدا عیراقی تازە دروست
بكرێتەوە ، ئەگەر نا ئەوە كوردستان بە
شێوەی سەربەخۆی دەمێنێتەوە و هەوڵی
خۆی بخاتە گەر بۆ بە نێودەوڵەتی بونی
.
دووەم : بەشەكانی باكور و رۆژهەڵات و
رۆژئاوا
خەباتی گەلی كوردستان و ئاڵوگۆرەكانی
ناوچەكە وای دەردەخەن كە چانسی گەلی
كوردستان لەو پارچانەش لەبەر چاوبێ ،
ئەوەتا خەباتی كوردان لە باكور بە
شێوازی دیموكراسیانە و چەكداریش رۆژ
لەدوای رۆژ بەرەو پێش دەروات و
ئایندەیەكی گەش چاوەروانیان دەكات كە
لە بەدەست هێنانی مافی چارەنوسی
خۆیانن .
بەشی رۆژئاواش بەهۆی ئەو شۆرشەی ئیستا
هاتوەتە ئاراوە لە سوریا دەبێ
ئەوانیش سودی لێوەرگرن و كیانێك بۆ
خۆیان بەدەست بێنن .
بەشی رۆژهەڵاتیش خەبات و خۆفیداكاری
زۆری كردووە و بەردەوامیشی هەیە ،
بەهۆی ئەو سیستەمە دەسەڵاتداریە لەوێ
زەحمەتە ماف بەدەست بهێنرێت ، دەبێ
گەلی كورد سود لەو گوشارە
نێودەوڵەتیانە وەرگرێ كە ئیستا
خەرێكە روبەروی وڵاتەكەیان دەبێتەوە ،
ئەوەش خۆ ئامادەكردن و یەك ریزی دەوێ
.
كەواتە هەلومەرجەكان لە گشت لایەكەوە
لە ئامادە باشیدایە كە كورد سودی لێ
وەرگرێ و ئەو هەلە زێرینەش لە كیسی
خۆی نەدات .
هەولیر / 10 / 1 / 2012