سی پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌هه‌ڵه‌بجه و
هه‌ورامان ئه‌نجام ده‌درێت.

مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م
پرۆژه‌كانی ساڵی (2012) كه له‌سه‌ر
بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان ئه‌نجام
ده‌درێت.ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی
25/1 له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه به‌ئاماده‌بوونی (گۆران ئه‌دهه‌م
) قائیمقامی قه‌زاوئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای سلیمانی و به‌ڕیوبه‌ره‌ی
ناحیه‌كانی (سیروان و خورمال بیاره )
و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌ه‌به‌رایه‌تی
یه‌گشتی یه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد " مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی
ئه‌و كۆبونه‌وه فروانه دابه‌شكردنی
بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان بوو
بۆ ساڵی (2012) به‌كۆی ده‌نگ بڕیار
درا له‌سه‌ر خه‌رج كردنی بودجه‌ی په‌سه‌ند
كرا‌و به‌پێ خشته‌كان وه سه‌رجه‌م ئه‌و
پرۆژانه كه ئه‌نجام ده‌درێت (30)
پرۆژه‌ی ستراتیژین "
قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له‌درێژه‌ی
لێدوانه‌كه‌یدا ووتی " له‌ناو قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه (16) پرۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام
ده‌درێت كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له
پرۆژه‌ی ڕێگاوبان و وه‌رزشی و په‌روه‌رده‌وته‌ندروستی
و شاره‌وانی و ئه‌وقاف و كاره‌با "
تایبه‌ت به‌ناحیه‌كانی بیاره‌و خورمال
و سیروانیش ووتی " له‌سیروان (2)
پرۆژه ئه‌نجام ده‌درێت له بیاره
(4) پرۆژه له ناحیه‌ی خورماڵیش (8)
پرۆژه ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌مانه سه‌رجه‌میان
له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان
بۆ ساڵی 2012 ئه‌نجام ده‌درێت .