كاتێك بەرپرسیاریەتی
حكومی وحزبیم نەبوو

هادی كوڵكنی
hkulkni@yahoo.com
كاتێك پێشمەرگەبوم ودواتریش لەرێكخستن
بوم ئاواتم بووببمە مەسئول یاخودبچمە
پۆستێكی ئیداری یەوە بۆئەوەی نا كە
گیرفان پڕبكەم وسەروەت وسامان
گلێربكەمەوەولەسەرحسابی خەڵكی
هەژاروونەدار بنیادی ژیانێكی
هەتاهەتای بۆنەوەكانم دابین بكەم .بەڵكووبۆئەوەم
بووكە ناوبانگێك دەربكەم وخزمەتی
گەلەكەمی پێبكەم وجیاوازبم
لەوبەرپرسانەی هەردەم خۆیان
لەكۆڕوكۆمەڵە پێشكەوتوخوازەكان بە
دوردەگرت وهەركۆرێك شكیان ببردایە
بەرپرسێكی لە خۆیان گەورەتری لێنیە
بۆی نەدەرۆیشتن وئەگەر بشڕۆیشتنایە
ئەگەر شوێنی دانیشتنەكەیان لەپێشەوە
نەبوایە ئەوە .یان دەگەڕانەوە
یاخودئیشەكەیان زەربی سفردەكرد.یاخود
لەدەسپێكی كۆر ِیاخودئاهەنگەكەدا
ناویان نەهێنرایەوخێراتنێكی جیاوگەرم
نەكرانایەو بروسكەكەیان پێش
بروسكەكانی تر ئیشارەی پێنەدرایە ئەوا
لە نیوەی مەراسیمەكەدا بەبیانویەك
كارەكەیان جێدەهێشتوودەڕۆیشتن ..یاخودئەگەر
پێش هەركارێك وڕاوێژووپرسیان
پێنەكرایە ئەوا بایكۆتی كارەكەیان
دەكردوگەر.دژیش نەبونایە ئەوا هاوكار
نەدەبون .جونكەپێم وابووكەئەوبەرێزانە
بە فكری ددیوە خراپەكەی شاخ تێدە
فكرێن وناتوانن بەتەنهالەخۆیان زیاتر
پشت بەكەسی ترببەستن وكەس لە خۆیان بە
گەورەتروباشتروزاناتربزانن...ئەم جۆرە
بیركردنەوانە تەوای خەیاڵاتی بردبوم
نەك بەتەنها خەیاڵی من بە ڵكووهی
زۆربەی زۆری گەنجانی ئێستەی
كاربەدەستی بردبوومن بێ ئەمەل تربوم
جونكە كوڕە هەژارێك بوم ودڵنیابوم
ناتوانم ببمە مەسئول.یاخود ناتوانم
بڕوانامەی بەرزبەدەست بهێنم وپۆستی
ئیداری پێوەربگرم بەڵام ئەوان هەندێك
بە لێوەشاوەی وهەندێك خزم خزمێنەو
هەندێكیش لە پەنای سەروەت وساماندا
بون بەخاوەنی بڕوانامە ومەسئول
وكاربەدەستی میری .بەڵام بەهەمان
ئەقڵیەتی برادەران وزۆركاتیش خراپتر
پلەو پۆستە حكومیی وحزبیەكانیان
بەكاردێنن ..دەمانبینی جیلی مسئولینی
پێشوو موچەی باش و وەرگرتنی ڤیلاو
پارەی سیارەو ژمارەی زۆری پاسەوانیان
هەبوو ئەمانیش بل زەبت وەك
ئەوان.ئەوان پرسگەی توندو تۆڵ
وسكرتێرەی باش ئەمانیش هاوشێوەی
ئەوان.ئەوان بێوەفا بەرانبەربە
ئەوكەسانەی لەشۆڕشی شاخ خزمەتیان
دەكردن.ئەمانیش بێوەفا بەرانبەر
بەدەنگدەرانیان.ئەوان جیلی نوێ بەكەم
تەجروبە ناودەبردووئەمانیش بەگبَرە
شێوێن ودەست بەتاڵ.ئەوان تەنها
خانویەك ودوان وسیانی ناشار ئەمان ئەم
دوان سیانەی ناوشاریش وڤێلاوباخی
بەهەشتی دەرەوەی شاریش .خۆفەرزكردنی
ئەوان لە شۆڕشی شاخ وبەدەسهێنانی ئەم
ئازادیەوەبوو..ئەمانیش بە لە
هەڵگیرسانی شۆڕشی شاروودروستكردنی مل
ملانێی دەسەڵات وهێنانەكایەی معارەزە.
ئەمانەوزۆری تردەبینین لەزۆرێك
كاربەدەستە گەنجەكانی خاوەن پلە حزبی
وحكومیەكان بە علمانی وئیسلامی ولە
معارەزەودەسەڵات كە پێیان كەم
بونەوەیە بە شداربن لە هەركۆڕێكی
شیعری .فكر..سیاسی .هەتا قەزیە
نیشتمانیەكانیش .كە گەنجان ڕێكی بخەن
ودوربێت لە كارووچالاكی جزبیانەوە
كەمن بۆخۆم لە شارەكەی خۆمەوە
سەیردەكەم وپێم وایە لەزۆرترین شوێنی
ئەم كوردستانە ئاوهایە ..كەوابێت
سوپاسگوزارم كەئەوخەون وخەیاڵەم
نەهاتەدی ..............؟