ئه‌و كۆمپانیانه‌ی گازی ژه‌هراویان
به‌خشی وه‌ته عێراق ده‌درێنه دادگا.

رۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 24/1
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه بینینی
شاری هه‌ڵه‌بجه و كه‌س و كاری
شه‌هیدانی كیمیاباران ،ده‌سته‌یه‌ك
له گروپی دادگای جیهانی سه‌ردانی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد ،
له‌مۆنیۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه
(گۆران ئه‌دهه‌م ) قائیمقامی قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه و لێپسراوی ده‌زگاو
دامه‌رزاوه حكومی وحیزبی و نوێنه‌ری
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌لی مه‌ده‌نی و
كه‌س وكاری شه‌هیدان به‌خێرهاتن كران
.
دواتر له‌هۆلی مۆنیۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه
له‌گه‌ل نوێنه‌رانی شاری هه‌ڵه‌بجه
كۆبونه‌وه‌و مه‌به‌ستی
سه‌ردانه‌كه‌یان ڕونكرده‌وه
،سه‌ره‌تا (گۆران ئه‌دهه‌م ) به‌ناوی
حكومه‌ت و خه‌لكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه
به‌خێرهاتنی كردن پشتیوانی بۆ
سه‌ركه‌وتنی تیمه‌كه دووپاتكردوه،
(لوقمان عبدالقادر) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
له‌ووته‌یه‌كیدا وێرای به‌خێرهاتن
ئاماده‌یی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی نیشاندا چون
له‌ئێستادا هاووكاری ئه‌م گروپه
جیهانی ئه‌كه‌ن به‌رده‌وام هاوكاربن
له دابینكردنی به‌لگه‌و دیكۆمینتاری
.
شانده‌كه پێكهاتبوون له‌هه‌ریه‌ك له
( سامی جلال ) به‌ڕێوبه‌ری به‌شی
ڕۆژهه‌ڵاتی گروپی دادوه‌رانی جیهانی ،
(گاڤرێل میرون ) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی
پاریزه‌رانی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه
،(ستانلی سامۆیل ) به‌ڕێوبه‌ره‌ی
ڕێكخراوی ( سایمۆن ڤیشیناڵ)له
ئه‌ووروپا دژ به جینۆساید .
دواتر (گاڤرێل ) ووته‌یه‌كی پێش
كه‌شكردو ئاماژه به‌سه‌ردانه‌كه‌یان
بۆ هه‌ڵه‌بجه كردوو ووتی "ماوه‌ی
(11) ساڵه له‌ناو ڕێكخراوی یاسایی
مرۆیه‌كان كارده‌كه‌م وه به‌یاوه‌ری
چه‌ند پارێزه‌رێكی به‌توانا ئێستا
ئیمه له‌جیهان خاوه‌نی (10) هه‌زار
وه‌كاله‌تی كه كه‌سانی جینۆساید
كراوه كه سكاڵایان تۆماركردوه
له‌دادگاكانی جیهان داكۆكیان
لیده‌كه‌ین ،ئیمه ڕێكخروێكی
سه‌ربه‌خۆین وه هیچ پاره‌یه‌ك له‌هیچ
كه‌س و حكومه‌تێك وه‌رناگرین ئه‌مه‌ش
له‌ئه‌مریكا ڕه‌وایه ئێمه
كۆمپانیایه‌كی گه‌وره
له‌پشتمانه‌وه‌كارده‌كه‌ین گه‌ر
هه‌كه‌یسێك ببه‌ینه‌وه له 30%
قه‌ره‌بوو ده‌به‌ین، وه یه‌كه‌مجاره
له‌مێژووی ئه‌مریكا بێینه ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا دیفاع له‌گه‌لێكی سته‌م
لێكراو بكه‌ین ،نوێنه‌ری (26) ووڵاتی
سته‌م لێكراو ده‌كه‌ین
له‌ئێستادا،ئێمه هاتووین بۆ
هه‌ڵه‌بجه ئه‌زانین لیره خه‌ڵك
سته‌می لێكراوه تاوانباران به‌سزا
گه‌شتون به‌ڵام ئه‌وه به‌س نیه
