به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

بەراووردێك 

 

و/ ئازاد حەمدی

نوسەر(علی سعد الموسوی ) لە رۆژنامەی (الوطن السعودیە) دا ،  نوسیویەتی :-

لەمیانەی ووڵاتێكی وەكو سویدا و شوێنی ئێمەدا  ، لەلیستی {گەندەڵیدا }..ڕادەی ئەو پەروەردەیە دەر دەخات ، كە گەلانی وەری دەگرن وە تا چەند كار ئەكاتەسەر بەربەرەكانی كردنی دیاردە نەیارەكان  وپەیرەوكردنی خراپەو چەوتیەكان ....

  سوید لەسەر لیستی _ پاكی و ئاشكرایی وپێشكەوتنەكانی _ پلەی خۆشمانمان دەرناخەم و دەپارێزم .. چونكە راست نیە ببێتە بەڵگەنامەیەك لە نوسینێكدا ...بەڵام لە بەرانبەر ئەمەدا ، چۆن جفاتی سویدیگەیشتنە سەروی پلەكانی جیهانی  و چۆن ئێمەش گەیشتینە دووا كەوتوو ترین لاپەڕەكانی ناو جفاتەكانی جیهانگیریدا ، لەگەڵ ئەوەی ئەو _ پەروەردانەی _ هەردوو لا( ئێمەو ئەوان ) وەری دەگرین بەڕاستی  ئەبێت بە پێچەوانەوە بووایە  چونكە  :-

جفاتی سویدی گوێ‌ لە سەدان ووتاری هەینی ناگرن  لە هەفتەیەكدا ،كەهەمووی پێداگرتنە لە  خوا پەرستی و ترسان لێی ..لەگەڵ ئەمەشدا، لەسوید نیو ملیۆن مزگەوت  نیە بۆ نوێژكردن وداوای دوور كەووتنەوە لە خراپەو داوێن پیسی ....     

لە سوید وەزارەتی ئەوقاف نیە بۆ كاری ئاینی كە لە دوو توێی تۆمارگاكانیدا ، سی هەزار داوا لە ساڵێكدا تۆماركراوبێت  و دوو ملیۆنیش داوا بەكار خراوە كە ئامانجیان هانی كۆمەڵگا ئەدات  بۆ چاكەو پاكسازی ...

لە سوید هیچ چادرگەیەك وەیان سەربازگایەك نیە بۆ پەیڕەو كردنی  ئەو داوایانە، .ئەشزانین كە دەیان كۆلیجی زانستە ئاینیەكان (الشریعە ) یان تێدانیە ، كە بە هەزارەهاقوتابی زانست وە یا قورئان خوێند بگرنە خۆ ،  لەسەر ئەوكۆمەڵگایەی كە ، شەو وڕۆژانە ئاگادار ناكرێنەوەلە خواردنی حەرام و لە هەڕەشەی مافی خوراوی خەڵكان بە ناهەق ، و تۆڵەی ڕۆژی قیامەت لێیان..

لە  سویدا 47 كەناڵی ئاسمانی دینی نیە كە شەوانەو رۆژانە پەخشی چۆنیەتیپەیڕەوی كردنی ئەم ئاینە گەورەیە یان لە ئەستۆیە، كە سو وسەلەمی تێدا حەرام كراوە .. ئەگەر دەنكە خەرتەلەیەكیش بێت ..

قوتابیەكی سویدی بیست وانە ناخوێنێت لە كتێبی  خواو رَێڕەوی پێغەمبەرەكەی..هەر لە خراپەیەكی سەرە مێرولەیەیەكەوە چۆن بەرنامە ڕێژەیەكی بۆ دیاری كراوە لە هاندان و  ترساندندا  وچاو پۆشی لێناكرێت...

وە جفاتی سویدی ئەم قورئانە گەورەیە نا خوێنن  كە ئەگەر بەسەر شاخێكدا  بباریایە لە ترسی خوا  پارچە پارچە دەبوو ، لە گەڵ ئەوەی ئێمە بەو هەموو چڕو پڕییەوە دەیخوێنینەوەولێكی ئەدەینەوە ، و بە ئەمانەتەوە هەڵمان گرتووەو  پارە پارەش  نەبووین  ...!!.

پرسیارەكەم : من لە سویدیەك  ئەپرسم ئەگەر ئەویش ئەوەندەی ئێمە گوێ‌ بیست بونایە ؟؟تاكوێ ئەگەیشتن ، وەئەشپرسم ئەگەروەكوئێمە بەكوێ ئەگەیشتین بەو هەمو ترس و هەڕەشانەوە ،  ئێمەش هەروەكو هیچمان لەو  رێنماییە ئاسماویەیانە  نەبیستبێت.؟؟!!گەندەڵی و دەستبڕین و................هەر بەردەوامە و كۆتایی نایەت.

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا
 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار