12.581هاووڵاتی
له‌پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كارووباری
كۆمه‌ڵاتی له سنوری شاره‌زوور سود
مه‌ند بوون.

وه‌زاره‌تی كارووباری كۆمه‌ڵاتی
له‌چه‌ند ماوه‌ی پێشوو له‌سه‌رجه‌م
بواره‌كان توانیویه‌تی خزمه‌تێكی
به‌رچاووی چین و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵ
له (ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا ،
گه‌نجانی خاوه‌ن كار ،كه‌م ئه‌ندامان
، چاودێری خێزان ) بكات .
كامیل غفور به‌ڕێوبه‌ری
به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێری و
گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵاتی شاره‌زوور له
هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت ووتی
"
ئیمه له‌سنوری
به‌ڕێوبه‌ریه‌تیه‌كه‌مان توانیومان
به‌شێوه‌یه‌ك كاربكه‌ن كه له‌ماوه‌ی
پێشوو تاوه‌ك ئێستا له‌ناو توێژی
ده‌رچوانی
زانكۆی
و په‌یمانگا (2010) مامه‌ڵه‌مان به‌رز
كردوه‌ته‌وه وه له‌و ژماره‌یه
(1053) خوێندكاری له‌كچ و كوڕ
له‌بیمه‌ی بێكاری
سود
مه‌ند بوون ، هه‌ر وه‌ها له‌پرۆژه‌ی
پێدانی قه‌زری بچوك مامه‌له‌ی (74)
هاووڵاتی له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ته‌واو
كراوه له‌ئێستادا
(24) هاووڵاتیان سودمه‌ند بوون
له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك ئه‌وانی دیكه‌ش
مامه‌له‌یاسایه‌كانیان بۆ ته‌واو
ده‌كرێت و سود مه‌ند ده‌بن
له‌وه‌رگرتنی
ئه‌و قه‌رزه‌یه .
ناوبراو له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا
تایبه‌ت به‌ئاماری سود مه‌ند بوانی
چاودێری خێزان و كه‌م ئه‌ندامان ووتی
" له‌م سنوره‌ی ئێمه
(6347)
هاووڵاتی مامه‌له‌ی كه‌م ئه‌ندامی بۆ
كراوه و سود مه‌نده له‌وه‌رگرتنی
هاووكاری مانگانه وه بۆ چاودێری
كۆمه‌ڵایه‌تی
(4150)
هاووڵاتی سود مه‌ند بوون ،هه‌ریه‌ك
له‌م سود مه‌ند بوانه له (100)
هه‌زار دینار بۆ (150) هه‌زار
مانگانه وه‌رده‌گرن
"تایبه‌ت
به‌گرفتی بینا كامیل ووتی " راسته
ئێمه له‌ئێستادا به‌ده‌ست كێشه‌ی
بچوكی بیناوه ده‌ناڵێنین به‌ڵام
له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئیمه
ده‌گوازینه‌وه ناوبینایه‌كی زۆر
باش و له‌م گرفته‌ش هاووڵاتیان و
ئیمه‌ش ڕزگاریان ده‌بیت "