ئه‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌وكۆمپانیانه‌ی كه
مادده‌ی سه‌رتایی چه‌كی كیمیایی یان
به‌خشی یه عێراق دادگا بكرێن ،ئیمه
وه‌ك پارێزه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئه‌و كاره
ده‌كه‌ین به‌ڵام پێسوتمان به‌هاووكاری
هه‌موولایه‌ك هه‌یه ،وه گه‌شبینین
له ئه‌نجامه‌كه‌ی چونكه ئیمه
خاوه‌نی به‌ڵگه‌ین ،له‌ناو
ستافه‌كه‌ماندا كه‌سانی زۆر به‌هێز
هه‌ن له‌وانه ئه‌ندامی كۆنگرێسی
ئه‌مریكا كه خۆی (18) ساڵ ئه‌ندامی
كۆنگرێس بووه ئیمه له هه‌ولیر
ئۆفیسیمان هه‌یه ده‌توانین تاو
ئه‌كاته‌ی ده‌ست ده‌كه‌ین
به‌كۆكردنه‌وه‌ی به‌دادگاكردنی
كۆمپانیاكان ئیمه به‌هاوكاری
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاویی
كه‌یسه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵگه
وینه‌ی ڤیدیۆكان كۆده‌كه‌ینه‌وه "
دواتر (ستانلی سامیۆل ) به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕێكخراوی (سایمۆن ڤیسناڵ ) ئه‌وروپی
دژ به جینۆساید ووته‌یه‌كی پێش
كه‌شكرد ، ئه‌و كه هاوڵاتیه‌كی
جوله‌كه‌یه‌و كه‌س وكاری به‌ده‌ست
نازیه‌كانی ئه‌ڵمان جینۆساید كراوه
خاوه‌نی ئه‌و رێكخراوه‌یه كه
له‌ساڵی (1946) دایمه‌رزاندوه‌و
له‌ووته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ،
له‌ساڵێ 1995 به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز
په‌رستی له هه‌ریه‌ك له ووڵاتانی
جینۆساید به‌رامبه‌ر كرا‌و له (بۆسنه
و ڕوندا ) كارم كردووه ،ئێستاش
له‌سه‌ر كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه پاڵ پشتی
ڕێكخراوی داوه‌رانی جیهان ده‌كه‌ین
وه ووتی " ئیمه نه‌هاتووین تا بڵێن
كۆمپانیاكان دادگایی ده‌كه‌ین به‌ڵكو
ئیمه به‌هاوكاری ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن و كه‌س وكاری شه‌هیدان
به‌ڵگه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی پارێزه‌رانی كه‌یسی
به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌دادگا
به‌كاری بهێنن ، ئیمه ده‌بیت
هاوكاربین بۆ ئه‌وه‌ی كه جارێكی تر
هیچ گه‌لێك جینۆساید نه‌كرێت وه ئه‌و
كۆمپانیانه‌ش كه هاوكاربوون نابێت
به‌بێ تاوان ڕزگاریان بێت ده‌بیت
دادگای بكرێن بۆیه به‌دادگایكردنی
ئه‌و كۆمپانیانیانه‌ی كه‌چه‌كی كۆكۆژو
ژه‌هراویان فرۆشتوه به‌عێراق ئیمه
قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرین
ده‌یبه‌خشینه‌وه به‌خه‌لكی شاری
هه‌ڵه‌بجه "
پاشتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانیانی كیمیاباران داوا
له‌كه‌س وكاری شه‌هیدان كرا كه
هاوكاربن بۆ ئه‌وی هه‌ربه‌ڵگه‌و
بڕوایه‌كی سه‌لمنراویان لابوو
بیگه‌یه‌نن
به تیمه‌كه‌و بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌موولایه‌ك پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ن بۆ
دادگا كردنی كۆمپانیا بیانی یه‌كان
.شاری هه‌ڵه‌بجه له 16/3/1988 له‌لایه
ن ده‌سه‌لاتی پێشووی عێراق
به‌قه‌ده‌غه‌ترین چه‌ك كیمیابارانكر.









