هه‌ردوو ڕێكخراوی جیهانی (WHO
) و UNDP
سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد .


پاش ئه‌وه‌ی
نه‌خۆشخانه‌ی (MDR)
یان له گوندی سه‌راو ته‌سلیم كرد
به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان پاش دروستكردنی
له‌لایه‌ن ڕێكخراوانی ناوبراو .
دواتر به‌مه‌به‌ستی
له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ژیان و
چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ژیان له‌شاری
هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوبه‌ری هه‌ردوو
ڕێكخراوی جیهانی له‌عێراق (WHO
) و)
UNDP)
)د.جعفر
) و (د.پیتر ) سه‌ردانی
هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد، به‌یاوه‌ری ( د
.طاهیر هه‌ورامی ) وه‌زیری
ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی
ته‌ندروستی سلیمانی و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی
شاره‌زوور .
سه‌ره‌تا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
یادگاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن
(سه‌رخێل غه‌فار ) به‌خێرهاتن كران
ودواتر سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی یادگاری
هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ركردوه ،
له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی
یادگاری هه‌ڵه‌بجه له‌نزیكه‌وه
ئاشنا بوون به‌مێژوی پێش كاره‌سات و
دیمه‌نه‌كانی كاره‌ساتی كیمیابارانی
شاری هه‌ڵه‌بجه له 16/3/1988 وه
له‌نزیكه‌وه چه‌ند لاوێكی ده‌رچووی
له‌و كاره‌ساته وه‌ك شاهید حال بینی
، دواتر له ده‌فته‌ری یاده‌وه‌ری
یادگاری هه‌ڵه‌بجه سه‌رنج و هاوخه‌می
خۆیان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه نوسی
ب،مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان ڕێزگرتن بوو
له‌مرۆڤایه‌تی و خه‌ڵكی شاری
هه‌ڵه‌بجه و هاوبه‌ش بوونیان
له‌خه‌می هه‌ڵه‌بجه ،دواتر
له‌مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه
تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێزوو وه‌فایان له‌سه‌ر
گڵكۆی شه‌هیدان دانا .