ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی شاره‌زوو
ئه‌نجامی دادگایكردنی چه‌ند
تاوانبارێك ئاشكرا ده‌كات .

له‌ڕاگه‌یندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی
ده‌ست ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه كه‌وتووه
به‌ڕێوبه‌رێتی ئاسایشی شاره‌زوور
له‌ماوه‌ی پێشوو چه‌ند تاوانبارێكی
ده‌ستگیر كرد ، دوای لێكۆڵێنه‌وه‌ی
ته‌واو دادگا بڕیاری كۆتایی
به‌سه‌ریاندا چه‌سپاندوه ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یندراوه‌كه‌ی
ئاسایشی شاره‌زووره .
پاڵپشت
به‌بڕیاری دادگا له لایه‌ن
هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌زووره‌وه
چه‌ند تاوانبارێك ده‌ستگیر كراون به
پێویستمان زانی ئه‌نجامی كۆتایی
حوكم دانی ئه‌و تاوانبارانه
ڕابگه‌یه‌نین بۆ ڕای گشتی بۆ
ئه‌وه‌ی ئاگادار بن له سزادانی
كه‌سانی تاوانبار و هه‌روه‌ها
ده‌ستگیر كردنی كه‌سێك به هۆی
كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ه‌وه به‌م
شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
1: ( ئا . ق
. ر ) به فه‌رمانی دادوه‌ری
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور
له به‌رواری 17/5/2011 ده‌ستگیر
كراوه به پێ ی مادده‌ی (3/5) ی
تیرۆر .. له 21/1/2012 دادگای
هه‌میشه‌یی هێزه‌كانی ئاسایشی
ناوخۆ بڕیاری سزادانی دا به
زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ
به پێ ی مادده‌ی (156) قانونی
عقوباتی عێراقی .
2: ( ك . ح
. م ) له 22/11/2011 دادگای
هه‌میشه‌یی هێزه‌كانی ئاسایشی
ناوخۆ بڕیاری سزادانی دا به
زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و
یه‌ك مانگ به پێ مادده‌ی (327 )
قانونی عقوباتی عێراقی .
3: ( أ . ف
. م ( له 8/9/2011 له لایه‌ن
هێزه‌كانی ئاسایشی ته‌وێڵه‌ی سه‌ر
به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به بڕی
(200گم ) تلیاكه‌وه ده‌ستگیر كرا به
فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وی
ئاسایشی شاره‌زوور به پێ ی
مادده‌ی (14 ی مخدرات) له
16/1/2011 دادگای تاوانه‌كانی
سلێمانی سزای پێنج ساڵ زیندانی به
سه‌ردا سه‌پاند .
له
لایه‌كی كه‌وه به زانیاری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و له لایه‌ن
مه‌فره‌زه‌ی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هیدی سه‌ر به
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به فه‌رمانی
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی
شاره‌زوور به پێ ی مادده‌ی (14 ی
مخدرات ) له 27/1/2012 كه‌سێك
ده‌ستگیركرا به ناوی ( أ .س . ح )
كه ماده‌ی هۆشبه‌ری كێشا بوو و
بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریشی پێبوه و
لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و گه‌ڵیدا
به‌رده‌وامه و له ئه‌نجامی
دادگایی كۆتایی دادگایی
كردنه‌كه‌ی ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه
.