به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

جەند بارجە شیعریك


شیعری : ئیبراهیم هەورامانی

عەواوەیلی
یا عەواوەیلی ماڵ وەبەرزەوە
یارم نەكوژی وەدەم لەرزەوە
"فۆلكلۆر "


دەخیلم ... دەخیل...ئامان .. سەد دەخیل
نەدڵ سەبرێكی ماوە
نەڕۆح تاقەتی
تەنیا ماوم
چاوم
دڵم

چاوەروانی
نیگای چاوی
ترپەی دڵی
مەعشوقی
عومری تەنیامە .
دەخیلیم ..دەخیل ..ئامان ...سەد دەخیل
چاو لەڕێ‌ ی بە
با ئەم شەقامە
وەك عومری من تەنیا نەبێ‌
با سیمای شار
وەك ڕێحانەی
ڕۆحیانەتم
بێ‌ بۆ نەبی
دەخیلم ...دەخیل ..ئامان ...سەد دەخیل
هانام وە زاتت هاوردەن ئامان
یارم عاجزەن ...بێ‌ دەردەن دەرمان
پەنام حزورتەن یا عەواوەیلی
بادڵ نەرم بێ‌ ئیتر نەتۆری

بۆ ئەم كورتە شیعرە سوودم لەزاراوەی هەورامی و ریتمی فۆلكلۆرم وەركرتووە

************* **** ****************

مەرگ


لەهەموو ساتی زیاتر
بیویستم بە كاتژمیرەكەم هەیە
بۆ هاودەمی نا...
بۆ سرینەوەی تەمەن.
لەهەموو كاتی زیاتر
بیویستیم بە بیكە شەرابی كۆن هەیە
بۆ مەستیم نا.....
بۆ وون بون .
بۆ سرینەوەی ژین .
لە هەموو كات زیاتر بیویستم
بە ژنەكەم هەیە
بۆ عیشق و ماچ و موچ نا...
بۆئەوەی
بەدیار جاوی ئەوە وە
نیوجەوانی مەرك ماج كەم .
بەمنالەكانمان بلیم
خودا حافیز .
************** *** **************

من و باران

من و شەقام
وەك یەك چوەڕێین
تا تۆ بیت و
شەقام پڕبێ
لەبۆنی تۆ
چاوانی منیش لەڕۆشنایی .
من وگوڵ باخ
هەردوو وەك یەك
چوەڕوانین
تا تۆ بێیت و
گوڵ بەسەر یەخەتەوە ئارام بگرێ‌.
تۆش لەنێو دڵما .
من و باران
هەردوو وەك یەك
چاوەڕوانین
ئەو سەركولمت
كەمی تەركاو
من لێوانت
************** *** **************

غوربەت

چاوەكانم پڕبوون لە ڕوانینەكانی تۆ
تۆ ش وەك پەڕەسیلكەیەكی تۆراو
بەدیار پرسەی وەرینی
گەڵا و
ئاوابونی تیشكە ئالتونی یەكانی خۆرەوە .
بی دەنگ ...بی دەنگ شەقامەكە
دەكەیتەوە بە نیشتمانیكی غەریب .
من وەك سەربازیكی مەحزوون
بەدیار ڕۆحیانەتی
حەرفە ڕژاوەكانی نیۆ نامەكان
ئەم نیشتمانە جێ ناهیلم
تا جاوەكانم پڕبن
لەتۆ
.
.

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا
 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار