هه‌ڵه‌بجه له‌خاكی كه‌ركوكی برده‌وه
.

به‌ئاماده‌یی
جه‌ماوه‌رێكی زۆری وه‌رزش دۆست ڕۆژی
دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 9-1-2012
له‌یاریگای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ڵه‌بجه
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه میوانداری
یانه‌ی خاكی كه‌ركوكی كرد ،یانه‌ی
هه‌ڵه‌بجه به به‌رگی سپی و خاكی
كه‌ركوك به‌به‌رگی سه‌وز ڕووبه‌ڕوی
یه‌كتر بوونه‌وه ،له‌سه‌رتای گیمی
یه‌كه‌م تاكۆتایی گێم جگه
له‌ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێكی گۆڵكردن
له‌لایه‌ن یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه هیچ
لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار
بكه‌ن .
دواتر له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی وه‌رزشی
هه‌ڵه‌بجه توانی ببێته خاوه‌نی
گۆڵێك له‌ڕێگای
(هه‌ڵكه‌وت
عبدالرحمن )تۆماركرا ، یاریه‌كه
به‌رده‌وام بوو گه‌رچی یانه‌ی خاكی
كه‌ركوك چه‌ندین جار هه‌وڵی ئه‌یا
گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆماربكات بێ سود بوو
،له‌كۆتایدا كۆتایی پێهات
به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه به‌رامبه‌ر
به‌یانه‌ی خاكی كه‌ركوك (1-0) به‌م
بردنه‌وه‌ش هه‌ڵه‌بجه بویه خاوه‌نی
(17) خاڵ .