به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

داوانامە بۆشیرینەكەم



داناحامد


لەدوای ئەوەی بەئاگری عیشقت سوتام
بڕیارم داوە لەمەو دوا
باسی خۆشەویستی نەكەم
خۆبڕیاربوو
تۆپرچی خۆتم بۆبكەی بەجۆلانە
نەك سێدارە
خۆبڕیاربوو
تۆپرچی خۆتم بۆبكەی بەئینجانە
نەك فیشەكدان
خۆبڕیاربوو
تۆچاوی خۆتم بۆبكەی بەدوو شەمع
نەك دووخەنجەر
ئێستەچی دەڵێی بەدڵم
بەچ ئاوازێك مەستی كەم
ئەو
كەتەنهابەدەنگی تۆڕاهاتبوو
ئیترئەبێ‌ ئەوحەرفانەڕەشكەمەوە
لەسەرسینەم
كەتۆنوسیت
ئەو وێنانە
لەنێوچاومدا لابەرم
كەواباڵای تۆدەردەخەن
من هەموو گوڵەكانت ئەدەمەوە
تۆش فرمێسكەكانم بەرەوە
ئیتربەیانیەكی دی
چاوەڕوانی خەندەیەكی عەیارت ناكەم
بەیانی باشم لێ‌ بكات
ژیان گەمەیەكی بڕلەجادووە
بۆیە چاوەڕوانی گەمەیەكی نوێ‌ ناكەم
(دوادێڕی
منە بۆشیرینەكەم)
 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا
 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار